قورئان
ﮚ
ﱅ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ١٩ ١٩ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
٢٠ ٢٠ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ
ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ٢١ ٢١ ﮌ ﮍ ﮎ
ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ
ﯜ ٢٢ ٢٢ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ
ﯮ ﯯ ٢٣ ٢٣ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ
ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ٢٤ ٢٤
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۚ إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ وَيَأۡتِ بِخَلۡقٖ جَدِيدٖ ١٩
(إن يشأ يذهبكم ويأت بخلق جديد)واتە: چۆن خوای گەورە دەسەڵاتی بەدیهێنانی هەیە، ئاواش دەسەڵاتی لەناوبردنی هەیە، دەی كەواتە هەرگیز سەرپێچی لەفەرمانەكانی مەكەن، چونكە ئەگەر سەرپێچی بكەن (يذهبكم ويأت بخلق جديد)ئێوە لەناو دەبات ولەجێگای ئێوە خەڵكدانێكی نوێتر وباشتر وملكەچتر بەدی دەهێنێت. قورتوبى: ١٢/ ١٢٥.
پرسیار: ئەگەر سەرپێچى لەفەرمانەكانى خواى گەورە بكەين وشوێن هەوا وئارەزووى خۆمان بكەوين، خواى گەورە چۆن سزامان دەدات؟
وَقَالَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لَمَّا قُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ إِنَّ ٱللَّهَ وَعَدَكُمۡ وَعۡدَ ٱلۡحَقِّ
ئەوێ ڕۆژێ ئیبلیس هەڵدەستێت ووتاریان بۆ دەدات، بۆ ئەوەی خەم وخەفەت وپەشیمانییان بۆ زیاتر بێت. ابن كثير: ٢/ ٥١٠.
پرسیار: وتاردانى ئيليس لەناو دۆزەخيەكان چ دانايى وحيكمەتێكى تێدايە؟
وَقَالَ ٱلشَّيۡطَٰنُ لَمَّا قُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ إِنَّ ٱللَّهَ وَعَدَكُمۡ وَعۡدَ ٱلۡحَقِّ وَوَعَدتُّكُمۡ فَأَخۡلَفۡتُكُمۡۖ
خوای گەورە لەم ئایەتەدا ئەو قسانەی ئیبلیسمان بۆ دەگێڕێتەوە كەلەپەسڵاندا لەناو ئاپۆرای دۆزەخییەكاندا دەیكات، بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەم قورئانە دەبیستن ودەیخوێننەوە، هان بدات بۆ ئەوەی بیر لەپاشەڕۆژی خۆیان بكەنەوە وخۆیان ئامادە بكەن بۆ ئەو مەبەست وئامانجەی كەبۆی دروستكراون، بۆ ئەوەش لەو كاتە بترسن كەشەیتان لەناو ئاپۆرای دۆزەخییەكان وتار دەدات ودەست بۆ ئەو كار وكردەوانە ببەن كەلەو ڕۆژەدا یارمەتییان دەدات وڕزگاریان دەكات. ئالوسى: ١٤/ ٢٦٦.
پرسیار: لەوەدا كەخواى گەورە پێى ڕاگەياندين كەشەيتان لەڕۆژى قيامەتدا لەناو دۆزەخدا وتار دەدات، چ سوودێكمان پێ دەگات؟
وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيۡكُم مِّن سُلۡطَٰنٍ إِلَّآ أَن دَعَوۡتُكُمۡ فَٱسۡتَجَبۡتُمۡ لِيۖ
ئەوانە ئەو كەسانەن كەبەهۆی دۆستایەتی لەگەڵ شەیتاندا وچوونە ناو گروپ ودار ودەستەی شەیتان، شەیتانیان بەسەر خۆیاندا زاڵ كردووە، كەواتە: شەیتان دەسەڵاتی نییە بەسەر ئەو كەسانەدا كەباوەڕیان بەخودا هێناوە وپشتیان بەخودا بەستووە. سەعدى: ٤٢٥.
پرسیار: ئەو كەسەى كەشەيتان زاڵ بووە بەسەريدا چ سيفەتێكى هەيە؟
وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيۡكُم مِّن سُلۡطَٰنٍ إِلَّآ أَن دَعَوۡتُكُمۡ فَٱسۡتَجَبۡتُمۡ لِيۖ
خوای گەورە لەم ئایەتەدا باسی ئەوەی كردووە كەشەیتان دەسەڵاتی نییە، لەئایەتێكی تردا فەرموویەتی: ﴿إِنَّمَا سُلۡطَٰنُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يَتَوَلَّوۡنَهُۥ وَٱلَّذِينَ هُم بِهِۦ مُشۡرِكُونَ﴾ [النحل: 100]؛ واتە: بهڕاستی شەیتان تهنها دهسهڵاتی بهسهر ئهوانهدا ههیه كه پشتیان پێ بهستووه وملكهچ وفهرمانبهرداری ئهو دهبن، ههروهها ئهوانهش كه هاوهڵ بۆ پهروهردگار بڕیار دەدەن. جا مەبەست لەو هێز ودەسەڵاتەی كەلێی سەنراوەتەوە، هێز ودەسەڵاتی بەڵگە هێنانەوەیە، چونكە هیچ بەڵگەیەكی بۆ بانگەوازەكەی خۆی بەدەستەوە نییە، كۆتایی ئەو كارانەش كەدەیكات هەر ئەوەیە كەگومان ودڕدۆنگی دەخاتە ناو دڵی شوێنكەوتووانی وبەو هۆیەوە ڕوودار دەبن ودەست بۆ تاوان دەبەن، مەبەست لەو هێز ودەسەڵاتەش كەبۆ شەیتان جێگر وسابت بووە ئەوەیە كەزاڵبوونی شەیتان بەسەر دۆستەكانیدا لەڕێگای خەڵەتاندنە بۆ كردنی تاوانەكان، كەشەیتان زۆر بەتوندی وخەستی دۆستەكانی خۆی بۆ كردنی تاوان هان دەدا. سەعدى: ٤٢٥.
پرسیار: لەئايەتێكدا باسى ئەوە كراوە كەشەيتان هيچ هێز ودەسەڵاتێكى نیيە، لەئايەتێكى تردا باسى ئەوە كراوە كەهێز ودەسەڵاتى هەيە، چۆن دەتوانىت ماناى ئەم دوو ئايەتە پێكەوە كۆ بكەيتەوە وئەوە ڕوون بكەيتەوە كەماناكانيان دژى يەكتر نين؟
تَحِيَّتُهُمۡ فِيهَا سَلَٰمٌ ٢٣
خۆیان لەناو یەكدا سڵاو لەیەكتری دەكەن وفریشتەكانیش سڵاویان لێ دەكەن. قورتوبى: ٢/ ٥٥٥.
پرسیار: سڵاو كردن خۆشترين وجوانترين جۆرى خێراتن وچۆنى وچاكيە، بەڵگە بۆ ئەم قسەيە بهێنەوە.
أَلَمۡ تَرَ كَيۡفَ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا كَلِمَةٗ طَيِّبَةٗ كَشَجَرَةٖ طَيِّبَةٍ أَصۡلُهَا ثَابِتٞ وَفَرۡعُهَا فِي ٱلسَّمَآءِ ٢٤
وشەی پاك ( طيبة ) یان وشەی یەكخواپەرستی وەك درەختێكە، كار وكردەوە میوە وبەروبوومی ئەو درەختەیە كەلەهەموو كاتێكدا بەروبووم ومیوەی پێوەیە. الجامع الكلام: ٤/١١٠.
پرسیار: وشەى پاك ( طيبة ) بریتییە لەیەكخواپەرستى، كار وكردەوەش ميوەكەيەتى، ئەم باسە بەئايەتى قورئان ڕوون بكەرەوە.