قورئان
ﮞ
ﱇ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ٢١ ٢١ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ
ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ٢٢ ٢٢ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ٢٣ ٢٣ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ
ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
٢٤ ٢٤ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
٢٥ ٢٥ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ٢٦ ٢٦ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ
ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ٢٧ ٢٧
وَكَذَٰلِكَ أَعۡثَرۡنَا عَلَيۡهِمۡ لِيَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ لَا رَيۡبَ فِيهَآ
ئەم چیرۆكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەر كەسێك لەبەر خاتری پارێزگاری لەئایینەكەی هەڵبێ وڕا بكات، خوای گەورە لەفیتنە وئاژاوە وخراپە دەیپارێزێت، هەر كەسێك بەدوای سەلامەتیدا بگەڕێت، خوای گەورە سەلامەتیی پێ دەبەخشێت، هەر كەسێك پەنا بەخوای گەورە بگرێت، خوای گەورە پەنای دەدات، هەروەها دەیكات بەمایەی ڕێنوێنی خەڵكی تریش، هەر كەسێكیش لەبەر دەسكەوتنی ڕەزامەندی پەروەردگار سەبر بگرێت وتوشی ناخۆشی ببێت ولەلایەن خەڵكەوە بەچاوی سووك سەیر بكرێت، ئەوا لەئەنجامدا خوای گەورە بەجۆرێك سەربەرزی وگەورەیی پێ دەبەخشێت كەخۆیشی بەخەیاڵیدا نەهاتووە. سەعدى: ٤٧٣.
پرسیار: بەكورتى سێ خاڵى پڕسوود لەخوێندنەوەى چيرۆكى يارانى ئەشكەوت بنووسە.
فَقَالُواْ ٱبۡنُواْ عَلَيۡهِم بُنۡيَٰنٗاۖ رَّبُّهُمۡ أَعۡلَمُ بِهِمۡۚ قَالَ ٱلَّذِينَ غَلَبُواْ عَلَىٰٓ أَمۡرِهِمۡ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيۡهِم مَّسۡجِدٗا ٢١
(دوای مردنی یارانی ئەشكەوت. و) هەندێك لەوان (واتە: هەندێك لەخەڵكەكە. و) پێشنیاری ئەوەیان كرد كەلەلای ئەشكەوتەكەدا مزگەوتێك دروست بكرێت وخواپەرستی تێدا ئەنجام بدەن. ابن عاشور: ١٥/ ٢٩٠.
پرسیار: بۆچى نەهى لەوە كراوە كەگۆرستان بكرێت بەمزگەوت؟
قُل رَّبِّيٓ أَعۡلَمُ بِعِدَّتِهِم
ئەمە مرۆڤ بۆ ئەوە ڕێنمایی دەكات كەلەوەها كاتێكدا (واتە: ئەو كاتەی كەمرۆڤ سەر لەشتێك دەرناكات یان ڕای جیاوازی لەسەرە. و) زانست هەواڵە بەخوای گەورە بكرێت، چونكە پێویست ناكات مرۆڤ لەو كاتانەدا بەبێ ئەوەی كەزانیاری هەبێت لەبابەتەكە قووڵ بێتەوە، كەواتە: ئەگەر سەبارەت بەشتێك زانیاریمان هەبوو، ئەوە وەڵام دەدەینەوە، ئەگینا بێدەنگ دەبین ووەڵام نادەینەوە. ابن كثير: ٣/ ٧٧.
پرسیار: باشترين ڕێكار كەمرۆڤى زانستخواز لەكاتى وەڵامدانەوەى پرسيارێك كەوەڵامەكەى نازانێت، بيگرێتەبەر چییە؟
وَلَا تَسۡتَفۡتِ فِيهِم مِّنۡهُمۡ أَحَدٗا ٢٢
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەنابێت پرسیار لەكەسێك بكرێت كەتوانای فەتوادانی نییە، ئیتر ئایا هەر بەهۆی نەبوونی زانیاری توانای فەتوای نەبێت، یان بەهۆی ئەوەی كەگوێ نەداتە بابەتەكان وبەلایەوە گرنگ نەبێت ولەخۆوە بەبێ گرنگی پێدان وەڵام بداتەوە وترسی لەخوای گەورە نەبێت.. زیاد لەوانەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەدەگونجێ فەتوادان لەمەڕ بابەتێكەوە لەكەسێك قەدەغە بێت، بەڵام لەمەڕ بابەتێكی ترەوە هەر لەو كەسە قەدەغە نەبێت، چونكە خوای گەورە بەڕەهایی نەهی نەكردووە لەوەی كەداوای فەتوایان لێ بكرێت، بەڵكو نەهی ئەوەی لێكردن كەلەمەڕ چیرۆكی یارانی ئەشكەوتەوە یان ئەو چیرۆكانەی كەوەك چیرۆكی یارانی ئەشكەوتە، پرسیاریان لێ بكرێت. سەعدى: ٤٧٤.
پرسیار: لەم ئايەتە هەندێك بابەت باسكراوە كەپەيوەندى بەفەتواوە هەيە، ئەو بابەتانە چين؟
وَلَا تَقُولَنَّ لِشَاْيۡءٍ إِنِّي فَاعِلٞ ذَٰلِكَ غَدًا ٢٣ إِلَّا أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ
واتە: ئەگەر بڕیارتدا كەسبەی كارێك ئەنجام بدەیت، مەڵێ: بەیانی ئەو كارە دەكەم! بەڵكو بڵێ: ان شاء الله بەیانی ئەو كارە دەكەم. بەغەوى: ٣/ ٢٣.
پرسیار: قورئان لەبارەى كردنى كارێك كەمرۆڤ بڕيارە بەيانى بيكات، چ ئامۆژگاريیەكى هەيە؟
وَٱذۡكُر رَّبَّكَ إِذَا نَسِيتَ
ئەم ئایەتە ڕێنمایی مرۆڤ دەكات بۆ ئەوەی كەئەگەر هەندێك لەقسەكانی فەرامۆش كرد ئەوا زیكری خودا بكات، چونكە شەیتان قسە لەبیری مرۆڤ دەباتەوە، زیكری خوداش شەیتان لەمرۆڤ دوور دەخاتەوە، جا كەشەیتان دووركەوتەوە لەبیرچوونەوەش نامێنێت، كەواتە زیكری خودا هۆكاری ئەوەیە مرۆڤ بیر وهۆشی بێتەوە جێی خۆی. ابن كثير: ٣/ ٧٨.
پرسیار: پەيوەندى لەنێوان زيكرى خودا وبير وهۆش چییە؟
مَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِيّٖ وَلَا يُشۡرِكُ فِي حُكۡمِهِۦٓ أَحَدٗا ٢٦
(وەلیی) تۆ كەسێكە كەلەنێوان تۆ وكەسێكدا هۆكارێك هەبێت كەیەكترتان خۆش بوێت، كەواتە: ئیمان هۆكارێكە كەمرۆڤ بەهۆیەوە لەڕێگەی خواپەرستیەوە دۆستایەتی نێوان خۆیان وخوای گەورە توندوتۆڵ دەكەن وخوداش بەو هۆیەوە پاداشی چاكەیان دەداتەوە. شەنقيتى: ٣/ ٢٥٧.
پرسیار: خوداى گەورە ومرۆڤى باوەڕدار چۆن دەبنە وەلى بۆ يەكتر؟