قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




١١ ١١

ﭿ
١٢ ١٢


١٣ ١٣

١٤ ١٤

١٥ ١٥

١٦ ١٦


١٧ ١٧


١٨ ١٨
257
سووڕەتی إبراهيم ئایەتەکان 0 - 11

قَالَتۡ لَهُمۡ رُسُلُهُمۡ إِن نَّحۡنُ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَمُنُّ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۖ

(ولكن الله يمنُّ على من يشاء من عباده) واتە: بەڵام خوای گەورە بۆ هەر كەسێك لەبەندەكانی خۆی بیەوێت، ئەوا بەلوتف ومیهرەبانی خۆی، ڕێنوێنی دەكات وفێری دانایی وزانیاریی دەكات وڕێگای گەیشتن بەهەقی بۆ ئاسان دەكات. قورتوبى: ١٢/ ١١٥.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەيەكسانى لەشكڵ وشێوەدا بەماناى يەكسانى لەزانيارى وداناييدا نيیە!.

سووڕەتی إبراهيم ئایەتەکان 0 - 12

وَمَا لَنَآ أَلَّا نَتَوَكَّلَ عَلَى ٱللَّهِ وَقَدۡ هَدَىٰنَا سُبُلَنَاۚ وَلَنَصۡبِرَنَّ عَلَىٰ مَآ ءَاذَيۡتُمُونَاۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُتَوَكِّلُونَ ١٢

پشت بەستن وتەوەككولی پێغەمبەران لەلوتكەدا بووە، واتە: لەمەڕ گەیاندنی ئایین وبەرنامەی خوداپەرستی پشتیان بەخودا دەبەست، هەروەها بۆ ڕێنوێنی كردنی بەندەكان ودوورخستنەوەیان لەگومڕایی، كەئەم جۆرە پشت بەستنەی ئەوان تێر وتەواوترین پشت بەستنە بەخودای میهرەبان. سەعدى: ٤٢٣.
پرسیار: باڵاترين وتێر وتەواوترين جۆرەكانى پشت بەستن بەخودا كامەيە؟

سووڕەتی إبراهيم ئایەتەکان 0 - 13

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِرُسُلِهِمۡ لَنُخۡرِجَنَّكُم مِّنۡ أَرۡضِنَآ أَوۡ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَاۖ فَأَوۡحَىٰٓ إِلَيۡهِمۡ رَبُّهُمۡ لَنُهۡلِكَنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ ١٣

كافرەكان پێغەمبەرانیان لەنێوان دوو بژاردەدا سەرپشك دەكرد، یان گەڕانەوە بۆ سەر ئایینە پووچەڵەكەیان، یان دەربەدەر كردن وئاوارە كردنیان، ئەمە سوننەتی خودایە لەمەڕ مرۆڤە چاكساز وچاكەكان وئەوانەی كەبانگەواز بۆ چاكسازی دەكەن (مرۆڤە ملهوڕەكان هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدەن مرۆڤە چاكسازەكان دەربەدەر وماڵوێران وبێ ماڵ ولانە بكەن ولەشوێنی خۆیان دەریان بكەن) وەك خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَإِن كَادُواْ لَيَسۡتَفِزُّونَكَ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ لِيُخۡرِجُوكَ مِنۡهَا﴾ [الإسراء: 76]. واته: ئه‌و موشریكانه‌ خه‌ریك بوو زۆرت بۆ بهێنن وئازار وناخۆشیت بۆ پێش بهێنن تا له‌ سه‌ر زه‌وی (مه‌ككه‌) ده‌رت په‌ڕێنن وده‌ربه‌ده‌رت بكه‌ن. قورتوبى: ١٢/ ١١٦.
پرسیار: دەربەدەركردنى بانگخواز ومرۆڤە چاكسازەكان ڕەوشت وداب ونەريتى ملهوڕانى ئێستايە يان بەميرات لەملهوڕە كۆنەكان بۆ ملهوڕەكانى ئێستا ماوەتەوە؟ بەئايەتى قورئان ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی إبراهيم ئایەتەکان 0 - 14

وَلَنُسۡكِنَنَّكُمُ ٱلۡأَرۡضَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡۚ ذَٰلِكَ لِمَنۡ خَافَ مَقَامِي وَخَافَ وَعِيدِ ١٤

(ذلك لمن خاف مقامي وخاف وعيد): كۆكردنەوە لەنێوان ئەم دوو بابەتەدا (واتە: ترسان لەپایەبەرزی خودا وترسان لەهەڕەشەی خودا. و) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەدەبێت مرۆڤی باوەڕدار لەتوڕەیی خودا ولەهەڕەشەی خودا بترسێت، مرۆڤی پارێزكار وچاك تەنها ئەو كەسانەن كەهەم لەتوڕەیی خودا دەترسن وهەم لەهەڕەشەكانی. ابن عاشور: ١٣/ ٢٠٨.
پرسیار: ئەم ئايەتە ئاماژەيە بەكام يەك لەسيفەتەكانى مرۆڤى باوەڕدار؟

سووڕەتی إبراهيم ئایەتەکان 0 - 15

وَٱسۡتَفۡتَحُواْ وَخَابَ كُلُّ جَبَّارٍ عَنِيدٖ ١٥

جبار: واتە ئەو زاتەی خۆی هێندە بەگەورە دەزانێت كەبەرامبەر بەخۆی هیچ كەسێك بەخاوەن ماف نازانێت، واتە: خۆی وا دەبینێت كەهیچ كەسێك هیچ مافێكی بەسەریەوە نەبێت (ئەمە بۆ خوای گەورە پەسنە وسیفەتێكی جوانە وستایشی دەكرێت، بەڵام سیفەتی جەباری یان خۆ بەگەورەزانی بۆ بەندەكان سیفەتێكی زۆر ناشیرینە، چونكە خوای گەورە شیاوی ئەوەیە خۆی بەگەورە بزانێت، چونكە هەر لەڕاستیدا گەورەیە، بەڵام مرۆڤ شیاوی ئەوەیە خۆی بەبچووك بزانێت وملكەچ بێت، چونكە لەڕاستیدا لاواز وبچووكە. و) (عنید)یش بریتییە لەكەسێك كەدوژمنی هەق وڕاستی بێت ولێی دوور بكەوێتەوە. قورتوبى: ١٢/ ١١٧.
پرسیار: چ كەسێك شايانى زيان لێكەوتن وسەرەنجامى خراپە؟

سووڕەتی إبراهيم ئایەتەکان 0 - 17

وَيَأۡتِيهِ ٱلۡمَوۡتُ مِن كُلِّ مَكَانٖ

ئیبراهیمی تەیمی دەفەرمووێت: بەهۆی ئەو نەخۆشی وئازارانەی لەتەواوی لاشەیدا بوونی هەیە، مردن وئێش وئازاری مردن لەهەموو شوێنێكی لاشەیەوە بۆی دێت، تەنانەت لەسەری مووەكانیەوە!. زەححاكیش دەفەرمووێت: مەرگ ومردن لەهەموو لایەكەوە بۆی دێت، تەنانەت لەپەنجە گچكەی قاچەكانیەوە. قورتوبى: ١٢/ ١٢٢.
پرسیار: چۆن مەرگ لەهەموو لايەكەوە دێت ويەخەى ئەو خۆبەزلزانانە دەگرێت كەلەدۆزەخدان؟ ئەم بابەتە چ بەڵگەيەكى تێدايە؟

سووڕەتی إبراهيم ئایەتەکان 0 - 18

مَّثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمۡۖ أَعۡمَٰلُهُمۡ كَرَمَادٍ ٱشۡتَدَّتۡ بِهِ ٱلرِّيحُ فِي يَوۡمٍ عَاصِفٖۖ لَّا يَقۡدِرُونَ مِمَّا كَسَبُواْ عَلَىٰ شَيۡءٖۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَٰلُ ٱلۡبَعِيدُ ١٨

كار وكردەوەكانیان لەسەر بناغەیەكی دروست وپتەو هەڵنەچنیوە، بۆیە هەمووی ڕووخا وتیاچوو، جا ئەو كاتەی كەزۆر پێویستیان بەكار وكردەویەكی چاكە، هیچیان دەست ناكەوێت. ابن كثير: ٢/ ٥٠٨.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەنەرمى نواندن لەبەرامبەر بيدعەت وكارى شيرك ودوور لەئايين، مەترسيەكى گەورەيە.