قورئان
ﮎ
ﰺ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ١٧٧ ١٧٧ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ١٧٨ ١٧٨ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ١٧٩ ١٧٩ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ١٨٠ ١٨٠ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ١٨١ ١٨١
وَءَاتَى ٱلۡمَالَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ ذَوِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينَ وَٱبۡنَ ٱلسَّبِيلِ وَٱلسَّآئِلِينَ وَفِي ٱلرِّقَابِ
(ذوي القربى) وئەوانەی دوای ئەو كەبەڕیز باسكراون، بەگوێرەی گرنگی ولەپێشتری باسكراون، چونكە خێركردن بەخزم هەم صەدەقەیە وهەم بەجێهێنانی پەیوەندی خزمایەتی (كوردیش دەڵێت: خێر بۆ خوێش، نەك بۆ دەروێش. و) بەپێچەوانەی ئەوانی تر، دوای خزم باسی هەتیو كراوە، چونكە كەسێك كەهەتیوە دیارە منداڵە (بۆیە پێی دەڵێن هەتیو، ئەگینا بەگەورە ناگوترێت هەتیو. و) جگە لەوەش ئاتاجە، دوای هەتیویش باسی هەژار كراوە، چونكە هەژاریش ئاتاجە، دوای ئەویش باسی ڕێبواری غەریب وبێكەس كراوە، هەندێكیش دەڵێن: مرۆڤی ڕێبوار وسواڵكەر هەرچەند ئاتاجیش نەبن هەر خێریان پێ دەشێت. ابن جزى: ١/ ٩٥.
پرسيار: لەئايەتەكەدا سەرەتا باسى ئەو چينە كراوە كەلەهەمووان گرنگترە، دوايى بەپێى گرنگى باسكراون، ئەمە بەبەڵگەى ئايەتى قورئان ڕوون بكەرەوە.
وَءَاتَى ٱلۡمَالَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ
هەر كەسێك سەروەت وسامانی خۆش بووێت ولەگەڵ ئەوەشدا لەبەر ڕەزامەندی خوا لێی ببەخشێت، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كەئەو كەسە باوەڕێكی پتەوی هەیە، یەكێك لەجۆرەكانی ماڵبەخشین ئەوەیە كەكابرای بەخشەر لەشساغ بێت وحەزیشی لەدەوڵەمەندی بێت، هەروەها كەسێك كەخۆی هەژارە وسەروەت وسامانی كەمە لەگەڵ ئەوەشدا هەر دەیبەخشێت، ئەوە زۆر لەو كەسە هێژاترە كەدەوڵەمەندە وبەخشندەیە، چونكە هەژارەكە خۆی پێویستی بەسەروەت وسامانەكەیە ولەهەژارییش دەترسێت، بەپێچەوانەی دەوڵەمەندەكە.. هەروەها بەخشینی شتی دانسقە وشتێك كەخاوەنەكەی زۆری خۆش دەوێت. سەعدى: ٨٣.
پرسيار: باسى هەندێك لەجۆرەكانى ماڵبەخشين بكە كەلەگەڵ ئەوەشدا خاوەنەكەى ئەو شتەى خۆش بووێت كەدەيبەخشێت.
وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلۡمُوفُونَ بِعَهۡدِهِمۡ إِذَا عَٰهَدُواْۖ وَٱلصَّٰبِرِينَ فِي ٱلۡبَأۡسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَحِينَ ٱلۡبَأۡسِۗ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُتَّقُونَ ١٧٧
واتە: ئەوانەی ئەو سیفەتانەیان تێدایە كەباسكران، هەمان ئەو كەسانەن كەلەبیروباوەڕدا ڕاستگۆ بوون، چونكە باوەڕی ناو دڵی خۆیان بەكردەوە پشت ڕاست كردووەتەوە، كەواتە ئەوانە ئەو كەسانەن كەڕاستگۆن، هەمان ئەو كەسانەن كەپارێزكارن، چونكە خۆیان لەحەرام وناڕەوا پاراستووە وفەرمانبەرداری فەرمانەكانی خودا بوون. ابن كثير: ١/ ١٩٨.
پرسيار: نيشانەى بيروباوەڕى ڕاستەقينە چییە؟
وَٱلصَّٰبِرِينَ فِي ٱلۡبَأۡسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَحِينَ ٱلۡبَأۡسِۗ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُتَّقُونَ ١٧٧
ئەم فەرمانە بۆ چوونە پێشەوەیە لەپلە وپایەی سەبر گرتندا لەسەبری ئاسانەوە بۆ سەبرگرتنی سەخت ولەویشەوە بۆ سەختتر، چونكە سەبرگرتن لەكاتی نەخۆشیدا گەورەترە لەسەبرگرتن لەبەرامبەر هەژارییدا، سەبر گرتن وخۆڕاگری لەكاتی جەنگدا گەورەترە لەسەبر وخۆڕاگری لەبەرامبەر نەخۆشیدا. ئالوسى: ٢/ ٤٨.
پرسيار: ئايا لەنێوان پلەكانى سەبر وخۆڕاگريدا جياوازى هەيە؟
فَمَنۡ عُفِيَ لَهُۥ مِنۡ أَخِيهِ شَيۡءٞ فَٱتِّبَاعُۢ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَأَدَآءٌ إِلَيۡهِ بِإِحۡسَٰنٖۗ
ئامۆژگاری خاوەن ماف كراوە كەلەبەرامبەر ئەو كەسەدا زۆر سەختگیر نەبێت كەتۆڵەی لێ دەكرێتەوە، جا ئەگەر تاوانبار هەژارە با خاوەن ماف مۆڵەتی بدات وچاوپۆشی لەهەندێك لەمافەكانی خۆی بكات، هەروەها ئامۆژگاری تاوانباریش كراوە كەلەبژاردنی تۆڵەكەیدا دوا نەكەوێت وهیچی لێ كەم نەكاتەوە وبەتەواوی بیبژێرێت. ئالوسى: ٢/ ٥٠.
پرسيار: خواى گەورە چ ئامۆژگاريیەكى بۆ هەردوولا واتە: خاوەن ماف وتاوانبار كردووە؟
وَلَكُمۡ فِي ٱلۡقِصَاصِ حَيَوٰةٞ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ ١٧٩
ڕستەی (ولكم في القصاص حياة) مانای ئەم پەندەی تێدایە كەدەڵێت: كوشتنەوە كوشتن دەكوژێن!. واتە: تۆڵەسەندنەوە وا دەكات خەڵكی كەمتر تاوان ئەنجام بدەن، هەندێكیش دەڵێن: تۆڵەكردنەوە لەبكوژ وكوشتنەوەی بكوژ، كەمترین تۆڵەكردنەوەیە، یەك كەس لەتۆڵەی یەك كەسدا دەكوژرێتەوە، بەڵام لەسەردەمی نەفامیدا ئەگەر كەسێك كەسێكی بكوشتایە ئەوا عەشیرەت وبنەماڵەی هەردولا دەبوو بەجەنگیان وبەو هۆیەوە چەند كەسێك دەكوژران. ابن جزى: ١/ ٩٦.
پرسيار: تۆڵەكردنەوە چۆن دەبێتە مايەى ژيان؟
فَمَنۢ بَدَّلَهُۥ بَعۡدَ مَا سَمِعَهُۥ فَإِنَّمَآ فَإِنَّمَآ إِثۡمُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُۥٓۚ
هەر كەسێك ئامۆژگارییەكی خوای گەورە بگۆڕێت واتە: حوكم وبڕیارەكەی بگۆڕێت وزیاد وكەمی تێدا بكات -بێگومان شاردنەوەی ئەم ئامۆژگاریەش جۆرێكە لەگۆڕینی ئامۆژگارییەكە- ئەوا تاوانەكەی لەسەر ئەو كەسانەیە كەشاردیانەوە، (فإنما إثمه على الذين يبدلونه): لەچەند كەسێكەوە -كە ابن عباس یەكێكە لەو كەسانە- ڕیوایەت كراوە كەفەرموویانە: پاداشتی مردووەكە لەسەر خودایە وتاوانەكەی لەسەر ئەو كەسانەیە كەبڕیارەكەیان گۆڕیوە -یان شاردوویەتیانەوە-. ابن كثير: ١/ ٢٠١.
پرسيار: هەڵبژاردنى كەسێكى باش بۆ جێبەجێكردنى ئامۆژگاريیەكان زۆر گرنگە، بەگوێرەى ئەم ئايەتە ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە.