قورئان
ﮟ
ﱈ
ﮟ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ٣ ٣ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
٤ ٤ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ٥ ٥ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ٦ ٦ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
٧ ٧ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ٨ ٨ ﮢ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ٩ ٩ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ١٠ ١٠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ١١ ١١
ذِكۡرُ رَحۡمَتِ رَبِّكَ عَبۡدَهُۥ زَكَرِيَّآ ٢
خوای گەورە وەسفی حەزرەتی زەكەریای بەوە كرد كەزەكەریا بەندەی ئەوە، ئەمەش بۆ گەورە ڕاگرتنەو بۆ ئەوەشە كەڕایبگەیەنێت كەحەزرەتی زەكەریا دۆستی ئەەوەو لێی نزیكە. ابن جزى: ٢/٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە وەسفى حەزرەتى زەكەرياى بەوە كرد كەحەزرەتى زەكەريا بەندەى ئەوە؟
إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥ نِدَآءً خَفِيّٗا ٣
(إذ نادى ربه) واتە: بەهۆی نزا ولاڵانەوە بانگی پەروەردگاری كرد (نداءً خفيًا):بەهێواشی بانگی خودای كرد، چونكە خوای گەورە وەك چۆن دەنگی بەرز دەبیستێت، ئاواش دەنگی نزمی زۆر نزمیش دەبیستێت، جگە لەوەش دەنگ نزم كردنەوە نزیكترە لەئیخلاسەوە ودوورترە لەڕیا وبەرچاوییەوە، هەروەها لەبەر ئەوەش خەڵكی (گوێیان لێ نەبێت و. و) بەهۆی ئەوەی كەئەم ئۆجاخی كوێر بوو، تانە وتەشەری لێ نەدرێت!. ابن جزى: ٢/ ٣.
پرسیار: حەزرەتى زەكەريا لەبەر چەند هۆكارێك زۆر بەهێواشى بانگى خوداى دەكردوو لێى دەپاڕايەوە، ئەو هۆكارانە چين؟
قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ ٱلۡعَظۡمُ مِنِّي وَٱشۡتَعَلَ ٱلرَّأۡسُ شَيۡبٗا
حەزرەتی زەكەریا لەبەر لاوازی وناتەوانی خۆی پەنای بەخودا برد، ئەم جۆرە كارانە یەكێكە لەكارە هەر پەسەندەكان بەلای خوداوە، چونكە داننان بەلاوازی وپەنا بردن بۆ خودا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەمرۆڤ خۆی لەهێز ودەسەڵات بەری دەكات وپەنا بۆ هێز ودەسەڵاتی خودا دەبات. سەعدى: ٤٨٩.
پرسیار: كام يەك لەهۆكارە كاريگەرەكان لەناو چيرۆكى پاڕانەوەى حەزرەتى زەكەريادا باسكراوە؟
قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ ٱلۡعَظۡمُ مِنِّي وَٱشۡتَعَلَ ٱلرَّأۡسُ شَيۡبٗا وَلَمۡ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيّٗا ٤
زانایان دەفەرموون: باش وایە كەمرۆڤ لەكاتی لاڵانەوە وپاڕانەوەدا باسی ئەو ناز ونیعمەتانە بكات كەخوای گەورە پێی بەخشیوە وهەر شتێكیش كەبەڵگە بێت لەسەر ملكەچی، بیڵێت، چونكە حەزرەتی زەكەریا ڕستەی (وهن العظم مني) ی بەمەبەستی ملكەچی وڕستەی (ولم أكن بدعائك رب شقيًا)ی بۆ داننان بەوەی كەخوای گەورە لوتفی لەگەڵدا بووە وبەردەام نزاكانی گیرا كردووە، فەرمووە. مەبەستی حەزرەتی زەكەریا ئەوە بووە كەبفەرمووێت: من هەرگیز نائومێد نەبووم لەوەی كەلەتۆم داوا كردووە! واتە: تا ئێستا هەموو نزاكانی منت گیرا كردووە. قورتوبى: ١٣/ ٤٠٩.
پرسیار: ئەو كەسەى كەلەخواى گەورە دەپاڕێتەوە، لەكاتى پاڕانەوەدا دەبێت ڕەچاوى چ شتێك بكات؟
وَإِنِّي خِفۡتُ ٱلۡمَوَٰلِيَ مِن وَرَآءِي وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا فَهَبۡ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيّٗا ٥ يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنۡ ءَالِ يَعۡقُوبَۖ
حەزرەتی زەكەریا لەوە نەترسا لەپاش مەرگی خزمەكانی میراتیەكەی ببەن، چونكە پێغەمبەران لەوە گەورەترن كەهێندە دڵ بەماڵ وسەروەت وسامانی دونیا ببەستن، بەڵكو لەوە دەترسا كەپاش مردنی ئەم، كەسوكارەكەی ڕەفتاری ناشایستە لەگەڵ خەڵكدا ئەنجام بدەن، بۆیە داوای لەخوای گەورە كرد كەمنداڵێكی پێ ببەخشێت بۆ ئەوەی دوای خۆی ببێت بەپێغەمبەر وببێت بەپێشەوا وچاوساغیان، جا خوای گەورە نزاكانی گیرا كرد. ابن كثير: ٣/ ١٠٩.
پرسیار: ئايا حەزرەتى زەكەريا وەك ئەو خەڵكدانەى كەدڵيان بەدونيا بەستووە لەوە ترسا كەپاش خۆى خزمەكانى ميراتيەكەى ببەن؟ ئايا دواى مردنى پێغەمبەران، ئەوەى لێيان بەجێماوە دەبێت بەميراتى بۆ خزم وكەسوكاريان؟
يَٰزَكَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ ٱسۡمُهُۥ يَحۡيَىٰ لَمۡ نَجۡعَل لَّهُۥ مِن قَبۡلُ سَمِيّٗا ٧
ئەم مزگێنیە سێ لقی هەیە، یەكەم: گیرابوونی نزاكەی حەزرەتی زەكەریا. دووەم: بەخشینی كوڕێك بەحەزرەتی زەكەریا كەبەهێز وبازوو هەژمار دەكرێت. سێیەم: ئەو منداڵە ناوێكی هەیە كەپێشتر هیچ كەس ئەو ناوەی هەڵنەگرتووە. قورتوبى: ١٣/ ٤١٧.
پرسیار: دواى ئەوەى حەزرەتى زەكەريا بەملكەچى وخاكەڕاييەوە لەخوا پاڕايەوە، خواى گەورە چ مزگێنيەكى پێدا؟
قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا وَقَدۡ بَلَغۡتُ مِنَ ٱلۡكِبَرِ عِتِيّٗا ٨
لەبەر ئەوەی كەحەزرەتی زەكەریا تەمەنێكی زۆری هەبوو، پیر ببوو، جگە لەوەش ژنەكەی نەزۆك بوو، بەبیستنی ئەو هەواڵە كەخوای گەورە كوڕێكی پێ دەبەخشێت، سەری سوڕما! جا لەبەر ئەوەی دەیزانی كەخوای گەورە دەسەڵاتی هەموو كارێكی هەیە سەرەتا خۆی داوای ئەوەی لەخوا كرد كەكوڕێكی پێ ببەخشێت، جا لەبەر ئەوەش كەكارەكە كارێكی ئاسایی نەبوو -نە خۆی ونە ژنەكەی لەڕێگەی ئەوەدا نەمابوون ببنە خاوەنی منداڵ. و) بۆیە كارەكەی بەلاوە سەیر بوو. هەندێكیش دەڵێن: حەزرەتی زەكەریا لەكاتی گەنجیدا ولەتەمەنێكدا داوای منداڵی لەخوا كرد كەپیاو وژن لەو تەمەنەدا دەبوون بەخاوەنی منداڵ، بەڵام نزاكەی لەكاتی پیریدا گیرا بوو. (بەڵام ئەگەر سەیری ئایەتەكان بكەین بەڕواڵەت وا پیشان دەدەن كەلەسەردەمی پیریدا داوای لەخوا كردووە كەڕۆڵەیەكی پێ ببەخشێت، (قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ ٱلۡعَظۡمُ مِنِّي وَٱشۡتَعَلَ ٱلرَّأۡسُ شَيۡبٗا وَلَمۡ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيّٗا )مريم: ٤ - ٦ . سەرەتا فەرموویەتی (إِنِّي وَهَنَ ٱلۡعَظۡمُ مِنِّي وَٱشۡتَعَلَ ٱلرَّأۡسُ شَيۡبٗا)دواتر فەرموویەتی(فَهَبۡ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيّٗا). و). ابن جزى: ٣/ ٤.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى زەكەريا لەگەڵ ئەوەشدا كەخۆى داواى لەخوا كرد ڕۆڵەيەكى پێ ببەخشێت، كەچى دواى ئەوەى كەخواى گەورە مزگێنى ئەوەى پێداوە كەڕۆڵەيەكى پێ دەبەخشێت سەرى لەوە سوڕما ؟