قورئان
ﮞ
ﱇ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ٤٦ ٤٦ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ٤٧ ٤٧ ﭬ
ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ٤٨ ٤٨ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ٤٩ ٤٩ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ٥٠ ٥٠ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
٥١ ٥١ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ٥٢ ٥٢ ﯷ ﯸ
ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ٥٣ ٥٣
ٱلۡمَالُ وَٱلۡبَنُونَ زِينَةُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ
(المال والبنون): عوتبە وهاوڕێ دەوڵەمەندەكانی شانازییان بەسەروەت وسامان وژن ومنداڵی زۆری خۆیانەوە دەكرد (زينة الحياة الدنيا): توێشووی پەسڵان نییە. پێشەوا عەلیی كوڕی ئەبو تالیب دەیفەرموو: ماڵ ومنداڵ كشتوكاڵی دونیا وكار وفەرمانی چاكیش كشتوكاڵی پەسڵانە، جاری وا هەیە خوای گەورە لەهەردوو جۆرەكە بەمرۆڤ دەبەخشێت. بەغەوى: ٣/ ٣٤.
پرسیار: كشتوكاڵى دونيا وكوشتوكاڵى پەسڵان كامانەن؟
وَٱلۡبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيۡرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابٗا وَخَيۡرٌ أَمَلٗا ٤٦
ئەوەی كەبۆ مرۆڤ دەمێنێتەوە وخۆشحاڵی دەكات وسوودی پێ دەگەیەنێت بریتییە لەئەو چاكانەی كەدەمێنێنەوە، كەهەموو جۆرەكانی خواپەرستی چ واجب وچ سوننەت وهەموو ئەو چاكانەی كەتایبەتن بەمافی خودا وهەموو ئەوانەش كەتایبەتن بەمافی مرۆڤە، دەگرێتەوە، وەك: نوێژ، زەكات، خێر وسەدەقە، حەج، عومرە، گوتنی سبحان الله، گوتنی الحمدلله، لا اله الاالله كردن، الله اكبر گوتن، قورئان خوێندنەوە، گەڕان بەدوای زانستی بەسوودا، فەرمان بەچاكە، نەهی لەخراپە، بەجێهێنانی پەیوەندی خزمایەتی، چاكە لەگەڵ دایك وباوكدا، بەجێهێنانی ئەركی هاوسەرێتی وبەزەیی بەوانەی كەژێردەستەی تۆن، هەروەها هەموو جۆەركانی تری چاكە لەگەڵ بەندەكانی خوای گەورە. سەعدى: ٤٧٩.
پرسیار: هەندێك لەو چاكانە باس بكە كەدەمێننەوە.
وَتَرَى ٱلۡأَرۡضَ بَارِزَةٗ
واتە: وەك بیابانێكی تەخت كەنە هیچ نیشانەیەكی تێدابێت ونەهیچ پەناو پەسیوێكی تێدابێت كەمرۆڤ پەنای بۆ ببات، بەڵكو تەواوی دروستكراوەكان لەخوای گەورە ئاشكران ویەك كەس ویەك شت لەخوای گەورە شاراوە نییە. ابن كثير: ٣/ ٨٥.
پرسیار: چ هەڕەشەيەك لە (وترى الأرض بارزة) دا خۆى پەنهان كردووە؟
وَعُرِضُواْ عَلَىٰ رَبِّكَ صَفّٗا لَّقَدۡ جِئۡتُمُونَا كَمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةِۚ
واتە: بەبێ ماڵ وخانەوادە وهۆز وعەشیرەت، تەنها ئەو كار وكردەوە باش یان خراپانەیان لەگەڵە كەلەدونیادا كردوویانە. سەعدى: ٤٧٩.
پرسیار: مەبەست لەئايەتى (لقد جئتمونا كما خلقناكم أول مرة)چییە؟
وَيَقُولُونَ يَٰوَيۡلَتَنَا مَالِ هَٰذَا ٱلۡكِتَٰبِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةٗ وَلَا كَبِيرَةً إِلَّآ أَحۡصَىٰهَاۚ وَوَجَدُواْ مَا عَمِلُواْ حَاضِرٗاۗ وَلَا يَظۡلِمُ رَبُّكَ أَحَدٗا ٤٩
قەتادە دەفەرمووێت: خەڵكی تەنها سكاڵا لەوە دەكەن كەبۆچی هەموو تاوانەكان دەژمێرن! ئیتر كەس سكاڵا لەسەر ستەم ناكات (چونكە ستەم تاوانێكی گەورەیە ولەو كاتەدا پێیان ئاساییە كەلەسەریان هەژمار بكرێت وسزای لەسەر وەربگرن. و) كەواتە: خۆتان لەوردە تاوان بەدوور بگرن، چونكە كۆدەبنەوە وتاوانبارەكە لەناو دەبەن. قورتوبى: ١٥/ ٤٥٩.
پرسیار: مرۆڤ لەچ كاتێكدا بەهۆی وردە تاوانەكانيەوە لەناو دەچێت؟
وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ
مەبەست سەجدەی ڕێزە (نەك سەجدەی پەرستش وبەخوا زانین). ابن كثير: ٣/ ٨٧.
پرسیار: ئايا سەجدە بردنى فريشتەكان بۆ ئادەم بەچ مەبەستێ بووە؟ بەمەبەستى پەرستن يان ڕێزگرتن؟
وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ كَانَ مِنَ ٱلۡجِنِّ فَفَسَقَ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِۦٓۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُۥ وَذُرِّيَّتَهُۥٓ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِي وَهُمۡ لَكُمۡ عَدُوُّۢۚ بِئۡسَ لِلظَّٰلِمِينَ بَدَلٗا ٥٠
خوای گەورە لەم ئایەتەدا هەواڵی ئەوە بەبەندەكانی دەدات كەشەیتان دوژمنی خوێنەخوارەیانە، هەروەها باسی ئەوەیشی كردووە كەكاتی خۆیشی دوژمنی بابە ئادەم بووە، جا سەركۆنەی ئەو كەسانە دەكات دەبنە دۆستی شەیتان وگوێ بەفەرمانەكانی خوای گەورە نادەن وسەرپێچیی لێ دەكەن، ئەو خودایەی كەئەوانی بەدیهێناوە وسۆز ومیهرەبانی خۆی ڕژاندووە بەسەریاندا وڕۆزی وناز ونیعمەتی پێداون، كەچی ئەوان دوای ئەوەی ڕێزیان لێ گیراو ناز ونیعمەت وڕۆزییان پێ بەخشرا، ئیبلیس دەكەن بەدۆستی خۆیان ودژایەتی خودا دەكەن! خوای گەورە دەفەرمووێت: (مانای ئایەتەكە) ئەوسا بەفریشتەكانمان گوت: سوژدە وەبەر ئادەم بەرن، سوژدەیان برد، ئیبلیس نەبێت، بنە جن بوو، لەفەرمانی پەروەرێنی سەرپێچی كرد، ئاخۆ ئێوە توخمی شەیتان وتۆرەمەی بێ من دەكەن بەدۆستی خۆ كەئاشكرا دوژمنتانن؟ خوانەناس لەو یاربەیارە پیس تێشكاون. ابن كثير: ٣/٨٧.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە باسى نەفامى وكاڵفامى هەندێك لەمرۆڤەكان بكە.