قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٩٨ ٩٨

٩٩ ٩٩
١٠٠ ١٠٠
ﭿ
١٠١ ١٠١

١٠٢ ١٠٢

١٠٣ ١٠٣

١٠٤ ١٠٤

١٠٥ ١٠٥

١٠٦ ١٠٦

١٠٧ ١٠٧

١٠٨ ١٠٨

ﯿ ١٠٩ ١٠٩


١١٠ ١١٠
304
سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 100

وَعَرَضۡنَا جَهَنَّمَ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡكَٰفِرِينَ عَرۡضًا ١٠٠

خوای گەورە دۆزەخیان پیشان دەدات، واتە: دۆزەخیان بۆ ئاشكرا دەكات ودەیبینن، بۆ ئەوەی پێش چوونە دۆزەخ بزانن كەسزا وئێش وژانی ناو دۆزەخ چەندە گەورەیە، بۆ ئەوەی زووتر توشی خەم وخەفەت ببن. ابن كثير: ٣/ ١٠٤.
پرسیار: بۆچى لەسەڵادا پێش ئەوەى كافرەكان بچنە دۆزەخەوە، خواى گەورە دۆزەخيان پێ پيشان دەدات؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 101

ٱلَّذِينَ كَانَتۡ أَعۡيُنُهُمۡ فِي غِطَآءٍ عَن ذِكۡرِي وَكَانُواْ لَا يَسۡتَطِيعُونَ سَمۡعًا ١٠١

واتە: بەهۆی ئەو ڕق وكینەیەی كەبەرامبەر بەخودا وبەپێغەمبەری خودا(ﷺ) هەیانە، ناتوانن ئەو ئایەتانە ببیستن كەدەبێتە هۆكاری باوەڕهێنانیان، چونكە مرۆڤی كینەدار ناتوانێت گوێ لەو كەسە بگرێت كەبەرامبەری كینەی هەیە، جا چونكە ڕێگاكانی زانیاری وخێر وچاكەیان لەسەر داخرا، ئیتر گوێ وچاو وژیری بێسوود مانەوە. سەعدى: ٤٨٧.
پرسیار: بۆچى دوژمنانى ئايين ناتوانن بەو جۆرەى كەسوودى هەيە قورئان ببيسن؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 102

أَفَحَسِبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَن يَتَّخِذُواْ عِبَادِي مِن دُونِيٓ أَوۡلِيَآءَۚ إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا جَهَنَّمَ لِلۡكَٰفِرِينَ نُزُلٗا ١٠٢

وشەی (نُزُلًا) خوازراوە بۆ سزا، بەهۆی ئەو گاڵتەپێكردن وسووكایەتی پێكردنە كەبەكافران كراوە، دەزانرێت كەخوازراوە بۆ سزا. ابن عاشور: ١٦/ ٤٥.
پرسیار: بۆچى وشەى (نُزُلًا) خوازراوە بۆ سزا؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 103 - 104

قُلۡ هَلۡ نُنَبِّئُكُم بِٱلۡأَخۡسَرِينَ أَعۡمَٰلًا ١٠٣ ٱلَّذِينَ ضَلَّ سَعۡيُهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَهُمۡ يَحۡسَبُونَ أَنَّهُمۡ يُحۡسِنُونَ صُنۡعًا ١٠٤

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەندێك جار خەڵكی كارێك دەكەن وا دەزانن كەكارێكی باش وپڕ خێریان ئەنجامداوە، لەكاتێكدا هەموو هەوڵ وماندوبوونەكەیان بەبەلاش ڕۆیشتووە، چونكە كارەكەیان پووچەڵ بووە، یان بەبیروباوەڕێكی خراپەوە كارەكەیان كردووە، یان بۆ بەرچاوی وڕییا بووە. قورتوبى: ١٢/ ٣٩٢.
پرسیار: چ شتێك دەبێتە هۆكارى پووچەڵ بوونەوەى كار وكردەوە وكەچى مرۆڤ خۆيشى پێى نازانێت؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 105

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ وَلِقَآئِهِۦ فَحَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فَلَا نُقِيمُ لَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَزۡنٗا ١٠٥

بۆیە نرخ وڕێزیان بۆ دانانرێت چونكە كارەكانیان پووچەڵ بووە، بەهۆی ئەوەی كەكار وكردەوەیان پووچەڵ بووە زەلیل وڕیسوا دەكرێن وهیچ كار وكردەوەیەكی چاكیان بۆ نامێنێتەوە. ابن عاشور: ١٦/ ٤٨.
پرسیار: بۆچى كافرەكان لەڕۆژى پەسڵاندا هيچ نرخێكيان نيە؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 108

لَا يَبۡغُونَ عَنۡهَا حِوَلٗا ١٠٨

واتە: هیچ گۆڕانێكیان ناوێت، چونكە بەردەوام شتی سەیر وسەمەرە وسەرسوڕهێنەر دەبینن كەدەبێتە مایەی خۆشحاڵی ودڵخۆشییان، جا بەپێی بۆچوونی ئەوانە ناز ونیعمەتی لەوە گەورەتر بوونی نییە. سەعدى: ٤٨٨.
پرسیار: بۆچى بەهەشتيەكان نايانەوێت لەپلەيەكەوە بۆ پلەيەكى تر بڕۆن؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 110

قُلۡ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يُوحَىٰٓ إِلَيَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ

ابن عباس دەفەرمووێت: خوای گەورە پێغەمبەری(ﷺ) فێری ملكەچی كرد بۆ ئەوەی خۆی لەكەس پێ گەورەتر نەبێت، واتە: خوای گەورە فەرمانی پێكردووە تا بەهەمووان ڕابگەیەنێت وبفەرمووێت: بێگومان منیش وەك ئێوە مرۆڤم، بەڵام ئەوەندە هەیە خوای گەورە سرووشی بۆ من ناردووە وبەو هۆیەوە ڕێزی منی گرتووە. بەغەوى: ٣/ ٧٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆنچۆنى بەڵگەيە لەسەر ملكەچى وخاكەڕايى؟