قورئان
ﮛ
ﱆ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ٥٣ ٥٣ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ٥٤ ٥٤ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ٥٥ ٥٥ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ٥٦ ٥٦ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
٥٧ ٥٧ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ٥٨ ٥٨ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ٥٩ ٥٩ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
ﮖ ٦٠ ٦٠ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ٦١ ٦١ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ٦٢ ٦٢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ
ﮩ ٦٣ ٦٣ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ٦٤ ٦٤ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ
ﯜ ﯝ ﯞ ٦٥ ٦٥ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ٦٦ ٦٦ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ٦٧ ٦٧ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ٦٨ ٦٨
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ٦٩ ٦٩ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ٧٠ ٧٠
إِذۡ دَخَلُواْ عَلَيۡهِ فَقَالُواْ سَلَٰمٗا قَالَ إِنَّا مِنكُمۡ وَجِلُونَ ٥٢
ئەو میوانانە لەناوەخت ولەناكاو بوون بەمیوانی حەزرەتی ئیبراهیم، بۆیە حەزرەتی ئیبراهیم وای گومان برد كەنیەتێكی خراپیان هەبێت. ابن عاشور: ١٤/ ٥٨.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى ئيبراهيم بەميوانەكانى فەرموو: (إنا منكم وجلون)؟
قَالُواْ بَشَّرۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلۡقَٰنِطِينَ ٥٥
چونكە حەزرەتی ئیبراهیم لەسۆز ومیهرەبانی خودا نائومێد نەبووبوو، فریشتەكان زۆر بەڕێز وئەدەبەوە ئامۆژگاری ئەویان كرد ونەهییان لێ كرد لەوەی كەنەكا نائومێد ببێت، بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێ لەو كارەی كەدەبێتە هۆكاری چوونە ناو گروپی ئەو كەسانەی لەسۆز ومیهرەبانی خوای گەورە بێئومێد بوون. ابن عاشور: ١٤/ ٦٠.
پرسیار: قسەكردنى فريشتەكان لەگەڵ حەزرەتى ئيبراهيما لێوانلێوە لەڕێز وئەدەب، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
قَالَ وَمَن يَقۡنَطُ مِن رَّحۡمَةِ رَبِّهِۦٓ إِلَّا ٱلضَّآلُّونَ ٥٦
واتە: جگە لەزیانباران چ كەسانێكی تر لەسۆز ومیهرەبانی پەروەردگار نائومێد دەبن؟ (إلا الضالون) واتە: زیانباران، نائومێدبوون لەسۆز ومیهرەبانی خوای گەورە تاوانێكی گەلێ گەورە ومەزنە، ئەمین بوون لەسزای خوداش وەك نائومێدبوون تاوانێكی گەورە ومەزنە. بەغەوى: ٢/ ٥٩٠.
پرسیار: هەندێك لەتاوانباران لەسۆز وبەزەيى خودا نائومێد دەبن ودەڵێن: خواى گەورە هەرگيز ئێمە نابەخشێت! يان دەڵێن: هەرگيز خواى گەورە من لەخەم وخەفەت ڕزگار ناكات! وەڵامت چییە بۆ ئەو جۆرە كەسانە؟
فَأَسۡرِ بِأَهۡلِكَ بِقِطۡعٖ مِّنَ ٱلَّيۡلِ وَٱتَّبِعۡ أَدۡبَٰرَهُمۡ وَلَا يَلۡتَفِتۡ مِنكُمۡ أَحَدٞ
عادەت وایە كەپیاوە مەزنەكان لەهەموو كەسانی نزیك بەخۆیان زیاتر خۆیان دەخەنە ناو مەترسیەوە ولەمەترسی نزیكترن، بۆ ئەوەی بەگیانی خۆیان ئەوە بسەلمێنن كەخاوەنی ئیخلاسن بۆ كەسوكار وشوێنكەوتووانیان وببێتە هۆكارێكیش بۆ ئەوەی خەڵكەكە ڕاوەستاو بكەن، هەروەها ئەوەش دەزانن كەنزیكبوونەوە لەمەترسی ئەجەل پێش ناخات، دووركەوتنەوە لەمەترسیش ئەجەل دوا ناخات، هەروەها بەئامانجی ئەوەی كەدڵت سەبارەت بەوانەی كەلەدواوەی تۆن پەشێو نەبێت كەدەبێت پارێزگاریت لێ بكەن، واتە: هیچ یەكێك لەوانە ئاوڕ بۆ دوا نەداتەوە ودوا نەكەوێت. بيقاعى: ٤/ ٢٢٩.
پرسیار: بۆچى لەكاتێكدا حەزرەتى لوط وشوێنكەوتووانى لەشار دەرچوون حەزرەتى لوط لەدواى هەمووانەوە ڕێى دەكرد؟
فَأَسۡرِ بِأَهۡلِكَ بِقِطۡعٖ مِّنَ ٱلَّيۡلِ وَٱتَّبِعۡ أَدۡبَٰرَهُمۡ
حەزرەتی لوط لەدوای دواە ڕێی دەكرد، بۆ ئەوەی ببێت بەپارێزەریان، پێغەمبەری خوداش لەكاتی ڕۆیشتن بۆ جەنگ لەدوای سوپاكەوە ڕێی دەكرد بۆ ئەوەی ببێت بەهۆی بەهێزبوونی ئەوانەی كەلاوازن وئەوانەش بگەیەنێتەوە بەسوپاكە كەبەجێ ماون. ابن كثير: ٢/ ٥٣٥.
پرسیار: سوننەتى ڕۆيشتنى پێغەمبەر(ﷺ) بۆ جيهاد، ڕوون بكەرەوە.
وَلَا يَلۡتَفِتۡ مِنكُمۡ أَحَدٞ
كەسێ كەئاوڕ بداتەوە ئەوە كەسێكی دلێر وخۆڕاگر نییە، چونكە یان ئەوەتا بڕوای بەقسەكەی ئێمە نییە، یان ئەوەتا خەفەت بۆ ئەو كافرانە دەخوات كەسزایان بەسەردا دەبارێت، دەی كەواتە هەر كەسێك ئاوڕ بداتەوە سزاكەی بەر دەكەوێت، جگە لەوەش كار كردن بەم فەرمانە (كە زوو برۆن وئاوڕ نەدەنەوە. و) وا دەكات كەخێراتر كۆچ بكەن وزووتر بڕۆن، هەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەدڵیان نەبەستووە بەو ماڵ وسەروەت وداراییەی كەبەجێیان هێشتووە، هەروەها دڵسۆزی بۆ ئەو كەسانە دەرنابڕن كەخوای گەورە لێیان توڕە بووە وسزای بەسەردا داباراندوون، جگە لەوەش لەوانەیە سزایەكی وەها ببینن كەدڵیان بەرگەی نەگرێت وزیڕە بكەن. بيقاعى: ٤/٢٢٩.
پرسیار: لەسەر بنەماى چ حيكمەت وداناييەك فەرمان كرا بەشوێنكەوتووانى حەزرەتى لوط كەلەكاتى دەرچوون لەشارەكە ئاوڕ نەدەنەوە؟
وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُخۡزُونِ ٦٩
ئەوانە هەرەچەند كافریش بوون، بەڵام حەزرەتی لوط هەر ئامۆژگاری كردن، بۆ ئەوەی پەیامەكەی خۆی بەتەواوی وبەڕێكوپێكی گەیاندبێت، بۆیە فەرمووی: (واتقوا الله ولا تخزون).واتە: لەخوابترسن وئابڕووم مەبەن!. ابن عاشور: ١٤/٦٦.
پرسیار: بۆچى لەكاتێكدا گەلى حەزرەتى لوط كافر بوون، كەچى ئەو هەر ئامۆژگارى كردن وداواى لێكردن لەخوا بترسن؟