قورئان
ﮟ
ﱈ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ٦٥ ٦٥ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ٦٦ ٦٦ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ٦٧ ٦٧ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ٦٨ ٦٨ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ٦٩ ٦٩ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ٧٠ ٧٠ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ٧١ ٧١ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ٧٢ ٧٢ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ٧٣ ٧٣
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ٧٤ ٧٤
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ
ﯷ ﯸ ﯹ ٧٥ ٧٥ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ
ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ٧٦ ٧٦
فَوَرَبِّكَ لَنَحۡشُرَنَّهُمۡ وَٱلشَّيَٰطِينَ ثُمَّ لَنُحۡضِرَنَّهُمۡ حَوۡلَ جَهَنَّمَ جِثِيّٗا ٦٨
(الشياطين) شەیتانەكان بەپیتی (واو) بادرانەوە بۆ سەر هاوەڵپەرستان (واتە: هاوەڵپەرستان وشەیتانەكان پێكەوە حەشر دەكرێن. و) ئەو بادانەوە (عەتف)ـەش بەمەبەستی سووكایەتی كردنە بەوان كەلەگەڵ ڕسواترین وخراپترین جۆردا حەشر دەكرێن، هەروەها بۆ ئەوەیە كەئاماژەیەكیش بێ بەوەی كەئەم شەیتانانە بوونە بایسی ئەوەی كەهاوەڵپەرستەكان گومڕا ببن وبەم ڕۆژە بگەن. ابن عاشور: ١٦/ ١٤٧.
پرسیار: بۆچى بەپيتى واو كەبۆ بادانەوە (عەتف)ـه، وشەى (الشياطين) بادرايەوە بۆ سەر هاوەڵپەرستان؟
ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمۡ أَشَدُّ عَلَى ٱلرَّحۡمَٰنِ عِتِيّٗا ٦٩
(أيهم أشد على الرحمن عتيا):سەبارەت بەوشەی (عتوا) ئیبن عباس دەفەرمووێت: یانی بێ شەرمتر. موجاهیدیش دەفەرمووێت: واتە: خراپەكارتر، مەبەست ئەوەیە كەبەپێی سەركێشی وبێشەرمی دەچنە ناو دۆزەخەوە. كەلبی دەفەرمووێت: ڕێبەر وگەورەی ئەوانە لەخراپەكاریدا، واتە ئەوەی كەتاوانی زیاترە وكوفرەكەی سەختترە زووتر دەچێتە ناو دۆزەخەوە، لەهەندێك گێڕانەوەدا هاتووە كەهەمووان بەشەتەك دراوی وبەندكراوی لەلێوارەكانی دۆزەخدا حەشر دەكرێن، دواتر یەكە یەكە بەپێی تاوانباری دەخرێنە ناو دۆزەخەوە. بەغەوى: ٣/ ٩٩.
پرسیار: سزاى ئەو كەسەى كەلەخراپەكارى وكوفرا بووەتە پێشەوا وسەركردە، چییە؟
وَإِن مِّنكُمۡ إِلَّا وَارِدُهَاۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتۡمٗا مَّقۡضِيّٗا ٧١
عەبدوڵڵای كوڕی ڕەواحە سەری نایە سەر كۆشی ژنەكەی خۆی وتێر گریا، ژنەكەیشی لەگەڵ ئەوا دەستی كرد بەگریان، عەبدوڵڵا لێی پرسی: چ شتێك تۆی گریاند؟ گوتی: تۆم بینی دەگریای منیش گریانم هات. عەبدوڵڵا گوتی: من ئایەتی (وإن منكم إلا واردها)م وەبیر هاتەوە، بەڵام نازانم لەدۆزەخ ڕزگارم دەبێت یان نا؟ ئەبو مەیسەرە هەر كاتێك دەچووە ناو جێگای نووستن دەیفەرموو: ئای خۆزگا دایكم منی نەبووایە، دوایی دەستی بەگریان دەكرد، پێیان گوت: ئەبو مەیسەرە ئەوە بۆچی دەگریت؟ فەرمووی: بۆ ئەوە دەگریم كەپێمان گوتراوە دەچینە ناو دۆزەخەوە، بەڵام پێمان نەگوتراوە ئاخۆ لێی دەردەچین یان تێیدا دەمێنینەوە؟ ابن كثير: ٣/ ١٢٩.
پرسیار: بۆچى ئەو كەسەى لەماناى قورئان ورد بێتەوە لەچوونە ناو دۆزەخ دەترسێت؟
وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَيُّ ٱلۡفَرِيقَيۡنِ خَيۡرٞ مَّقَامٗا وَأَحۡسَنُ نَدِيّٗا ٧٣
(خير مقامًا)واتە: لەدونیادا سەروەت وسامان وماڵ ومنداڵی زۆر ودەست گەیشتن بەداخوازییەكان.. لەم ئایەتەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە كەئەو قسەیەیەی كەدەڵێت: دەست گەیشتن بەخێر وخۆشی دونیا نیشانەی دەست گەیشتنە بەخێر وخۆشی قیامەت، قسەیەكی تەواو پووچەڵ وبێ بنەمایە وئەوە قسەی كافرەكانە. سەعدى: ٤٩٩.
پرسیار: زۆر جار ئەوە لەخەڵكى دەبيستين كەهەر كەس دەستى گەيشت بەسەروەت وسامانى دونيا بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەخواى گەورە ئەو كەسەى خۆش دەوێت، بەپێى ئەم ئايەتە ئەو قسەيە ڕوون بكەرەوە.
وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّن قَرۡنٍ هُمۡ أَحۡسَنُ أَثَٰثٗا وَرِءۡيٗا ٧٤
(أثاث) پۆشاك وئەو شتانەی وەك پۆشاكن. (الرئی) دیمەن. خوای گەورە باسی ئەوەمان بۆ دەكات ودەفەرمووێت: ئەو كەسانەی كەپێش لەئەمان تیاچوون، دیمەنێكی باشتریان لەئەمان هەبوو، لەئەمانیش زەنگینتر بوون، بۆ ئەوەی ئەوەیان لەلا ڕوون بێتەوە كەئەو شتانە لای خوای گەورە هیچ بایەخێكی نییە وخوای گەورە گرنگییان پێ نادات. الجامع الكلام: ٤/ ٢٩٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەسەروەت وسامان وكەلوپەلى دونيايى لاى خواى گەورە هيچ بايەخێكى نیيە.
قُلۡ مَن كَانَ فِي ٱلضَّلَٰلَةِ فَلۡيَمۡدُدۡ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ مَدًّاۚ حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوۡاْ مَا يُوعَدُونَ إِمَّا ٱلۡعَذَابَ وَإِمَّا ٱلسَّاعَةَ فَسَيَعۡلَمُونَ مَنۡ هُوَ شَرّٞ مَّكَانٗا وَأَضۡعَفُ جُندٗا ٧٥
پێوەر ودیاریكردن وجیاكردنەوەی ئەو ناز ونیعمەتانەی كەجێگەی ڕەزامەندی خودان، لەگەڵ ئەوانەی كەوردە وردە كافر بەرەو دەۆزەخ ڕادەكێشێت ئەوەیە كە: تەماشا دەكەین ئاخۆ خاوەنی ناز ونیعمەتەكە ڕێنوێنی كراوە یان لەگومڕاییدایە (ئەگەر ڕێنوێنی كرابوو ئەوە ناز ونیعمەتەكانی جێگەی ڕەزامەندی خودان، ئەگەریش لەناو گومڕاییدا بوو، ئەوە دیارە ئەو ناز ونیعمەتانەی بۆیە پێ بەخشراوە تا وردە وردە بەرەو دۆزەخیان ڕاكێشێت. و). ابن عاشور: ١٦/ ١٥٥.
پرسیار: چۆن دەتوانىت ئەو ناز ونيعمەتانەى كەجێگەى ڕەزامەندى خودان لەوانە جيا بكەيتەوە كەمرۆڤ بەرەو دۆزەخ ڕادەكێشن؟
وَٱلۡبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيۡرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابٗا وَخَيۡرٞ مَّرَدًّا ٧٦
(والباقيات الصالحات): الأذكار والأعمال الصالحة التي تبقى لصاحبها. البغوي:3/105.
السؤال:(والباقيات الصالحات)چییە؟ بۆچى بەو ناوە ناو نراوە؟