قورئان
ﮎ
ﰺ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
٢٠٣ ٢٠٣ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ٢٠٤ ٢٠٤
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ٢٠٥ ٢٠٥ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ٢٠٦ ٢٠٦ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ٢٠٧ ٢٠٧ ﮭ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ٢٠٨ ٢٠٨ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
٢٠٩ ٢٠٩ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ٢١٠ ٢١٠
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعۡجِبُكَ قَوۡلُهُۥ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَيُشۡهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلۡبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلۡخِصَامِ ٢٠٤
ئەم ئایەتە ئەوەی لەخۆ گرتووە كەدوژمنایەتی وجەنگ وناتەبایی ناپەسەندە، دەگێڕنەوە كەپێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرموویەتی: «أَبْغَضُ الرِّجَالِ إِلَى اللَّهِ الأَلَدُّ الخَصِمُ». صەحیحی بووخاری ٢٤٥٧. واتە: ناحەزترین مرۆڤ لەلای خوای گەورە مرۆڤی سەرسەخت وسەربەكێشەیە. سەربەكێشە بوون سیفەتی دووڕووەكانە، چونكە دونیایان زۆر خۆش دەوێت ولەبەر بەدەستهێنانی دونیا زۆر كێشە وئاژاوە دەنێنەوە. ئالوسى: ٢/ ٩٥.
پرسيار: دژايەتى دروستە، بەڵام زێدەڕەوى كردن تێيدا ناپەسەندە، ئەمە بەپێى ئايەتى قورئان ڕوون بكەرەوە.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعۡجِبُكَ قَوۡلُهُۥ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَيُشۡهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلۡبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلۡخِصَامِ ٢٠٤ وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيُفۡسِدَ فِيهَا وَيُهۡلِكَ ٱلۡحَرۡثَ وَٱلنَّسۡلَۚ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلۡفَسَادَ ٢٠٥
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەقسەی مرۆڤ بەڵگە نییە لەسەر بەدكاری وبەدڕەفتاری یان چاكەكاری وخۆشڕەفتاری، هەتا بەكردەوە نەیسەلمێنن، هەروەها پێویستە لەڕێگەی كار وكردەوە شایەت وخاوەن ماف ومافخۆر هەڵبسەنگێنرێت وبەگوێرەی ڕەفتار وكرداریان بڕیار بدرێت ومرۆڤ فریوی قسەی لووس وبریقەدار نەخوات. سەعدى: ٩٤.
پرسيار: تاقى كردنەوەى ڕاستەقينە بەمەبەستى وەرگرتنى قسەى خەڵكى بەچ جۆرێك دەكرێت؟
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعۡجِبُكَ قَوۡلُهُۥ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَيُشۡهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلۡبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلۡخِصَامِ ٢٠٤
ئەم ئایەتە بەڵگەیە وهۆشداری دەدا بۆ ئەوەی مرۆڤ سەبارەت بەكاری دین ودونیا هەگەر (ئیحتیات) بەكار بهێنێت، هەروەها لەحاڵی شایەت ودادوەر بكۆڵێتەوە ودادوەر لەسەر بنەمای ڕواڵەتی خەڵكیی بڕیار نەدات هەتا ناخی ئەوانەی بۆ ڕوون نەبێتەوە، چونكە خوای گەورە ئەوەی ڕوون كردووەتەوە كەهەندێك لەخەڵكی قسەیان زۆر جوانە وقسەی چاك دەكەن، بەڵام نییەت وكردەوەیان خراپە. قورتوبى: ٣/ ٣٨٣.
پرسيار: هۆكارى زۆر بەهەڵەداچوون ئەوەيە كەئێمە چاو لەڕواڵەتى خەڵكى دەكەين، ئەم ئايەتە داوامان لێ دەكات لەو بارەوە وريا بين، ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە!.
وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيُفۡسِدَ فِيهَا وَيُهۡلِكَ ٱلۡحَرۡثَ وَٱلنَّسۡلَۚ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلۡفَسَادَ ٢٠٥
(وَإِذا تَوَلَّى): ڕوو لەو كەسە وەردەگێڕێت كەبەقسە فریوی داوە ، (سَعى):لەسەرزەویدا وەڕێ دەكەوێت بۆ ئەوەی لەسەر زەوی ئاژاوە بنێتەوە، ئاژاوەكەش بەوە دەبێت كەدڕدۆنگی وگومان لەناو دڵی بڕواداراندا دروست بكات، هەروەها بۆ بەهێزكردنی كوفر فرت وفێڵ بەكار بهێنێت. قاسمى: ١/ ٨٢.
پرسيار: پەيوندى نێوان قسە وڕەفتارى تاك چییە؟ بەپشت بەستن بەئايەتەكە وەڵام بدەرەوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱدۡخُلُواْ فِي ٱلسِّلۡمِ كَآفَّةٗ وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ
(ادخلوا في السلم كافة)؛یانی: هەموو بڕیارەكانی ئایین جێبەجێ بكەن وواز لەیەك بڕیاری ئایینی مەهێنن ومەبن بەیەكێك لەو كەسانەی كەهەوا وئارەزووی خۆیان كردووە بەخودای خۆیان، جا ئەگەر بڕیارەكانی شەرع لەگەڵ هەوا وئارەزووی ئەوان یەكی گرتەوە ئەوە بەگوێی دەكەن، ئەگینا وازی لێ دەهێنن وجێبەجێی ناكەن، لەكاتێكدا نەفس وئارەزوو دەبێت شوێن شەرع بكەوێت، نەك بەپێچەوانەوە مرۆڤ بیەوێت شەرع شوێن هەوا وئارەزووی خۆی بخات! هەروەها دەبێت مرۆڤ هەوڵ بدات هەر كارێكی خێر وچاكەی لەتوانادا بوو درێخی نەكات وجێبەجێی بكات. سەعدى: ٩٤.
پرسيار: بۆچى فەرمانمان پێ كراوە بەتەواوى وبەهەموو جۆرێك خۆمان تەسليمى بڕيارەكانى ئايينى ئيسلام بكەين؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱدۡخُلُواْ فِي ٱلسِّلۡمِ كَآفَّةٗ وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ
مرۆڤ تەنها لەڕێگەی دژایەتی كردنی ڕێگاكانی شەیتانەوە دەتوانێت بەتەواوی بچێتە ژێر ساباتی ئیسلامەوە، بۆیە خوای گەورە فەرموویەتی:﴿وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِ﴾.سەعدى: ٩٤.
پرسيار: بۆچى دواى هاتنە ناوەوەى بازنەى ئيسلام، خواى گەورە فرمانى بەوە كرد كەشوێن هەنگاوەكانى شەيتان نەكەوين؟
فَإِن زَلَلۡتُم مِّنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡكُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ٢٠٩
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەسزای مرۆڤی زانا (ئەوەی كەزانا بووە وسەرپێچی شەرعیشی كردووە. و) لەسزای مرۆڤی نەزان قورسترە. قورتوبى: ٣/ ٣٩٥.
پرسيار: خواپەرستى وتاوانى مرۆڤى زانا، لەخواپەرستى وتاوانى مرۆڤى نەزان پاداشت وسزاى زياترە، ئەمە بەپێى ئايەتى قورئان ڕوون بكەرەوە.