قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




٢٨ ٢٨

ﭿ

٢٩ ٢٩

٣٠ ٣٠



٣١ ٣١


٣٢ ٣٢

٣٣ ٣٣
ﯿ
٣٤ ٣٤
297
سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 28

وَٱصۡبِرۡ نَفۡسَكَ مَعَ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ رَبَّهُم بِٱلۡغَدَوٰةِ وَٱلۡعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجۡهَهُۥۖ وَلَا تَعۡدُ عَيۡنَاكَ عَنۡهُمۡ تُرِيدُ زِينَةَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَا تُطِعۡ مَنۡ أَغۡفَلۡنَا قَلۡبَهُۥ عَن ذِكۡرِنَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ وَكَانَ أَمۡرُهُۥ فُرُطٗا ٢٨

(واصبر نفسك) واتە: خۆت سەبر بكە وخۆڕاگربە (مع الذين يدعون ربهم): لەگەڵ ئەوانەدابە كەبەیانیان وئێواران نزا دەكەن ولەپەروەردگاریان دەپاڕێنەوە. مەبەستی ئەم ئایەتە ئەم هاوەڵانەیە: بیلال، خەبباب وصوهەیب. كافرەكان بەپێغەمبەریان(ﷺ) گوتبوو: تۆ ئەو كەسانە دەربكە ولەخۆتیان دوور بخەرەوە تا ئێمە شوێنت بكەوین!. ابن جزى: ١/ ٥٠٧.
پرسیار: مرۆڤى بانگخواز لەماوەى ژيانيدا ڕووبەڕووى جۆرەها خەڵك دەبێتەوە، بەرنامەى قورئان لەمەڕ مامەڵە كردن لەگەڵ خەڵكدا چۆنە وچییە؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 28

وَٱصۡبِرۡ نَفۡسَكَ مَعَ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ رَبَّهُم بِٱلۡغَدَوٰةِ وَٱلۡعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجۡهَهُۥۖ

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەزیكر وخواپەرستی ونزا ولەخوا پاڕانەوە لەسەرەتا وكۆتایی ڕۆژدا سوننەتە وكارێكی فرە باشە، ئەوەتا خوای گەورە بەچاكە باسی ئەو كەسانە دەكات كەبەیانیان وئێواران یادی خودا دەكەنەوە، هەر كارێكیش خوای گەورە بەچاكە باسی بكەرەكەی بكات، ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەخوای گەورە ئەو كارەی خۆش دەوێت، هەر كارێكیشی خۆش بوێت ئەوا مرۆڤی بۆ هان دەدات. سەعدى: ٤٧٥.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەزيكر ويادى خواى گەورە لەبەيانيان وئێواراندا سوننەتە، ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 28

وَلَا تَعۡدُ عَيۡنَاكَ عَنۡهُمۡ تُرِيدُ زِينَةَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ

(تريد زينة الحياة الدنيا): ئەو كارە (واتە: ڕوو كردن لەو كەسانەی كەدونیا پەرستن. و) هیچ سوودێكی نییە، بەڵكو زیانیشی هەیە وبەرژەوەندییەكانی ئایین لەناو دەبات، چونكە دەبێتە بایسی ئەوەی كەدڵ ببەسترێت بەدونیاوە وبیر وهۆش بەرەو دونیا بڕوات ومەیلی بەلای قیامەتدا نەمێنێت، بەم هۆیەوە جوانییەكانی دونیا لەبەرامبەر چاوی بینەر خۆی دەخەمڵێنێت وبیر وهۆشی مرۆڤ بەرەو خۆی دەبات، لەئەنجامدا دڵ لەخوای گەورە غافڵ دەبێت وخوو دەگرێت بەخۆشی وچێژە كاتییەكانی دونیاوە، دواتر كاتەكانی لەكیس دەچێت وخراپ دەبێت. سەعدى: ٤٧٥.
پرسیار: خۆشويستنى دونيا وپشتگوێ خستنى قيامەت چ زيانێكى هەيە؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 28

وَلَا تُطِعۡ مَنۡ أَغۡفَلۡنَا قَلۡبَهُۥ عَن ذِكۡرِنَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ وَكَانَ أَمۡرُهُۥ فُرُطٗا ٢٨

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە: ئەو كەسە شیاوی ئەوەیە كەگوێڕایەڵی لێ بكرێت وخەڵكی دوای بكەون كەدڵی پڕ بێت لەئەوین وخۆشەویستی خوا وشیلەی ئەو ئەوینە بەسەر زمانیدا بچۆڕێت ولەگفتوگۆیدا دەربكەوێت، ئەو كاتە زیكر ویادی خودای بەردەوام لەسەر زار بێت، بەدوای خۆشەویستی خوادا وێڵ بێت، ئەوینی خودای بەلاوە لەهەوای نەفسی گرنگتر بێت، لەئەنجامدا كاتەكانی دەپارێزێت وكاروباری سامان دەدات وخەڵكیش بۆ ئەو ئەوینە داوەت دەكات، ئەو جۆرە كەسانە شایستەی ئەوەن كەخەڵكی گوێڕایەڵی لێ بكەن وشوێنی بكەون، ببەنە پێشەوای خەڵكدانێك. سەعدى: ٤٧٥.
پرسیار: مرۆڤ ناچارە لەهەندێك كاروبارى ئايينى ودونيايى، لاسايى كەسێكى تر بكاتەوە وشوێنى بكەوێت، دەبێت پەيڕەوى لەچ كەسانێك بكەين؟ لەچ جۆرە كەسانێكيش دوور بكەوينەوە؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 29

وَقُلِ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكُمۡۖ فَمَن شَآءَ فَلۡيُؤۡمِن وَمَن شَآءَ فَلۡيَكۡفُرۡۚ

خوای گەورە بیەوێت هەق وڕاستی بەهەر كەسێك ببەخشێت، پێی دەبەخشێت، تەنانەت ئەگەر كەسێكی زۆر لاواز وبێ دەسەڵاتیش بێت، بیەوێت هەر كەسێكیش لەهەق وڕاستەقینە بێبەش بكات، ئەوا بێبەشی دەكات، ئەگەرچی ئەو كەسە كەسێكی بەناوبانگ ودەوڵەمەند ودیار وگەورە بێت، من لەبەر خاتری ئێوە باوەڕداران لەخۆم دوور ناخەمەوە! جا ئیتر كەیفی ئەنگۆ! باوەڕ دەهێنن بیهێنن، نایهێنن مەیهێنن!. قورتوبى: ١٣/ ٢٦٠.
پرسیار: ئايا بەخششە قيامەتيەكانى خواى گەورە پەيوەندى بەهەژارى وزەنگينى مرۆڤەوە هەيە؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 29

وَقُلِ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكُمۡۖ فَمَن شَآءَ فَلۡيُؤۡمِن وَمَن شَآءَ فَلۡيَكۡفُرۡۚ

(فَمَن شَآءَ فَلۡيُؤۡمِن وَمَن شَآءَ فَلۡيَكۡفُرۡۚ ) سەرەتا باسی باوەڕ وئیمانی كرد، چونكە باوەڕ شتێكە خوای گەورە دەیەوێت (و داوای كردووە لەمرۆڤەكان ئیمانیان هەبێت . و). ابن عاشور: ١٥/ ٣٠٧.
پرسیار: لەم ئايەتەدا بۆچى سەرەتا باسى باوەڕ كرا، پاشان باسى كوفر كرا؟

سووڕەتی كهف ئایەتەکان 0 - 34

وَكَانَ لَهُۥ ثَمَرٞ فَقَالَ لِصَٰحِبِهِۦ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَنَا۠ أَكۡثَرُ مِنكَ مَالٗا وَأَعَزُّ نَفَرٗا ٣٤

قەتادە دەفەرمووێت: سوێند بەزاتی الله! ئارەزووی كافرەكان هەر سەروەت وسامانی زۆر وهێز ودەسەڵاتە. ابن كثير: ٣/ ٨١.
پرسیار: گەورەترين ئارەزووى كافرەكان چییە؟ باوەڕدار چ سوودێك لەم ئايەتە دەبات؟