قورئان
ﮞ
ﱇ
ﭜ ٣٥ ٣٥ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ٣٦ ٣٦ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ٣٧ ٣٧
ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ٣٨ ٣٨ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ٣٩ ٣٩ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ٤٠ ٤٠ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ٤١ ٤١ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ٤٢ ٤٢ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ٤٣ ٤٣ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ٤٤ ٤٤ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ
ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ
ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ٤٥ ٤٥
وَدَخَلَ جَنَّتَهُۥ وَهُوَ ظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ قَالَ مَآ أَظُنُّ أَن تَبِيدَ هَٰذِهِۦٓ أَبَدٗا ٣٥
(وهو ظالم لنفسه): بەهۆی كوفرەوە ستەمی لەخۆی كردووە، یا بەهۆی گفتوگۆ لەگەڵ برادەرەكانیدا ستەمی لەخۆی كردووە، چونكە خۆی هەڵكێشاوە وخۆی بەگەورە زانیوە وئەوانی بەسووك زانیوە. ابن جزى: ١/ ٥١٠.
پرسیار: ستەمى ئەو كەسەى خاوەنى دوو باخەكە بوو، چوار جۆر ستەم بوو، باسيان بكە.
وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَىٰ رَبِّي لَأَجِدَنَّ خَيۡرٗا مِّنۡهَا مُنقَلَبٗا ٣٦
هیچ پەیوەندیەك نییە لەنێوان ناز ونیعمەتی دونیایی وناز ونیعمەتی قیامەتی، ئەو پیاوە هاوەڵپەرستە وای زانی كەهەر كەسێك لەدونیادا ناز ونیعمەتی بەسەردا بڕژێت ئەوە لەقیامەتیشدا هەر ناز ونیعمەتی بەسەردا دەڕژێت (بە پێچەوانەش هەر كەسێك لەدونیا هەژار ونەدار ودەست تەنگ بێت، لەقیامەتیشدا هەر هەژار ونەدار وبەدبەختە. و) لەكاتێكدا بەو جۆرە نییە كەئەو گومانی بردووە، ئەوەتا بەزۆری وایە خوای گەورە دونیا وخۆشییەكانی دونیا كەم دەبەخشێت بەو كەسانەی كەباوەڕدارن وزۆرێك لەباوەڕداران زۆر هەژار ونەدارن، دەرگای خۆشییەكانی دونیا بۆ زۆربەی دوژمنای خۆی واڵا دەكات، بۆ ئەوانەی كەلەقیامەتدا هیچ پشكێكی باشیان نییە. سەعدى: ٤٧٧.
پرسیار: ئايا هيچ پەيوەنديەك لەنێوان ناز ونيعمەتى ئەم دونيا وناز ونيعمەتى ئەو دونيا هەيە؟
وَلَوۡلَآ إِذۡ دَخَلۡتَ جَنَّتَكَ قُلۡتَ مَا شَآءَ ٱللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِٱللَّهِۚ
واتە: ئەم سەروەت وسامانە بەهۆی هێز ودەسەڵاتی خوای گەورە بەتۆ گەیشتووە، نەك بەهۆی زانست وهێز ودەسەڵاتی خۆت، ئەگەر خوای گەورە بیەوێت ئەوا پیت وبەرەكەتی لێ هەڵدەگرێت وبەتەواوی لەناوی دەبات. قورتوبى: ١٣/ ٢٨٠.
پرسیار: ئايا مرۆڤ لەسۆنگەى هێز ودەسەڵاتى خۆيەوە دەبێت بەخاوەنى هەندێك شت؟
إِن تَرَنِ أَنَا۠ أَقَلَّ مِنكَ مَالٗا وَوَلَدٗا ٣٩ فَعَسَىٰ رَبِّيٓ أَن يُؤۡتِيَنِ خَيۡرٗا مِّن جَنَّتِكَ
ئەو پیاوەكەی تر هەواڵی ئەوەی بەهاوڕێكەی دا كەناز ونیعمەتی ئیسلام كەخوای گەورە بەوی بەخشیوە -هەرچەند ماڵ وسەروەت وسامان ومنداڵی كەمیشی هەبێت- ناز ونیعمەتی ڕاستەقینەن، هەموو ناز ونیعمەتێك لەناودەچێت ودەبێتە هۆی سزا ولێپرسینەوە، (جگە لەناز ونیعمەتی بیروباوەڕ. و). سەعدى: ٤٧٧.
پرسیار: گەورەترين وتێروتەواوترين ناز ونيعمەت چ ناز ونيعمەتێكە؟
وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِۦ فَأَصۡبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيۡهِ عَلَىٰ مَآ أَنفَقَ فِيهَا وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: هەموو بەروبوومی هەڵوەری ودارەكانی گشتی بەسەریەكدا هاتن، كەبەیانی هاتە ناوی هەر دەستی خۆی دەشكاندەوە بۆ ئەو ماڵەی لێی بەخت كرد. و).
ئەو سزایە تەنها بەهۆی كافربوونەوە بۆی دانەباری، چونكە خوای گەورە كافرگەلێكی زۆری لەماوەی ژیانیاندا خۆشگوزەران كردووە ومۆڵەتی پێداون وكەمەكەمە لەناو تاواندا ڕۆی كردوون، ئەم سزایە بۆیە بۆی داباری چونكە سەركێش بوو، جگە لەوەش هەر لەبەر ئەوەی زەنگین بوو، بەچاوی سووك سەیری باوەڕداری نەدار وهەژاری دەكرد. ابن عاشور: ١٥/ ٣٢٨.
پرسیار: خواى گەورە بەچ هۆكارێك سزاى ئەو كافرەى پێش خست؟ خۆ زۆرێك لەكافرەكان سزايان بۆ دواخراوە ومۆڵەتیان پێ دراوە ولەناز ونيعمەتى دونيا بەشدار بوون!.
وَيَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي لَمۡ أُشۡرِكۡ بِرَبِّيٓ أَحَدٗا ٤٢
هیچ لەسۆز ومیهرەبانی خوداوە دوور نییە كەخاوەنی ئەو باخە فەوتاوەی ڕێنوێنی كردبێت وتەوبەی كردبێت وباوەڕی هێنابێت ودەستی دابێتە كاری چاكە وسەركێشیەكەی بووبێ بەملكەچی وخاكەڕایی، چونكە ئەوەتا لەوە پەشیمان بووەتەوە كەهاوەڵپەرستی كردووە وشیركی بۆ خوا بڕیار داوە! خوای گەورەش هەر لەدونیا سزای داوە ولووتی شكاندووە، هەر كاتێك خوای گەورە ویستی چاكەی لەگەڵ كەسێكدا هەبێت، سزای تاوانەكانی بۆ دەخاتە دونیا. سەعدى: ٤٧٨.
پرسیار: باسى ئەوە بكە كەلەوانەيە خاوەنى ئەو باخە تەوبەى كردبێ ولەكوفر وهاوەڵپەرستى پەشيمان بووبێتەوە ودەستى دابێتە كارى چاكە!.
وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا كَمَآءٍ أَنزَلۡنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخۡتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلۡأَرۡضِ فَأَصۡبَحَ هَشِيمٗا تَذۡرُوهُ ٱلرِّيَٰحُۗ
دانایان گوتویانە: خوای گەورە دونیای بەئاو چواندووە.. چونكە ئاو وەك دونیا وایە وهەمیشە لەسەر یەك بار نییە، هەتا هەتایە نامێنێتەوە ولەناو دەچێت، دونیاش وایە وفانییە، كەس ناتوانێت بچێتە ناو ئاوەوە وتەڕ نەبێت، دونیاش وایە، هەر كەسێك تێكەڵی دونیا ببێت لەموسیبەت وفیتنە وئاژاوەی دونیا بەدوور نییە، ئاو ئەگەر بەئەندازە بێت سوودەمەندە ومایەی ژیانە، بەڵام ئەگەر لەئەندازەی خۆی زیاتر بوو دەبێتە لافاوێكی تێكدەر، دونیاش وایە ئەگەر بەئەندازەی پێویست بێ زۆر باشە، بەڵام ئەگەر زیاد لەئەندازەی پێویست بوو ئەوا زیانی زیاترە لەقازانج. (بەڵام مەحوی گەورە شاعیر ودانای كورد دونیای لەوەش كەمتر داناوە كەوەك ئاو بێت، بەلای ئەوەوە دونیا سەرابە، ئەوەتا دەفەرمووێت: بەئاوی تێگەیشتین ئێمە دونیا، هەر سەرابێت بوو. و). قورتوبى: ١٣/ ٢٨٩.
پرسیار: گەورەترين لێكچوون لەنێوان دونيا وئاودا چییە؟