قورئان
ﮎ
ﰺ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ
ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ١٨٧ ١٨٧ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
١٨٨ ١٨٨ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ
ﯬ ﯭ ١٨٩ ١٨٩ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ١٩٠ ١٩٠
وَكُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ ٱلۡخَيۡطُ ٱلۡأَبۡيَضُ مِنَ ٱلۡخَيۡطِ ٱلۡأَسۡوَدِ مِنَ ٱلۡفَجۡرِۖ
ئەوەی كەهەتا بانگی بەیانی دروستە مرۆڤ خواردن بخوات، نیشانەی ئەوەیە كەپارشێوكردن سوننەتە، چونكە پارشێوكردن بەر ڕوخسەت دەكەوێت وخوای گەورەش پێی خۆشە مرۆڤ ڕوخسەت بەكار بهێنێت. ابن كثير: ١/ ٢١٠.
پرسيار: ئەم ئايەتە چۆن دەكەيتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كەپارشێو كردن سوننەتە؟
وَلَا تُبَٰشِرُوهُنَّ وَأَنتُمۡ عَٰكِفُونَ فِي ٱلۡمَسَٰجِدِۗ
ابن عباس دەفەرمووێت: مەبەست كەسێكە لەمزگەوتدا بمێنێتەوە وئیعتیكاف بكات، ئیتر لەمانگی ڕەمەزاندا بێت یان غەیری مانگی ڕەمەزان، كەواتە: خوای گەورە حەرامی كردووە لەسەر ئەوانەی كەئیعیتكاف دەكەن سەرجێیی لەگەڵ ژنی خۆیاندا بكەن تا ئیعتیكافەكەیان تەواو دەبێت، ئیتر جیاوازی نییە سەرجێییكردنەكە شەو بێت یان ڕۆژ. مەبەست لەسەرجێییكردن جیماع وئەوشتانەیە كەمرۆڤ هان دەدەن بۆ جیماع، وەك ماچكردن وباوەشپیاكردن وئەو شتانە. ابن كثير: ١/ ٢١٣.
پرسيار: ئيعتيكاف چيەو چۆنە؟
وَلَا تُبَٰشِرُوهُنَّ وَأَنتُمۡ عَٰكِفُونَ فِي ٱلۡمَسَٰجِدِۗ
بە كۆدەنگی زانایان ئیعتیكاف تەنها لەمزگەوتەكاندا دەكرێت، وەك خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَلَا تُبَٰشِرُوهُنَّ وَأَنتُمۡ عَٰكِفُونَ فِي ٱلۡمَسَٰجِدِ﴾،ئیعتیكاف نە لەشوێنی چۆڵ وبیاباندا دەكرێن نە لەئەشكەوت وپەنا قەبر وهەر شوێنێكی تر كەگومڕاكان بەمەبەستی ئیعتیكاف سەفەریان بۆ دەكرد، وەك ئیعتیكافی موشریكەكان لەلای بت وبتخانەكاندا. الجامع الكلام: ١/ ٤٤٨.
پرسيار: ئايا ئيعتيكاف لەدەرەوەى مزگەوتدا دەكرێت؟ لەم ئايەتەدا وەڵامەكە دەربهێنە ودەستنيشانى بكە.
تِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَقۡرَبُوهَاۗ
دەستەواژەی ( فلا تقربوها )؛ لەدەستەواژەی (فلا تفعلوها) پڕماناترە وڕەوانبێژی زیاتر تێدایە، چونكە نەهی كردن لەنزیك بوونەوە لەحەرام بێگومان نەهی كردنێكی تۆخە لەكردنی ئەو كارە حەرامە، نەهی كردن لەپێشەكی كارێك نەهی كردنێكی تۆخە لەخودی ئەو كارە، بڕوادار فەرمانی پێكراوە بەگوێرەی توانا واز لەشتە حەرامكراوەكان ولەهۆكارەكانیشیان بهێنێت ولێیان دوور بكەوێتەوە. سەعدى: ٨٧و ٨٨.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە لەجياتى ئەوەى نەهى لەخودى حەرامەكە بكات نەهى لەنزيك بوونەوە لەحەرامەكە دەكات؟
وَلَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَكُم بَيۡنَكُم بِٱلۡبَٰطِلِ وَتُدۡلُواْ بِهَآ إِلَى ٱلۡحُكَّامِ لِتَأۡكُلُواْ فَرِيقٗا مِّنۡ أَمۡوَٰلِ ٱلنَّاسِ بِٱلۡإِثۡمِ وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ١٨٨
خوای گەورە دوای باسكردنی ڕۆژوو بابەتەكانی پەیوەست بەڕۆژوو، نەهی كرد لەخواردنی ماڵی حەرام، چونكە حەرامخۆری دەبێتە هۆكاری وەرنەگیرانی ڕۆژوو ئیعتیكاف. ئالوسى: ٢/ ٦٩.
پرسيار: چ پەيوەنديەك لەنێوان نەهى كردن لەحەرام وڕۆژوو گرتنەوە هەيە؟
وَلَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَكُم بَيۡنَكُم بِٱلۡبَٰطِلِ وَتُدۡلُواْ بِهَآ إِلَى ٱلۡحُكَّامِ لِتَأۡكُلُواْ فَرِيقٗا مِّنۡ أَمۡوَٰلِ ٱلنَّاسِ بِٱلۡإِثۡمِ وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ١٨٨
بە سەروەت وسامانی خۆتان كاربەدەستان فریو مەدەن وبەرتیلیان پێ مەدەن بۆ ئەوەی زیاتر لەوەتان پێ ببەخشنەوە!.. ئەهلی سوننە هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی كەهەر كەسێك هەر شتێك كەناوی موڵك وسەروەت وسامان وشت هەڵبگرێت وبەبەرتیل بدرێت، كەم بێت یان زۆر، ئەوە كارێكی حەرامی كردووە وبەو كارەی فاسق دەبێت. قورتوبى: ٣/ ٣٢٦.
پرسيار: يەكێك لەو كارانەى كەڕۆژووەوان دەيكات بۆ ئەوەى پارێزگارى لەڕۆژوەكەى بكات بریتییە لەدووركەوتنەوە لەبەرتيل، ئەم بابەتە بەبەڵگەى ئايەتى قورئان ڕوون بكەرەوە.
وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ ١٨٩
هەر كەسێك تەقوای هەبێت ولەخوای گەورە بترسێت، سەرچاوەی حیكمەت ودانایی لەناو دڵیدا دەجۆشێت وبەهۆی تەقواكەیەوە ئەسرار ونوكتەی ناسكی بۆ دەردەكەوێت. ئالوسى: ٢/ ٧٤.
پرسيار: تەقوا چ بەروبوومێكى هەيە؟