قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٧ ٧

٨ ٨


٩ ٩
ﭿ
١٠ ١٠



١١ ١١


١٢ ١٢

١٣ ١٣



١٤ ١٤
268
سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 8

وَٱلۡخَيۡلَ وَٱلۡبِغَالَ وَٱلۡحَمِيرَ لِتَرۡكَبُوهَا وَزِينَةٗۚ

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: ئەسپ وئێستر وكەریشی، هەم بۆ سواری وهەم بۆ خۆبەجوانڕانانی ئێوە چێ كردووە. و).
واتە: جاری وا هەیە پێویستتان پێیەتی بۆ ئەوەی سواریان ببن، جاری وا هەیە بۆ جوانی ڕایان دەگرن، جا خوای گەورە باسی خواردنی نەكرد، چونكە خواردنی قاتر وگوێدرێژ حەرامە، ئەسپیش بەزۆری بۆ خواردن بەكار نایەت. سەعدى: ٤٣٦.
پرسیار: بۆچى لەناو سوودەكاندا باسى خواردنى ئەو ئاژەڵانە نەكرا؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 8

وَٱلۡخَيۡلَ وَٱلۡبِغَالَ وَٱلۡحَمِيرَ لِتَرۡكَبُوهَا وَزِينَةٗۚ وَيَخۡلُقُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ ٨

(ويخلق ما لا تعلمون): بۆ باری وگواستنەوە وهاتوچۆی ئێوە، خوای گەورە شتی واتان بۆ دروست دەكات كەئێوە ئێستا نایزانن (ئاماژەیە بەدروست بوونی فڕۆكە وكەشتیی زەبەلاح وسەیارە وشەمەندەفەر وئەو شتانە. و). ئەو شتانە ئەو ئامێرانەن كەدوای دابەزینی قورئان لەوشكی وبیابان وهەوادا سواریان دەبن وبۆ سوود وقازانج وبەرژەوەندی خۆیان بەكاریان دەهێنن، ناوی ئەو شتانە لەقورئاندا باس نەكراوە، چونكە خوای گەورە لەقورئانەكەی خۆیدا تەنها باسی ئەو شتانە دەكات كەمرۆڤەكان پێی ئاشنان یان هاووێنەی ئەوانەیان دیوە، بۆیە ئەگەر باسی شتێكی بكردایە (بۆنموونە فڕۆكە) كەخەڵكی نەیدیوە وهاووێنەیشی هەر نەدیوە، ئەوە بەلای خەڵكەوە ئاسایی نەدەبوو، بۆیە خوای گەورە كورتە ئاماژە بەكار دەهێنێت وهەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە كەخەڵكی دەیناسن وهەموو ئەوانەش كەنایناسن، وەك چۆن لەكاتی باسكردنی ناز ونیعمەتەكانی بەهەشتدا تەنها ناوی ئەو میوانەی بردووە كەمرۆڤ دەیانناسێت، وەك: خورما وترێ وهەنار، ئەویشی كەلەلای خەڵكی ناسراو نییە تەنها بەئاماژە ئاماژەی پێداوە. سەعدى: ٤٣٦.
پرسیار: قورئانى پيرۆز بەچ جۆرێك باسى ئەو ناز ونيعمەتانەى خواى گەورە دەكات كەديار نين وخەڵك نەيديون؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 8 - 9

وَٱلۡخَيۡلَ وَٱلۡبِغَالَ وَٱلۡحَمِيرَ لِتَرۡكَبُوهَا وَزِينَةٗۚ وَيَخۡلُقُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ ٨ وَعَلَى ٱللَّهِ قَصۡدُ ٱلسَّبِيلِ وَمِنۡهَا جَآئِرٞۚ وَلَوۡ شَآءَ لَهَدَىٰكُمۡ أَجۡمَعِينَ ٩

دوای باسكردنی ئەو ئاژەڵانەی كەبۆ سواری بەكار دێن ودیارن ومرۆڤ بەئاشكرا هەستیان پێ دەكات ودەیانبینێت، خوای گەورە باسی ئەو شتانەی كرد كەپەیوەندیان بەئایینەوە هەیە ونادیارن ومەعنەویین، لەزۆر شوێنی قورئاندا ئەوە دەبینین كەخوای گەورە باسی شتی حیسسی ودیار دەكات ودوابەدوای ئەوە باسی شتی نادیار ومەعنەوی دەكات. ابن كثير: ٢/ ٥٤٤.
پرسیار: چ پەيوەندييەك لەنێوان ئەو دوو ئايەتەدا هەيە كەباسكرا؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 9

وَعَلَى ٱللَّهِ قَصۡدُ ٱلسَّبِيلِ وَمِنۡهَا جَآئِرٞۚ وَلَوۡ شَآءَ لَهَدَىٰكُمۡ أَجۡمَعِينَ ٩

دوای باسكردنی ئەو شتانەی كەئاسانكاری بۆ ئەوە دەكەن مرۆڤ بەلاشە پێیان بگات، باسی ئەوانە دەكات كەكارئاسانی بۆ ئەو شتە مەعنەوییانە دەكەن كەمرۆڤ لەڕێگەیانەوە زوو بەئامانجە مەعنەوییەكانی دەگات، جا پەیمانی خودا لەمبارەوە زۆر لەئاسانكردنی ئەو ڕێگایانە گرنگترە كەكارئاسانی بۆ لاشەی مرۆڤ دەكەن، چونكە خۆشبەختی هەمیشەیی بەبڕینی ئەو ڕێگایانە دەبێت كەمرۆڤ بەخۆشبەختی دەگەیەنن. ابن عاشور: ١٤/ ١١٢.
پرسیار: ناز ونيعمەتى حيسسى ولەبەرچاو گەورەيە، يان ناز ونيعمەتى ڕۆحى وناديار؟ بۆچى؟

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 9

وَعَلَى ٱللَّهِ قَصۡدُ ٱلسَّبِيلِ وَمِنۡهَا جَآئِرٞۚ وَلَوۡ شَآءَ لَهَدَىٰكُمۡ أَجۡمَعِينَ ٩

(وعلى الله قصد السبيل) واتە: خوای گەورە ئەوەی لەسەر خۆی پێویست كردووە كەبەناردنی پێغەمبەران وبەڵگەی ڕوون وجوان، ڕێگای هیدایەت وڕێنوێنی ڕاوەستاو بكات وپارێزگاری لێ بكات. ابن جزى: ١/ ٤٥٩.
پرسیار: يەكێك لەديمەنەكانى سۆز وميهرەبانى خواى گەورە لەم ئايەتەدا باسكراوە، ئەو ديمەنە كامەيە ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 14

وَهُوَ ٱلَّذِي سَخَّرَ ٱلۡبَحۡرَ لِتَأۡكُلُواْ مِنۡهُ لَحۡمٗا طَرِيّٗا وَتَسۡتَخۡرِجُواْ مِنۡهُ حِلۡيَةٗ تَلۡبَسُونَهَاۖ

دەستەمۆ كردنی دەریا بریتییە لە: هێزدان بەمرۆڤ بۆ ئەوەی دەریا دەستەمۆ بكات وكاری لەسەر بكات وئامێری وا دروست بكات كەسواری ببێت وبەسەر دەریادا بڕوا.. ئەمە یەكێكە لەناز ونیعمەتەكانی خوای گەورە لەسەر ئێمە، جا ئەگەر خوای گەورە بیەوێت، ئەوا دەریا زاڵ دەكات بەسەر مرۆڤدا ومرۆڤ تێیدا دەخنكێت. قورتوبى: ١٢/ ٢٩٤.
پرسیار: ناز ونيعمەتى ڕام كردنى دەريا لەلايەن خوداى گەورەوە بۆ بەندەكانى ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نحل ئایەتەکان 0 - 14

وَتَرَى ٱلۡفُلۡكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ

(وترى الفلك مواخر فيه): قەتادە دەفەرمووێت: واتە: ئەوەی كەدێت وئەوەی كەدەچێت، كەواتە دوو كەشتی دەبینیت، یەكێك بەرەو پێش دێت وئەوی تر بەرەو دوا دەڕوات، لەكاتێكدا هەردووكیان هەر بەهۆی یەك (با)ەوە دەجووڵێن ودەڕۆن. بەغەوى: ٢/ ٦٠٨.
پرسیار: باسى ئەو ناز ونيعمەتە گەورەيە بكە كەخواى گەورە كەشتى ودەرياى بۆ مرۆڤ دەستەمۆ كردووە.