قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٩٧ ٩٧


٩٨ ٩٨


٩٩ ٩٩


١٠٠ ١٠٠


١٠١ ١٠١


١٠٢ ١٠٢

١٠٣ ١٠٣

ﯿ ١٠٤ ١٠٤
292
سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 97

وَمَن يَهۡدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلۡمُهۡتَدِۖ وَمَن يُضۡلِلۡ فَلَن تَجِدَ لَهُمۡ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِهِۦۖ

واته: ئەگەر خوای گەورە ڕێنوێنییان بكات ئەوا بێگومان ڕێگای ڕاست دەگرنەبەر (ومن يضلل فلن تجد لهم أولياء من دونه)بەڵام ئەگەر گومڕایان بكات- هیچ كەسێك ناتوانێت ڕێنوێنییان بكات. قورتوبى: ١٣/ ١٧٨.
پرسیار: ئايا هيچ كەسێك بەبێ ئيزن ومۆڵەتى خواى گەورە دەتوانێت كەسێكى تر ڕێنوێنى بكات؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 97

وَنَحۡشُرُهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمۡ عُمۡيٗا وَبُكۡمٗا وَصُمّٗاۖ مَّأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ

لە ڕۆژی پەسڵاندا بەدەمەوڕویی بەرەو دۆزەخیان ڕادەكێشن، وەك چۆن لەدونیادا بەمەبەستی سووكایەتی پێكردن وسزای بەژان ئەو كارە دەكرێت. ئەم لێكدانەوەیە لێكدانەوەیەكی ڕاست ودروستە، چونكە لەفەرموودەیەكی صەحیحدا لەئەنەسەوە هاتووە كەكەسێك لەبارەی (الذين يحشرون على وجوههم)[ الفرقان: ٣٤ ] پرسیاری كرد وگوتی: ئەی پێغەمبەری خوا(ﷺ)! ئایا كافر بەدەمەوڕویی حەشر دەكرێت؟ پێغەمبەر(ﷺ) فەرمووی: «أَلَيْسَ الَّذِي أَمْشَاهُ عَلَى الرِّجْلَيْنِ فِي الدُّنْيَا قَادِرًا عَلَى أَنْ يُمْشِيَهُ عَلَى وَجْهِهِ يَوْمَ القِيَامَةِ». رواه البخاری/ ٤٧٦٠ و٦٥٢٣ ومسلم/ ٢٨٠٦. واتە: ئایا ئەو زاتەی كەلەدونیادا هێزی ئەوەی پێدا كەلەسەر دوو پێ بڕوا، ناتوانێت لەپەسڵاندا لەسەر دەموڕووی بیبات؟ كاتێك قەتادە ئەم فەرموودەیەی بیست فەرمووی: بەرەوەڵڵا! سوێند بەگەورەیی ودەسەڵاتی پەروەردگار دەتوانێت. بوخاری وموسلیم ئەم فەرموودەیەیان گێڕاوەتەوە. قورتوبى: ١٣/ ١٧٨.
پرسیار: لەڕۆژى پەسڵاندا چۆن كافران بەدەمەوڕوويى دەبرێن بۆ مەيدانى مەحشەر؟ ئەم كارە بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 97

وَنَحۡشُرُهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمۡ عُمۡيٗا وَبُكۡمٗا وَصُمّٗاۖ مَّأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ كُلَّمَا خَبَتۡ زِدۡنَٰهُمۡ سَعِيرٗا ٩٧

ئەم سزایە لەگەڵ تاوانەكانی ئەواندا ڕێكە، چونكە ئەوانە برەویان بەگومڕایی دەدا ووەك هەق وڕاستەقینە بەخەڵكیان دەناساند وهەق وڕاستەقینەیان وەك ناڕاست دەناساند، كەواتە سزاكەیان ئەوەیە كە(كاری سەر وپێیەكانیان پێچەوانە ببێتەوە و. و) دەموچاویان ببێت بەپێ، لەبری ئەو درۆ ودەلەسانەش كەبەناوی خودا وپێغەمبەری خودایان(ﷺ) دەكرد وهەڵیاندەواسی، كەڕ ولاڵ دەبن وبەسزای خۆگرتنەوە ودووركەوتنەوە لەهەق بیستن دەگەن. ابن عاشور: ١٥/ ٢١٧.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەسزاى تاوانباران لەقيامەتدا ڕێك وهاوتاى تاوانەكانيانە.

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 97

وَنَحۡشُرُهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمۡ عُمۡيٗا وَبُكۡمٗا وَصُمّٗاۖ مَّأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ كُلَّمَا خَبَتۡ زِدۡنَٰهُمۡ سَعِيرٗا ٩٧

ەگەر كەسێك پرسیار بكات وبڵێت: چۆن خوای گەورە لەم ئایەتەدا وەها وەسفی كافرەكان دەكات كەلەقیامەتدا كوێر ولاڵ وكەڕن، كەچی لەئایەتێكی تردا فەرموویەتی: ﴿وَرَءَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ ٱلنَّارَ فَظَنُّوٓاْ﴾ [الكهف: 53]؛واتە: تاوانباران ئاگری دۆزەخ دەبینن (ئەگەر كوێرن چۆن ئاگر دەبینن)؟ ئەوە وەڵامەكەی ئەمەیە: بەو جۆرەی كەخوای گەورە فەرمووی حەشر دەكرێن (واتە: بەكوێری وكەڕی ولاڵی. و) دواتر دوای حەشر كردن چاك دەكرێنەوە. ئەمە وەڵامێك، وەڵامی دووەم ئەمەیە: ابن عباس دەفەرمووێت: (عميًا وبكمًا):واتە: شتێك نابینن كەخۆشحاڵیان بكات، وەك چۆن هیچ بەڵگەیەكیان پێ نییە بەزمان دەری ببڕن (بۆیە وەك كوێر ولاڵ قڕوقپ وبێدەنگ وبێ جووڵە وخوست دەبن. و) (وَصُمًّا) واتە: قسەیەك نابیستن كەخۆشحاڵیان بكات. حەسەن دەفەرمووێت: ئەمە لەو كاتەدایە كەدەیانبەنە گۆڕەپانی مەحشەر، تا ئەو كاتەی دەچنە ناو دۆزەخ. بەغەوى: ٢/ ٧١٨.
پرسیار: دۆزەخيەكان چۆن كوێر وكەڕ ولاڵ دەبن؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 100

وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ قَتُورٗا ١٠٠

(قتور) واتە: چروك وخۆگرەوە لەخێر وسەدەقە. بەغەوى: ٢/ ٧١٩.
پرسیار: سرووشتى مرۆڤ لەمەڕ دارايى چۆنە؟ چۆن چۆنى لەو سيفەتە ناشيرينە ڕزگارى دەبێت؟

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 102

قَالَ لَقَدۡ عَلِمۡتَ مَآ أَنزَلَ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ بَصَآئِرَ وَإِنِّي لَأَظُنُّكَ يَٰفِرۡعَوۡنُ مَثۡبُورٗا ١٠٢

حەزرەتی موسا كەڕاستگۆ وڕاستبێژە دەفەرمووێت: (لقد علمت ما أنزل هؤلاء إلا رب السماوات والأرض بصائر)(واتە: تۆ خۆت سوور دەزانی ئەم شتانە كەوا زەق لەبەرچاوانن هەر داهێنەری زەوین وئاسمانەكان ناردوونیە خوار. تەفسیری م هەژار. و) بۆیە فیرعەون دەیزانی كەخوای گەورە نیشانەكانی ناردووەتە خوارەوە، جا فیرعەون لەسۆنگەی ویستی خراپی خۆیەوە دوژمنترین وسەركێشترین دروستكراوی خوای گەورە بوو، نەك بەهۆی ئەوەی كەنەزانێت وئاگای لەهیچ نەبێت!. الجامع الكلام: ٤/ ٢٤٨.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەمەرج نییە مرۆڤى گومڕا هەميشە نەزان بێت، بەڵكو هەندێك جار گومڕاكان زۆر چاك دەزانن كەپێغەمبەران وپياوچاكان لەسەر هەق وڕاستين، كەچى هەر ئينكارى دەكەن وواز لەڕێگاى چەوت ولاڕێى خۆيان ناهێنن.

سووڕەتی إسراء ئایەتەکان 0 - 103

فَأَرَادَ أَن يَسۡتَفِزَّهُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ فَأَغۡرَقۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ جَمِيعٗا ١٠٣

هاوەڵپەرستان نیازی ئەوەیان هەبوو كەپێغەمبەر(ﷺ) وهاوەڵانی لەمەككە دەربكەن وئاوارەیان بكەن، بۆیە ئەو ویستەی ئەوان وەك ئەو ویستەی فیرعەونە كەدەیویست بەنی ئیسرائیل لەمیسر بكاتە دەرەوە. ابن عاشور: ١٥/ ٢٢٨.
پرسیار: هاوەڵپەرستانى قوڕەيش وفيرعەون لەچ شتێكدا لەيەك دەچوون؟