قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٨٢ ٨٢

٨٣ ٨٣



٨٤ ٨٤
ﭿ
٨٥ ٨٥
٨٦ ٨٦


٨٧ ٨٧

٨٨ ٨٨


٨٩ ٨٩


٩٠ ٩٠
329
سووڕەتی أنبياء ئایەتەکان 83 - 84

وَأَيُّوبَ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَسَّنِيَ ٱلضُّرُّ وَأَنتَ أَرۡحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ ٨٣ فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ فَكَشَفۡنَا مَا بِهِۦ مِن ضُرّٖۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ أَهۡلَهُۥ وَمِثۡلَهُم مَّعَهُمۡ رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَا وَذِكۡرَىٰ لِلۡعَٰبِدِينَ ٨٤

(وَذِكرىَ لِلعَابِدينَ) واتە: لەم بوارەدا ئەومان كردە سەرمەشق وپێشەنگ، بۆ ئەوەی ئەوانەی توشی بەڵا ونەهامەتی دەبن وا گومان نەبەن لای ئێمە بێنرخن بۆیە توشی بەڵا وموسیبەت بوون، هەروەها لەبەر ئەوەش لەسەبرا بەرامبەر ویست وقەزا وقەدەری خودا وئەو بەڵا وموسیبەتانەی كەبەویستی خودا بەبەندەكان دەگات، چاو لەئەییوب بكەن. ابن كثير: ٣/ ١٨٥.
پرسیار: چيرۆكى حەزرەتى ئەييوب چۆن دەبێتە مايەى پەند وئامۆژگارى؟

سووڕەتی أنبياء ئایەتەکان 0 - 84

رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَا وَذِكۡرَىٰ لِلۡعَٰبِدِينَ ٨٤

ئەومان تاقیكردەوە بۆ ئەوەی لەپەسڵاندا پاداشتی زۆر وگەورەی بدەینەوە (وَذِكرىَ لِلعَابِدينَ) واتە: هۆكاری پەند وئامۆژگاریە بۆ خواناسان، چونكە هەر كاتێك موسیبەت وڕەنج وسەبری حەزرەتی ئەییوب وەبیر خۆیان بهێننەوە -لە كاتێكدا كەحەزرەتی ئەییوب باشترین مرۆڤی سەردەمی خۆی بووە- ئیتر وەك ئەو خۆیان بۆ سەبر گرتن وڕووبەڕووبوونەوەی بەڵا وموسیبەت ئامادە دەكەن، لەئەنجامدا ئەمە دەبێتە ئاگاداری وهۆكارێك بۆ ئەوەی دەست لەخواپەرستی خۆیان هەڵنەگرن وبتوانن شان بدەنە ژێر باری بەڵا وموسیبەت وبەرگەی بگرن. قورتوبى: ١٤/ ٢٦٣.
پرسیار: حيكمەت لەباسكردنى چيرۆكى حەزرەتى ئەييوب چییە؟

سووڕەتی أنبياء ئایەتەکان 0 - 86

وَأَدۡخَلۡنَٰهُمۡ فِي رَحۡمَتِنَآۖ إِنَّهُم مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ٨٦

خوای گەورە ئەوانەی بەچاكەكار وەسف كردووە، ئەم چاكەكاریە ئەمانە دەگرێتەوە: چاكسازی لەدڵدا بەهۆی ناسینی خودا وخۆشەویستی خودا وگەڕانەوە بۆ لای خودا وفەرمانی خودا لەهەموو كاتێكدا، هەروەها چاكسازی لەزماندا كەلەهەموو كاتێكدا بەزیكری خودا تەڕ وپاراو بێت، چاكسازی لەپەلوپۆدا بەو جۆرەی كەبەردەوام سەرگەرمی خواپەرستی بن ولەتاوان بیانپارێزن. سەعدى: ٥٢٩.
پرسیار: مرۆڤ كەى بەچاكەكار دەناسرێت؟

سووڕەتی أنبياء ئایەتەکان 0 - 87

وَذَا ٱلنُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَٰضِبٗا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقۡدِرَ عَلَيۡهِ فَنَادَىٰ فِي ٱلظُّلُمَٰتِ أَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنتَ سُبۡحَٰنَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ٨٧

(فنادى في الظلمات):واتە: لەناو (سێ تاریكیدا. و) تاریكی شەو، تاریكی دەریا، تاریكی ناو زگی نەهەنگەكە. ابن جزى: ٢/ ٤٣.
پرسیار: ئەو تاريكيانەى كەحەزرەتى يونسى تێدا بوو چى بوو؟ هەروەها بەپشت بەستن بەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەزيكرى خودا لەكاتى تەنگانە وناڕەحەتيدا چ كاريگەرييەكى هەيە؟

سووڕەتی أنبياء ئایەتەکان 0 - 87

لَّآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنتَ سُبۡحَٰنَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ٨٧

حەزرەتی یونس دانی نا بەوەی كەخوای گەورە لەخودایەتیدا كامڵە (لا إله إلا أنت)، هەروەها دانی نا بەوەدا كەپاك وبەرییە لەهەموو نەقس وناتەواوی وبەڵا وئافەتێك (سبحانك)هەروەها دانی نا بەستەمكاری وتاوانباری خۆیدا (إني كنت من الظالمين). (ستەمی لەهیچ كەسێك نەكردبوو، بەڵكو ستەم لێرەدا بەو مانایە دێ كەچاوەڕوانی فەرمانی خودای نەكرد وپێش ئەوەی خوا فەرمانی پێ بكات لەشار دەرچوو. و). سەعدى: ٥٢٩.

سووڕەتی أنبياء ئایەتەکان 0 - 88

وَكَذَٰلِكَ نُۨجِي ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٨٨

واتە: كاتێك كەدەكەونە ناو سەختی وناڕەحەتیەوە وبەدڵێكی پاكەوە بانگی ئێمە بكەن، بەتایبەتی لەكاتی بەڵا وموسیبەتدا، ئەم نزایە بخوێنن (ئەوە بێگومان دێین بەدەمیانەوە وڕزگاریان دەكەین. و). ابن كثير: ٣/ ١٨٧.
پرسیار: باشترين ڕێكار كەلەم ئايەتەدا باسكراوە، بۆ ڕزگاربوون لەناخۆشى وبەڵا وموسيبەت كامەيە؟

سووڕەتی أنبياء ئایەتەکان 0 - 90

فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ وَوَهَبۡنَا لَهُۥ يَحۡيَىٰ وَأَصۡلَحۡنَا لَهُۥ زَوۡجَهُۥٓۚ

(وأصلحنا له زوجه):دوای ئەوەی كەژنەكەی نەزۆك بوو ڕەحمی ژنەكەی بۆ دووگیان بوون دەستی نەدەدا، خوای گەورە لەبەر خاتری پێغەمبەرەكەی خۆی -واتە حەزرەتی زەكەریا- ئەوی چاك كردەوە وئامادەی كرد بۆ ئەوەی بتوانێت دووگیان ببێت. ئەمە یەكێكە لەسوودەكانی هاوڕێیەتی مرۆڤی چاك كەدەبێە مایەی پیت وبەرەكەت (پەندێكی فارسی هەیە دەڵێت: همنشین صالحان صالح شوند. واتە: هەر كەس لەگەڵ پیاوچاكاندا دابنیشێت وتێكەڵی پیاوچاكان بێت وچاو لەوان بكات دەبێت بەپیاوچاك. و) كەواتە: خوای گەورە حەزرەتی یەحیای بەهەردووكیان بەخشی، هەم باوكی -واتە: حەزرەتی زەكەریا- هەم دایكیشی. سەعدى: ٥٣٠.
پرسیار: بەبەڵگە وەرگرتن لەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەهاوڕێى چاك چۆن دەبێتە هۆكارى خێر وبەرەكەت بۆ ئەو كەسەى كەهاوڕێيەتى دەكات؟