قورئان
ﮝ
ﱇ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ١٠٦ ١٠٦
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ١٠٧ ١٠٧ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ١٠٨ ١٠٨ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ
ﮇ ﮈ ١٠٩ ١٠٩ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ١١٠ ١١٠ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ١١١ ١١١
ﮞ
١ ١ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ٢ ٢
ﯸ ﯹ ﯺ ٣ ٣ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ٤ ٤
وَقُرۡءَانٗا فَرَقۡنَٰهُ لِتَقۡرَأَهُۥ عَلَى ٱلنَّاسِ عَلَىٰ مُكۡثٖ
واتە: ئەم قورئانەمان پارچە پارچە وبەشە بەش ناردە خوارەوە بۆ ئەوەی بەكاوەخۆ بۆ خەڵكدانی بخوێنیتەوە، بۆ ئەوەی لەماناكەی ورد ببنەوە وبیری لێ بكەنەوە وزانست وزانیاری لێ دەربهێنن. سەعدى: ٤٦٨.
پرسیار: باشترين ڕێگا بۆ خوێندنەوەى قورئان بۆ ئەو كەسانەى كەدەيانەوێت لەمانا ومەبەستى قورئان تێبگەن، كامەيە؟
قُلۡ ءَامِنُواْ بِهِۦٓ أَوۡ لَا تُؤۡمِنُوٓاْۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ مِن قَبۡلِهِۦٓ إِذَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ يَخِرُّونَۤ لِلۡأَذۡقَانِۤ سُجَّدٗاۤ ١٠٧
(قل آمنوا به أو لا تؤمنوا): فەرمانە، بۆ بچووك كردنەوە وگوێ نەدانە بەوان، وەك بڵێی دەفەرمووێت: جیاوازى نییە باوەڕ بهێنن یان نەیهێنن، چونكە ئێوە نابنە بەڵگە، بەڵكو زانایانی پێش ئەو دەبنە بەڵگە، مەبەست لەو زانایانە زانایانی ئەهلی كیتابن. (إن الذين أُوتوا العلم من قبله):واتە: باوەڕدارانی ئەهلی كیتاب، هەندێكیش دەڵێن: مەبەست ئەو كەسانەیە كەپێش ئەوەی پێغەمبەر(ﷺ) ببێت بەپێغەمبەر، هەق بێژ وڕاستگۆ بوون ونەچوبوونە سەر ئایینی پووچەڵی هاوەڵپەرستی. ابن جزى: ١/ ٤٩٩.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەبەهۆی ئەم ئايەتەوە پلە وپايەى زانايان بەرەو سەر ڕۆيشتووە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ مِن قَبۡلِهِۦٓ إِذَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ يَخِرُّونَۤ لِلۡأَذۡقَانِۤ سُجَّدٗاۤ ١٠٧ وَيَقُولُونَ سُبۡحَٰنَ رَبِّنَآ إِن كَانَ وَعۡدُ رَبِّنَا لَمَفۡعُولٗا ١٠٨ وَيَخِرُّونَ لِلۡأَذۡقَانِ يَبۡكُونَ وَيَزِيدُهُمۡ خُشُوعٗا۩ ١٠٩
(ويخرون للأذقان يبكون):ئەم ڕستەیە بۆ موبالەغەیە لەسیفەت وپەسن وستایشی ئەواندا. هەر كەسێك زانا بێت یان بەشێكی زانستی لەلابێ شیاوی ئەوەیە كەبەم پلە وپایەیە بگات، واتە لەكاتی بیستنی قورئاندا ملكەچ وخاكی وسادە ببێت. ئەبو موحەممەدی دارەمی لەموسنەدەكەیدا ئەم فەرموودەیە دەگێڕێتەوە: مَنْ أُوتِىَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَا يُبْكِيهِ، لَخَلِيقٌ أَنْ لَا يَكُونَ أُوتِيَ عِلْماً يَنْفَعُهُ، لأَنَّ اللَّهَ تَعَالَى نَعَتَ الْعُلَمَاءَ. رواه الدارمی/ ٢٩٥. واتە: هەر كەسێك زانستێكی پێ درابێت وئەو زانستە نەیگریێنێت، شیاوی ئەوەیە كەزانستێكی بەسوودی پێ نەدرێت. چونكە خوای گەورە لەپەسنی زانایاندا دەفەرمووێت: -مانای ئایەتەكان لەتەفسیری م هەژارەوە: بێژە: ئێوە بڕواتان پێبێت یا نەبێت، ئەو كەسانەی لەپێشوودا لەمە ئاگادار كرابوون هەرگا بۆیان دەخوێننەوە چەناكە دەخەنە سەر زەوی وسوژدە دەبەن* ئەشڵێن: پاكی بۆ پەروەرندەی ئێمەیە، بەڵێنی پەروەرندەمان وا وەدی هات* دەمەوڕو خۆ تخێل دەكەن ودەگریێن وئەمەش خۆبەكەمزانینیان پتر دەكات. قورتوبى: ١٣/ ١٨٩.
پرسیار: لەكاتى بيستنى قورئاندا دەبێت زانايان چ حاڵەتێكيان هەبێت؟
وَيَخِرُّونَ لِلۡأَذۡقَانِ يَبۡكُونَ وَيَزِيدُهُمۡ خُشُوعٗا۩ ١٠٩
كەوتن لەسەر چەناگە خواپەرستیەكە كەخوای گەورە خۆشی دەوێت، مەبەست ئەوە نییە مرۆڤ چەناگەی بچەسپێنێت بەزەوییەوە وەك ئەوەی ناوچەوان وتەوێڵ بەزەوییەوە دەچەسپێت، بەڵكو مەبەست ڕۆیشتنە لەكڕنوشەوە بۆ سەجدە. (هەرەچەند بەپێی ئاسەواری كۆن وئەو وێنانە كەدۆزراونەتەوە ئەوە دەردەخەن كەگەلانی پێش ئیسلام لەكاتی سەجدە بردندا لەجیاتی ناوچەوان چەناگەیان دەخستە سەرزەوی، ئەمەش یەكێكە لەموعجیزەكانی قورئانی پیرۆز. و). الجامع الكلام: ٤/ ٢٤٩.
پرسیار: خواى گەورە كام جۆرە لەكەوتنە سەر چەناگەى خۆش دەوێت؟
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبۡدِهِ ٱلۡكِتَٰبَ
خوای گەورە ستایشی خۆی كرد وبەئاماژەش فەرمانی بەبەندەكانی داوە كەبەهۆی ئەوەی خوای گەورە پێغەمبەرانی ناردووە وكتێبی لەگەڵدا ناردوون، ستایشی بكەن. سەعدى: ٤٦٩.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار چ سوودێك لەوە وەردەگرێت كەخواى گەورە ستايشى خۆى دەكات؟
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبۡدِهِ ٱلۡكِتَٰبَ وَلَمۡ يَجۡعَل لَّهُۥ عِوَجَاۜ ١
بۆیە خوای گەورە لەم ئایەتەدا بەشێوەیەكی تایبەتی باسی پێغەمبەری(ﷺ) كردووە، چونكە ناردنی قورئان بۆ پێغەمبەر(ﷺ) سەرەتا ناز ونیعمەتێكی تایبەتە بەپێغەمبەر(ﷺ) پاشان بەباوەڕداران بەگشتی. بەغەوى: ٣/ ٥.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا تەنها ناوى پێغەمبەر(ﷺ) براوە؟
قَيِّمٗا لِّيُنذِرَ بَأۡسٗا شَدِيدٗا مِّن لَّدُنۡهُ وَيُبَشِّرَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ أَجۡرًا حَسَنٗا ٢ مَّٰكِثِينَ فِيهِ أَبَدٗا ٣
ئەم قورئانە هەموو ئەو كارە باشانە لەخۆ دەگرێت كەسەرەنجامی ئەو كارانە تاكەكان خۆشحاڵ دەكات وگیانەكان شاد دەكات. سەعدى: ٤٧٠.
پرسیار: سەرچاوەى شادمانى باوەڕدار چییە؟