قورئان
ﮎ
ﰺ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ١٨٢ ١٨٢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ١٨٣ ١٨٣ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
١٨٤ ١٨٤ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ﯦ ١٨٥ ١٨٥ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ
ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ١٨٦ ١٨٦
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ ١٨٣ أَيَّامٗا مَّعۡدُودَٰتٖۚ
مەبەست لەباسكردنی:(كما كتب على الذين من قبلكم)، و (أيامًا معدودات): ئاسانكردنی ڕۆژووە لەسەر باوەڕداران ولەتافەتێك ونەرمییەكی جوان لەئایەتەكەدا هەیە. ابن جزى: ١/٩٥.
پرسيار: خواى گەورە دانايى وسۆز وميهرەبانى لەناو شەريعەتەكەى خۆيا كۆكردووەتەوە، بەپشت بەستن بەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ
چونكە ڕۆژوو یەكێكە لەو هۆكارانەی كەلەهەموو سەردەمێكدا سوودی بۆ خەڵك تێدایە، هەروەها بزوێنەرێكە بۆ گەلی باوەڕدار، بەو مانایەی كەشیاوی ئەوەیە لەكامڵكردنی كاروكردەوەكاندا وڕۆیشتن بۆ هەموو كارێكی چاكە پێش هەمووان بكەون، هەروەها ڕۆژوو شتێكی زۆر گران نییە كەتایبەت بێت بەئێوەوە. سەعدى: ٨٦.
پرسيار: بۆچى ئەوە ڕوون كراوەتەوە كەڕۆژوو لەسەر گەلانى پێشوش فەرز بووە؟ چ سوودێك لەو ڕوونكردنەوەیەدا هەيە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ ١٨٣
واتە: بۆ ئەوەی خۆتان لەتاوانەكان بپارێزن، چونكە ڕۆژوو دایكی تاوانەكان لەناو دەبات كەبریتییە لەشاوەت، پێغەمبەری خوا(ﷺ) بەئێمەی فەرمووە: «يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ، مَنِ اسْتَطَاعَ منكم البَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ، فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ وَأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ فَإِنَّهُ لَهُ وِجَاءٌ» . بووخاری: ٥٠٦٦ وموسلیم: ١٤٠٠. واتە: ئەی گەنجەكان! هەر كەسێك لەئێوە توانای ژنهێنانی هەیە با ژن بهێنێت، چونكە ژنهێنان لەهەموو شتێك باشتر چاوی ئێوە لەتەماشاكردنی نامەحرەم دەپارێزێت ولەهەموو شتێك باشتر داوێنی ئێوە لەكاری ناڕەوا دەپارێزێت، هەر كەسێكیش ناتوانێت ژن بهێنێت با ڕۆژوو بگرێت، چونكە ڕۆژوو شاوەتی مرۆڤ كەم دەكاتەوە. ئالوسى: ٢/ ٥٧.
پرسيار: ڕۆژوو چۆن چۆنى سەردەكێشێ بۆ تەقوا؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ ١٨٣
(لە فەرموودەیەكی قودسیدا. و) خوای گەورە دەفەرمووێت: «كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ إِلَّا الصَّوْمَ، فَإِنَّهُ لِي وَأَنَا أَجْزِي بِهِ» بوخاری: ٥٩٢٧. واتە: هەموو كارێكی مرۆڤ بۆ خۆیەتی جگە لەڕۆژوو، ڕۆژوو بۆ منە وتەنها من پاداشتی ڕۆژوو دەدەمەوە. -هەرچەند هەموو خواپەرستییەك هەر بۆ خوایە بەڵام- ڕۆژوو بەهۆی دوو خاڵەوە لەهەموو خواپەرستییەكانی تر جیا دەبێتەوە، خاڵی یەكەم: ڕۆژوو مرۆڤ لەو چێژ وخۆشییانە دەگرێتەوە كەتەنها نوێژ دەتوانێت مرۆڤ لەو چێژ وخۆشییانە بگرێتەوە (وەك نان خواردن وئاو خواردنەوە. و). خاڵی دووەم: ڕۆژوو ڕاز ونهێنییەكە لەنێوان خودا وبەندەدا، بەندەكان ڕۆژوو تەنها بۆ خوای گەورە دەردەخەن، بۆیە ڕۆژوو تایبەت كراوە بەخوای گەورە، هەموو خواپەرستییەكانی تر بەڕواڵەت دیارن ومرۆڤ دەتوانێت لەبەرچاوی خەڵكدا جێبەجێیان بكات، تەنها ڕۆژوو نەبێت كەلەهەمووان جیایە، بۆیە خوای گەورە لەنێوان هەموو خواپەرستییەكاندا ڕۆژووی جیا كردەوە وتایبەتی كرد بەخۆیەوە. قورتوبى: ٣/ ١٣٣.
پرسيار: گەورەيى ڕۆژوو باس بكە وجياوازى ڕۆژوو لەگەڵ خواپەرستيەكانى تر چییە؟
وَلِتُكۡمِلُواْ ٱلۡعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمۡ
یەكێك لەگەورەترین نهێنییەكانی الله اكبر (لە كاتی هاتنی جەژنی ڕەمەزانا. و) ئەوەیە كەجەژن كاتی شادی وخۆشییە، سروشتی نەفسیش وایە لەكاتی شادی وخۆشیدا حەزی لەسنووربەزاندنە، سنووربەزاندنیش دەبێتە هۆكاری ڕاكێشانی تاوان -تاوانیش جارجار بەهۆی غەفڵەت وجارجاریش بەهۆی سەركێشییەوە ڕودەدات- بۆیە فەرمان كراوە بەندەكان لەو كاتانەدا الله اكبر وتەكبیر بڵێنەوە. بیقاعى: ١/ ٣٤٥.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى كردووە لەشەوى جەژنى ڕەمەزاندا الله اكبر بكرێت؟
وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌۖ أُجِيبُ دَعۡوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِۖ
لەم ئایەتەدا خوای گەورە فەرموویەتی: خودا نزیكە لێتانەوە ونزای ئەوانە گیرا دەكات كەلێی دەپاڕێنەوە. لەئایەتێكی تردا گیرا كردنی پاڕانەوە ونزای بەندەكانی گرێ داوە بەویستی خۆیەوە وفەرموویەتی: ﴿فَيَكۡشِفُ مَا تَدۡعُونَ إِلَيۡهِ إِن شَآءَ وَتَنسَوۡنَ مَا تُشۡرِكُونَ﴾ [الأنعام: 41]، واتە: ئەگەر خودا خۆی حەز بكات ئەوا نزاكانتان گیرا دەكات ودەرووتان لێ دەكاتەوە وئەو شتانەشتان لەبیر دەچێتەوە كەئێستا بەشەریكی خودای دەزانن. هەندێك دەڵێن: ئەمەیان پەیوەندی بەنزای كافرەكانەوە هەیە، لەئایەتەكەشەوە هەروا دەردەكەوێت كەمەبەست كافرانە، هەرچی ئەوەی یەكەمیشە كەمەرجی ویست وئیرادەی خۆی بۆ دانەناوە، ئەوە مەبەست لێی نزا وپاڕانەوەی بڕوادارانە، كەواتە: نزای باوەڕداران ڕەت ناكرێتەوە، بەڵكو یان هەر لەدونیادا وەڵامیان دەدرێتەوە، یان لەقیامەتدا باشتر لەوەڵامی دونیایان پێ دەبەخشرێت، یان بەهۆی ئەو نزا وپاڕانەوانە بەڵا وموسیبەتی دونیایان لەكۆڵ دەبێتەوە. شەنقيتى: ١/ ٧٤.
پرسيار: جياوازى نزا وپاڕانەوەى بڕواداران وكافران چییە؟
وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌۖ أُجِيبُ دَعۡوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِۖ فَلۡيَسۡتَجِيبُواْ لِي وَلۡيُؤۡمِنُواْ بِي لَعَلَّهُمۡ يَرۡشُدُونَ ١٨٦
ئەم ئایەتە ئاماژەی داوە بەو ڕۆژووەوانەی كەچاوەڕوانی گیرابوونی نزاكانیەتی، ئومێد وایە كەنزاكانی مانگی ڕەمەزان گیرا ببن، چونكە نزا وپاڕانەوە لەكاتی ڕۆژوو شكاندنی هەموو ڕۆژەكانی مانگی ڕەمەزاندا ڕەوا وگیرایە. ابن عاشور: ٢/ ١٧٩.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە دوابەدواى باسى ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان باسى نزا وگيرابوونى نزايشى كرد؟ حيكمەتى ئەو باسە لەچيدايە؟