قورئان
ﮎ
ﰺ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ١٩١ ١٩١ ﭯ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ١٩٢ ١٩٢ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ١٩٣ ١٩٣ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ١٩٤ ١٩٤ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ
ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ١٩٥ ١٩٥ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ
ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ
ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ
ﰘ ﰙ ﰚ ﰛ ﰜ ﰝ ﰞ ﰟ ﰠ ﰡ ١٩٦ ١٩٦
وَٱلۡفِتۡنَةُ أَشَدُّ مِنَ ٱلۡقَتۡلِۚ
یانی: گومڕابوون وكل بوونی بڕوادار لەڕێگەی ڕاست وئایین، لەكوشتن سەختتر وخراپترە، هەندێكیش دەڵێن: كوفری كافران سەختترە لەكوژرانی ئەوان بەدەست باوەڕدارانەوە لەكاتی جەنگدا. ابن جزى: ١/ ١٠٠.
پرسيار: چۆن دەتوانى ئەم ئايەتە بكەيتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كەپاراستنى ئايين گەورەترين مەبەستى شەريعەتە؟
وَٱلۡفِتۡنَةُ أَشَدُّ مِنَ ٱلۡقَتۡلِۚ
بەهۆی ئەوەی كەخەڵكی لەكاتی جەنگدا دەكوژرێت، خوای گەورە ئەوەی ڕاگەیاند كەكوفری كافران وشیرك وهاوەڵدانان بۆ خودا سەختتر وبێزراوترە لەكوشتن، بۆیە فەرموویەتی: ﴿وَٱلۡفِتۡنَةُ أَشَدُّ مِنَ ٱلۡقَتۡلِ﴾.ابن كثير: ١/ ٢١٥و ٢١٦.
پرسيار: لەم ئايەتەدا مەبەست لەوشەى (فتنە) ومەبەست لەوشەى (قتل) چییە؟ لەم دووانە كاميان لەوى تر سەختتر وقورسترە؟
وَقَٰتِلُوهُمۡ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتۡنَةٞ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ لِلَّهِۖ
خوای گەورە باسی ئامانجی جەنگ كردن لەپێناوی خۆیدا باس كردووە وفەرمووی: ئامانج لەجەنگان لەگەڵ كافراندا خوێنڕشتنی ئەوان وداگیركردنی سەروەت وسامانیان نییە، بەڵكو ئامانج ئەوەیە كەئایین هەر ئایینی خودا بێت، بۆ ئەوەی ئایینی خودا سەركەوێت بەسەر هەموو ئایینەكانی تردا، شیرك وهاوەڵپەرستی وهەر شتێك كەدژ بەئایینی ئیسلامە لەناوبچێت ونەمێنێت. سەعدى: ٨٩.
پرسيار: ئەم ئايەتە بەڵگەیە لەسەر ئامانجى جەنگان لەگەڵ كافران وڕەت كردنەوە گومانى هەندێك لەخەڵكى، ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە.
فَمَنِ ٱعۡتَدَىٰ عَلَيۡكُمۡ فَٱعۡتَدُواْ عَلَيۡهِ بِمِثۡلِ مَا ٱعۡتَدَىٰ عَلَيۡكُمۡۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ
ئەگەر مۆڵەتی تۆڵەسەندنەوە بدرێت بەهەمووان ئەوا نەفس پێی خۆشە سنوور تێپەڕێنێت، بۆیە خوای گەورە فەرمانی كردووە لەكاتی تۆڵەسەندنەوەشدا تەقوامان هەبێت بۆ ئەوەی سنوور نەبەزێنین وپابەند بین بەبڕیارەكانی خوداوە. سەعدى: ٩٠.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى داوە لەكاتى تۆڵە سەندنەوەدا تەقوامان هەبێت؟
وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُتَّقِينَ ١٩٤
لەبەر ئەوەی ئەو تەقوایە لەدەرەوەی نەفس وئارەزووی مرۆڤە، خوای گەورە هەواڵی پێدان كەلەبەر ئەوەی كەتەقوایان كردووە بەپیشە بۆ خۆیان وپابەند بوون پێیەوە تا وای لێهاتووە كەتەقوا ببێت بەسیفەتیان، بۆیە خوای گەورەش لەبەرامبەرا ئەوەی پێ ڕاگەیاندون كەلەگەڵ ئەو كەسانەیە كەتەقوایان هەیە. بیقاعى: ١/ ٣٦٧.
پرسيار: بۆچى لەم ئايەتەدا خواى گەورە ئەوەى ڕاگەياندووە كەلەگەڵ ئەوانەدايە كەتەقوايان هەيە؟
وَأَنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا تُلۡقُواْ بِأَيۡدِيكُمۡ إِلَى ٱلتَّهۡلُكَةِ
وسامان وماڵ ومنداڵی خۆمان بەردا تا خوای گەورە ئایینی ئیسلامی برەو پێدا وپێغەمبەرەكەی سەرخست، بۆیە وا باشە بگەڕێینەوە لای ماڵ ومنداڵمان ولای ئەوان بمێنینەوە وئەوەی لەدەستمان چووە سەر لەنوێ دەستی بۆ ببەینەوە ودەست پێ بكەینەوە، ئیتر خوای گەورە ئەم ئایەتەی ناردە خوارەوە. كەواتە: (التهلكة)؛بریتییە لەمانەوە لەناو خاوخێزان وبەشداری نەكردن لەجەنگ وجیهاد. بەغەوى: ١/ ١٧١.
پرسيار: مەبەسەت لەوشەى (التهلكة) چییە؟
وَأَنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا تُلۡقُواْ بِأَيۡدِيكُمۡ إِلَى ٱلتَّهۡلُكَةِ وَأَحۡسِنُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ ١٩٥
چونكە بەخشین یەكێكە لەپایە بەهێزەكانی جیهاد وژیان لەسەرەتای ئیسلامدا سەخت بوو، هەروەها سەروەت وسامان كەم بوو، هەر كەسێك هەر شتێكی هەبوو لەماڵەوە تاقەتی دەكرد ودەیشاردەوە ووایدەزانی دەبێتە هۆی ڕزگار بوونی، هەروەها وایان گومان دەبرد ئەگەر ئەوەی كەهەیانە بیبەخشن لەناو دەچن ودەفەوتێن، بۆیە خوای گەورە ئەوەی پێ ڕاگەیاندن كەئەو بۆچوونەی ئێوە هەڵەیە وبەو جۆرە نییە كەبیری لێ دەكەنەوە، ئەوە شەیتانە ئەو بیر وخەیاڵە ناڕەوایانە دەخاتە مێشكی ئێوەوە ﴿ٱلشَّيۡطَٰنُ يَعِدُكُمُ ٱلۡفَقۡرَ﴾ [البقرة: 268]. واتە: (كاتێك ئێوە شتێك دەبەخشن) شەیتان دەتانترسێنێت وهەڕەشەی هەژاری ونەداریتان لێ دەكات. بیقاعى: ١/ ٣٦٧.
پرسيار: كاتێك جاڕچى جاڕى جيهاد دەدات، چ شتێك دەبێتە هۆى ڕزگارى وچ شتێك دەبێتە هۆى تياچوون ونابوودى؟