قورئان
ﮘ
ﱅ
١٠٤ ١٠٤ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ١٠٥ ١٠٥ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ١٠٦ ١٠٦ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ١٠٧ ١٠٧ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ١٠٨ ١٠٨ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ١٠٩ ١٠٩
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ١١٠ ١١٠ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ١١١ ١١١
وَمَا يُؤۡمِنُ أَكۡثَرُهُم بِٱللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشۡرِكُونَ ١٠٦
ئەم ئایەتە ئەو جۆرە كەسانەش دەگرێتەوە كەبەجۆرێك لەجۆرەكان توشی شیرك وهاوەڵپەرستی بوون، بۆنموونە ئەوانەی كەقەبرپەرستن، ئەوانەی كەبڕوایان وایە جگە لەخوای گەورە كەسی تر هەیە كەبتوانێت سوود وزیان بەبەندەكانی خوا بگەیەنێت. ئالوسى: ١٣/ ٨٤.
پرسیار: چۆن مرۆڤ لەكاتێكدا باوەڕى هەيە وتوشى شيركيش بووە؟
وَمَا يُؤۡمِنُ أَكۡثَرُهُم بِٱللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشۡرِكُونَ ١٠٦
باوەڕیان بەخودا هەبوو، بەڵام لەگەڵ خوداپەرستیدا شتی تریان دەپەرست وبەخودایان دەزانی. عَنْ عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ(ﷺ) قَالَ: «قَالَ النَّبِيُّ(ﷺ) لِأَبِي: يَا حُصَيْنُ كَمْ تَعْبُدُ إِلَهًا؟ قَالَ أَبِي: سَبْعَةً سِتًّا فِي الْأَرْضِ وَوَاحِدًا فِي السَّمَاءِ، قَالَ: فَأَيُّهُمْ تَعُدُّ لِرَغْبَتِكَ وَرَهْبَتِكَ؟ قَالَ: الَّذِي فِي السَّمَاءِ قَالَ يَا حُصَيْنُ: أَمَا إِنَّكَ لَوْ أَسْلَمْتَ عَلَّمْتُكَ كَلِمَتَيْنِ تَنْفَعَانِكَ، قَالَ: فَلَمَّا أَسْلَمَ حَصِينٌ قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ عَلِّمْنِي الْكَلِمَتَيْنِ اللَّتَيْنِ وَعَدْتَنِي فَقَالَ: اللَّهُمَّ أَلْهِمْنِي رُشْدِي وَأَعِذْنِي مِنْ شَرِّ نَفْسِي». رَوَاهُ التِّرْمِذِيُّ ٣٤٨٣. واتە: عیمرانی كوڕی حوصەین دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا(ﷺ) بەباوكمی فەرموو: ئەی حوصەین تۆ چەند خودا دەپەرستی؟ باوكم گوتی: حەوت دانە! شەشیان لەزەوی ویەكیان لەئاسمان. فەرمووی: دەی لەكاتی ئومێد وترسدا ڕوو لەكامیان دەكەیت؟ گوتی: ئەوەی كەلەئاسمانە! فەرمووی: حوصەین! ئەگەر تۆ باوەڕت بهێنایە ئەوا دوو وشەم فێر دەكردی كەسوودیان پێ بگەیاندیتایە. عیمران دەفەرمووێت: دوای ئەوەی حوصەین باوەڕی هێنا گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا(ﷺ)! ئەو دوو وشەیەم فێر بكە كەبەڵێنت بەمن دابوو! فەرمووی: خوایە! ڕێنوێنی بخەیتە ناو دڵمەوە ولەشەڕ وخراپەی نەفسی خۆم بمپارێزیت. الجامع الكلام: ٤/ ٦٧.
پرسیار: تەنها ئەوە بەس نییە كەمرۆڤ باوەڕى بەخوا هەبێت، بەڵكو دەبێت یەكخواپەرستيش بێت، ئەم بابەتە بەپێى ئايەت وفەرمودە ڕوون بكەرەوە.
قُلۡ هَٰذِهِۦ سَبِيلِيٓ أَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِيۖ وَسُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ١٠٨
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهاوەڵانی پێغەمبەر(ﷺ) وباوەڕدارانی تریش كەباوەڕیان بەپێغەمبەر(ﷺ) هێناوە، لەسەریانە كەبەپێی توانا خەڵك داوەت بكەن بۆ سەر ئایینی ئیسلام. ابن عاشور: ١٣/ ٦٥.
پرسیار: ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە كەباوەڕدار لەسەريەتى بەپێى توانا خەڵك داوەت بكات بۆ سەر ئايين.
قُلۡ هَٰذِهِۦ سَبِيلِيٓ أَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِيۖ وَسُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ١٠٨
عەبدوڵڵای كوڕی مەسعود دەفەرمووێت: هەر كەس دەیەوێت كەشوێن كەسێك بكەوێت وچاوی لێ بكات، ئەوا با شوێن ئەوانە (واتە: ئەو باوەڕدارە چاكانە) بكەوێت كەمردوون، چونكە ئەوان لەفات وفیت وفیتنەی دونیا ڕزگاریان بووە، بەڵام زیندووەكان هێشتا ڕزگار نەبوون ولەئەماندا نین. ئەوانە هاوەڵانی پێغەمبەر(ﷺ) بوون، گەورەترین وبەڕێزترین پیاوانی ناو ئوممەتی ئیسلام بوون، لەچاو خەڵكیدا دڵیان لەهەمووان پاكتر وباشتر بوو، زانستێكی زیاتر وقوڵتریان هەبوو، ئەوانە ئەو كەسانە بوون كەخوای گەورە هەڵیبژاردن ببنە هاوڕێی وهاوكاری پێغەمبەرەكەی، پایەی ئەوانەی بڵند كردووەتەوە، كەواتە ڕێزیان لێ بگرن وچاویان لێ بكەن ونرخیان بزانن وپەیڕەوییان لێ بكەن، ئەوەندەی كەلەتواناتان هەیە چاو لەئاكار وڕەفتاریان بكەن، بەڕاستی ئەوانە لەسەر ڕێگای ڕاست بوون. بەغەوى: ٤/ ٢٨٣.
پرسیار: چ كەسانێك باشتر شارەزاى سوننەتى پێغەمبەر(ﷺ) بوون وكاريان پێ دەكرد؟ ڕوونى بكەرەوە.
وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ إِلَّا رِجَالٗا نُّوحِيٓ إِلَيۡهِم
خوای گەورە سرووشێكی وەهای بۆ هیچ ژنێك نەناردووە كەبكرێت بەدەستوور. ابن كثير: ٣/ ٤٧٧.
پرسیار: پياو وژن لەسروشتدا وەك يەك نين، هەر يەكيان تواناى كردنى ئەو كارەى هەيە كەبۆى دروستكراوە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۗ
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەخوای گەورە لەو كەسانە توڕەیە كەبیر لەئایەتەكانی ناكەنەوە. بیقاعى: ٤/ ١١٣.
پرسیار: بيركردنەوە لەسەرەنجامى ستەمكاران كارێكى چاكە يان پێويست وواجبە لەسەر باوەڕداران؟
لَقَدۡ كَانَ فِي قَصَصِهِمۡ عِبۡرَةٞ لِّأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِۗ مَا كَانَ حَدِيثٗا يُفۡتَرَىٰ وَلَٰكِن تَصۡدِيقَ ٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِ وَتَفۡصِيلَ كُلِّ شَيۡءٖ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ١١١
مەبەست لەو ڕێنوێنییەی كەلەچیرۆكەكاندایە بریتییە لەئەو پەند وئامۆژگارییانەی كەدەبنە هۆی بەهێزبوونی بیروباوەڕ ولەخواترسان، كەبەهۆی بینینی ئەو بەڵگانە بەدەست دێن كەلەدووتوێی چیرۆكەكاندایە، بەڵگەكان لەسەر ئەوەن كەهەموو شتێك هەر بەدەست خوایە، هەروەها تەقوا ولەخواترسان هەوێنی هەموو خێر وخۆشییەكی دونیا وقیامەتە، هەروەها مرۆڤ لەخوێندنەوەی ئەو چیرۆكانەدا هەست بەسۆز ومیهرەبانی خوا دەكات، چونكە ئەو چیرۆكانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی كەخوای گەورە گرنگیەكی تایبەتی بەوانە داوە كەئەهلی فەزڵ وچاكەن. ابن عاشور: ١٣/ ٧٢.
پرسیار: سوودى چيرۆكە قورئانيەكان باس بكە.