قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



١٧٠ ١٧٠


١٧١ ١٧١
ﭿ
١٧٢ ١٧٢



١٧٣ ١٧٣



١٧٤ ١٧٤


١٧٥ ١٧٥

ﯿ ١٧٦ ١٧٦
26
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 171

وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ كَمَثَلِ ٱلَّذِي يَنۡعِقُ بِمَا لَا يَسۡمَعُ إِلَّا دُعَآءٗ وَنِدَآءٗۚ صُمُّۢ بُكۡمٌ عُمۡيٞ فَهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ ١٧١

بەهۆی سووربوون ومكوڕبوون لەسەر لاساییكردنەوە ودڵبەستن بەگومڕایی، گوێیان نەدەدایە ئەو شتانەی كەبۆیان دەخوێنرایەوە، بیریشیان نەدەكردەوە لەو شتانەی كەلای ئەوان باس دەكرا، بۆیە وەك ئەو چوارپێیانە وان كەبەدەنگی بەرز بانگ دەكرێن، بەڵام جگە لەدەنگە بەرزەكە لەهیچی تر حاڵی نابن وتێناگەن. ئالوسى: ٢/ ٤٢.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە بەو شێوەيە (كە لەئايەتەكەدا هاتووە. و) باسى كافرانى كردووە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 172

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡ وَٱشۡكُرُواْ لِلَّهِ إِن كُنتُمۡ إِيَّاهُ تَعۡبُدُونَ ١٧٢

دوای باسكردنی ناز ونیعمەت فەرمانی كردووە كەسوپاسگوزار بین، چونكە سوپاسگوزاری دەبێتە هۆكاری پارێزراوی ومانەوەی ناز ونیعمەتەكان وهێنانی ئەوانەشی كەهێشتا نەهاتوون، وەك چۆن كوفر ئەو ناز ونیعمەتانە لەناو دەبات كەهاتوون ودەبێتە لەمپەریش لەبەرامبەر هاتنی ئەوانەی كەنەهاتوون. سەعدى: ٨١.
پرسيار: چ پەيوەندييەك لەنێوان سوپاسگوزارى وناز ونيعمەتەكاندا هەيە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 172

وَٱشۡكُرُواْ لِلَّهِ إِن كُنتُمۡ إِيَّاهُ تَعۡبُدُونَ ١٧٢

حەقیقەتی شوكر وسوپاس بریتییە لەبەخشینی شتی پاك، كەواتە: شوكرانە وسوپاسگوزاری بەشێوەی گشتی، ئیتر لەبەرامبەر هەر ناز ونیعمەتێك بێت، وەك سەروەت وسامان بێت، یان زانیاری، یان خواردن، یان خواردنەوە، یان هەر شتێكی تر بێت، بریتییە لەوەی كەئەوەندەی كەشیاویەتی گرنگی پێ بدەی، بۆنموونە: بەخشینی ئەوەی كەلەخۆت زیادە، قەناعەت كردن بەكەم، بازرگانی كردن بەوەی كەلەخۆت زیادە بەئومێدی ئەوەی قازانجی لێ بكەیت، هەروەها گەیاندنیان بەخاوەنەكانی خۆیان بەنییەتی جێبەجێ كردنی ئەمانەت، چونكە دەستی مرۆڤە دڵاوا وسەخییەكان خەزێنەی پەروەردگاری دڵاوایە. بیقاعى: ١/ ٣١٦.
پرسيار: حەقيقەتى شوكرو سوپاسگوزارى چییە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 173

إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَيۡتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحۡمَ ٱلۡخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ بِهِۦ لِغَيۡرِ ٱللَّهِۖ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ غَيۡرَ بَاغٖ وَلَا عَادٖ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ ١٧٣

لەبەر ئەوەی كەئایینی ئیسلام ئایینێكی ئاسانە ودژی سەختی وتوندی وناڕەحەتییە، بۆیە ئەو شتە حەرام وناڕەوایانەی بۆ كەسێك حەڵاڵ وڕەوا كردووە كەناچار ولێقەوماوە. بیقاعى: ١/ ٣١٨.
پرسيار: شەريعەتى ئيسلام بۆ هەموو سەردەم وبۆ هەموو شوێنێك گونجاوە، چونكە ئاگاى لەهەمووانە ومافى كەس پێشێل ناكات، بەئايەتێكى قورئان ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 174

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡتُمُونَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَيَشۡتَرُونَ بِهِۦ ثَمَنٗا قَلِيلًا أُوْلَٰٓئِكَ مَا يَأۡكُلُونَ فِي بُطُونِهِمۡ إِلَّا ٱلنَّارَ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ ١٧٤

(ولا يزكيهم) وەك چۆن بەو نێردراوانە هەر یەك لەو كەسانە پاك دەكاتەوە كەخۆی بیەوێت، چونكە ئەمانە (واتە ئەوانەی كەخوای گەورە پاكیان ناكاتەوە. و) ئەو شتانەیان شاردووەتەوە كەبەندەكان پاك دەكاتەوە، كەواتە: شاردنەوەی زانست تاوانێكە زۆر گەورە (ولهم) زیاتر لەو سزایەش (عذاب عظیم) سزایەكی بەژان وگەورە، چونكە ئەوانە شتێكیان لەخەڵكی شاردووەتەوە كەڕێگای ڕۆشن وئاسانی پێ پیشان دەدان، بۆیە خوای گەورە ئەوانە دەخاتە ناو سزا وناخۆشی گەورەوە. بیقاعى: ١/ ٣٢٩.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە ئەو كەسانە پاك ناكاتەوە كەبوونەتە هۆكارى شاردنەوەى زانست؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 174

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡتُمُونَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَيَشۡتَرُونَ بِهِۦ ثَمَنٗا قَلِيلًا أُوْلَٰٓئِكَ مَا يَأۡكُلُونَ فِي بُطُونِهِمۡ إِلَّا ٱلنَّارَ

خوای گەورە نرخەكەی بەنرخێكی كەم ناو بردووە، هەندێك دەڵێن: بۆیە بەكەمی ناو بردووە، چونكە لەبەرامبەردا بەرتیلێكی كەمیان وەردەگرت، ئەم ئایەتە هەرچەند سەبارەت بەئەحبارەكان دابەزیوە، بەڵام ئەو زانا باوەڕدارانەش دەگرێتەوە كەلەبەرامبەر كاڵایەكی دونیایی زانستی خۆیان دەشارنەوە وقسەی ڕاستی ناڵێن.. بۆیەش باسی زگی كرد تا بەڵگە بێت لەسەر ئەوەی كەئەوان زۆر تەماعبازن وچاوچنۆكن، هەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەوان قیامەتی خۆیان بەبەشێكی كەمی دونیا فرۆشتووە، كەهیچ ئەرزش ونرخێكی نییە. قورتوبى: ٣/ ٣٨و ٤٩.
پرسيار: ئەم ئايەتە بەشێوەى گشتى لەچى دەدوێ وبۆچى باسى زگى كردووە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 175

فَمَآ أَصۡبَرَهُمۡ عَلَى ٱلنَّارِ ١٧٥

واتە: ئەوانە چەندێ سوورن لەسەر ئەو تاوانانەی كەبەرەو دۆزەخیان ڕادەكێشێت!. ابن كثير: ١/ ١٩٦.
پرسيار: بۆچى پێش ئەوەى بڕۆنە دۆزەخەوە وا باسكراون كەلەبەرامبەر ئاگرا خۆڕاگرن؟