قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

١٢٦ ١٢٦

١٢٧ ١٢٧

١٢٨ ١٢٨

ﭿ ١٢٩ ١٢٩



١٣٠ ١٣٠

١٣١ ١٣١


١٣٢ ١٣٢

١٣٣ ١٣٣


ﯿ ١٣٤ ١٣٤

١٣٥ ١٣٥
321
سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 126

قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتۡكَ ءَايَٰتُنَا فَنَسِيتَهَاۖ وَكَذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمَ تُنسَىٰ ١٢٦

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م. هەژارەوە: ئێژێ: هەروەك تۆ نیشانگەل ئێمەت بۆ هات ولەبیرەخۆتت بردەوە، ئەمڕۆش تۆ لەبیر دەچیەوە. و). لەبیرچوونەوە (نسیان) لەم ئایەتەدا بەمانا وازلێهێنان (تەرك) دێت وهەرگیز بەمانای لەبیرچوونەوە نییە (تُنسَىٰ) واتە: لەناو سزادا وێڵ دەكرێت ووازی لێ دەهێنرێت بۆ خۆی تێیدا بتلێتەوە (یەكێك لەسیفەتەكانی خوای گەورە العلیم والخبیر والعالم)ـه، خوای گەورە هەرگیز هیچ شتێكی لەبیر ناچێتەوە، بۆیە ئەگەر (نسیان) بەمانا لەبیرچونەوە لێك بدرێتەوە دەبێتە سیفەتێكی ناتەواوی وعەیبە بۆ خودا -پەنا بەخوا- كەواتە خوای گەورە مەبەستی ئەوەیە وەك چۆن ئەوانە خوایان لەبیر چوویەوە، خوداش ئەوانە دەخاتە ناو دۆزەخ ولێیان ناپرسێتەوە وهەر لەوێدا دەمێننەوە. و). ابن عەتيە: ٤/ ٦٩.
پرسیار: لەم ئايەتەدا مەبەست لە(تُنسَىٰ) چییە؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 127

وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبۡقَىٰٓ ١٢٧

سزای قیامەت كۆتایی پێ نایەت، بەپێچەوانەی سزای دونیا كەسزایەكی كاتییە، كەواتە دەبێت لەسزای قیامەت بترسین وخۆمانی لێ بپارێزین. سەعدى: ٥١٦.
پرسیار: جار جار مرۆڤ لەماوەى ژيانيدا توشى گێرە وكێشە وئارێشەى گەورە دەبێتەوە، ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە هۆكارى سەبوورى وبەگەورە نەزانينى كێشەكانى دونيا؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 130

فَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ غُرُوبِهَاۖ وَمِنۡ ءَانَآيِٕ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡ وَأَطۡرَافَ ٱلنَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرۡضَىٰ ١٣٠

خوای گەورە فەرمانی بەمرۆڤ كردووە كەبەنوێژكردن وفەرمانكردن بەنوێژ دڵ ودەروونی خۆی وخانەوادەكەی پاك وخاوێن بكاتەوە، هەروەها گوێ نەداتە ئەو خۆشیەی كەبەكافرانی بەخشیوە، هەروەها بەڵێنی داوە كەسەرەنجامی پڕ لەخێر وخۆشی بۆ باوەڕدارانە. ابن عاشور: ١٦/ ٣٣٧.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار دەبێت لەكاتێكدا لەلايەن كافرەكانەوە توشى ئەزيەت وئازارى دێت، بەنوێژكردن هێز وگوڕ ببەخشێتە خۆى ودڵ ودەروونى خۆى پاك وئارام بكاتەوە بۆ ئەوەى بەرگەى ناخۆشيەكان بگرێت، بەپێى ئەم ئايەتە ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 131

وَلَا تَمُدَّنَّ عَيۡنَيۡكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجٗا مِّنۡهُمۡ زَهۡرَةَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا لِنَفۡتِنَهُمۡ فِيهِۚ وَرِزۡقُ رَبِّكَ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰ ١٣١

ئەم ئایەتە ئاماژە دەدات بەوەی كەهەر كاتێك مرۆڤ هەستی كرد كەنەفسی گیرۆدەی خۆشەویستی باق وبریقی دونیا بووە، دەبێت ئەو ناز ونیعمەتانە بەیادی خۆی بهێنێتەوە كەخوای گەورە پێی بەخشیوە ولەگەڵ باق وبریقی دونیاییدا لەگەڵ یەكیان ڕاگرێت (ئەو كاتە بۆی دەردەكەوێت كەناز ونیعمەتەكانی خوای گەورە چەندە زۆر وبەنرخن. و). سەعدى: ٥١٧.
پرسیار: جارى وا هەيە مرۆڤ ئاواتى ئەوە دەخوازێت ودەڵێت: خۆزگە لەژياندا ناز ونيعمەتەكانى دونيام هەبووایە، ئەگەر مرۆڤ كەوتە بارودۆخێكى وەهاوە دەبێت چى بكات؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 132

وَأۡمُرۡ أَهۡلَكَ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱصۡطَبِرۡ عَلَيۡهَاۖ

فەرمان كردن بەشتێك، فەرمان كردنە بەهەموو ئەو شتانەی كەپەیوەستن بەو شتەی یەكەمجارەوە، كەواتە: فەرمان كردن بەنوێژ، فەرمان كردنە بەفێربوونی هەموو پایەكانی نوێژ وبەرژەوەندی نوێژ وهەموو ئەو شتانەی كەتەواكارین بۆ نوێژ.. ئەگەر مرۆڤ نوێژەكانی بەڕێكوپێكی وتێر وتەواوی ئەنجام بدات ئەوا ئەركەكانی تر بەجوانی وڕێكوپێكی ئەنجام دەدات، بەڵام ئەگەر وەك ئەوەی كەپێویستە نوێژ ئەنجام نەدات ئەوا بێگومان ئەركەكانی تریش بەناڕێكوپێكی ئەنجام دەدات. سەعدى: ٥١٧.
پرسیار: چۆن فەرمان بەژن وماڵ ومنداڵ دەكەیت كەنوێژەكانيان بكەن؟ بۆچى لەناو هەموو كار وكردەوە چاكەكاندا خواى گەورە بەتايبەتى باسى نوێژى كردووە؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 132

وَأۡمُرۡ أَهۡلَكَ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱصۡطَبِرۡ عَلَيۡهَاۖ لَا نَسۡـَٔلُكَ رِزۡقٗاۖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُكَۗ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلتَّقۡوَىٰ ١٣٢

(لا نسألك رزقًا)واتە: ئێمە داوات لێ ناكەین كەڕزق وڕزۆی خۆت ومال ومنداڵت بدەیت! كەواتە خۆت وماڵ ومنداڵت بۆ نوێژ یەكلایی بكەرەوە وڕزق وڕۆزیت لەسەر ئێمە. یەكێك لەزاناكانی سەردەمی پێشوو كاتێك لەماڵەوە پێویستی ونیازێكیان بۆ پێش دەهات دەیفەرموو: هەستن نوێژ بكەن، چونكە خوای گەورە فەرمانی بەسەر ئێمەدا كردووە نوێژ بكەین، دواتر ئەم ئایەتەی دەخوێندەوە. ابن جزى: ٢م ٢٩.
پرسیار: ئەم ئايەتە كام يەك لەسوود وكاريگەريیەكانى نوێژى باس كردووە؟

سووڕەتی طه ئایەتەکان 0 - 132

وَأۡمُرۡ أَهۡلَكَ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱصۡطَبِرۡ عَلَيۡهَاۖ لَا نَسۡـَٔلُكَ رِزۡقٗاۖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُكَۗ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلتَّقۡوَىٰ ١٣٢

واتە: ئێمە نامانەوێت ڕزق وڕزری خۆت وماڵ ومنداڵت بدەیت وبەو هۆیەوە لەنوێژ غافڵ وبێ ئاگا ببیت، بەڵكو ئێمە دەستەبەر وكەفیلی ڕزق وڕۆزی ئێوەین. هەر كاتێك ماڵی پێغەمبەر(ﷺ) توشی هەژاری ودەست كورتی دەبوونەوە، پێغەمبەر(ﷺ) فەرمانی پێ دەكردن نوێژ بكەن. قورتوبى: ١٤/ ١٦٥.
پرسیار: ئايا كار وكاسبى دەبێتە بيانوو بۆ وازهێنان وكەمتەرخەمى كردن لەنوێژدا؟ چ بەو كەسانە دەڵێى كەلەكاتى نوێژدا خەريكى كار وكاسبين؟