قورئان
ﮘ
ﱅ
ﭜ ﭝ ٧٩ ٧٩ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ
٨٠ ٨٠ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
٨١ ٨١ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ٨٢ ٨٢ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ٨٣ ٨٣ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
٨٤ ٨٤ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ٨٥ ٨٥ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ٨٦ ٨٦
قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِ أَن نَّأۡخُذَ إِلَّا مَن وَجَدۡنَا مَتَٰعَنَا عِندَهُۥٓ
كەسێك كەبیەوێت كەسێكی تر لەبارەی كارێكەوە كەپێی خۆش نییە لێی ئاگادار بێت وبیخاتە ناو هەڵەوە، دەبێت ئەو دركە وڕەفتار وگوفتارانە بەكار بهێنێت كەدرۆ ودەلەسە نین، وەك ئەوەی كەحەزرەتی یوسف كردی، ئەوەتا بۆ ئەوەی براكەی لای خۆی گل بداتەوە پێوانەكەی خستە ناو كۆڵ وباری براكەیەوە بۆ ئەوەی پێوانەكە لەبارەكەی ئەوا دەربهێنن وبەهۆی دروست بوونی گومان وتۆمەتی دزی براكەی لای خۆی گل بداتەوە، جا بەهۆی ئەم كارەوە قەرینەیەك هەبوو كەبراكانی حەزرەتی یوسف بكەونە هەڵەوە ووا بزانن كەبراكەیان (واتە: بنیامین) دزیی كردووە، حەزرەتی یوسف لەدرێژەی پلانەكەیدا فەرمووی: (معاذ الله أن نأخذ إلا من وجدنا متاعنا عنده) واتە: پەنا دەگرین بەخودا لەوەی كەكەسێكی تر گل بدەینەوە جگە لەو كەسەی كەپێوانەكەمان لەناو بارەكەیدا دۆزیوەتەوە. فەرمووی: ئەو كەسەی كەپێوانەكەمان لەناو بارەكەیدا دۆزیوەتەوە، نەیفەرموو: ئەو كەسەی كەپێوانەكەی دزیوە!. سەعدى: ٤١١.
پرسیار: حەزرەتى يوسف كاتێك ويستى براكەى لاى خۆى گل بداتەوە، چۆن خۆى لەدرۆ دەرباز كرد وكارەكەيشى كرد؟
وَمَا شَهِدۡنَآ إِلَّا بِمَا عَلِمۡنَا وَمَا كُنَّا لِلۡغَيۡبِ حَٰفِظِينَ ٨١
ئەم ئایەتە ئەو مانایەی لەخۆ گرتووە كەشایەتیدان بەهەر جۆرێك كەلەڕووی زانستەوە بێت دروستە، چونكە شایەتیدان هەم بەگوێرەی ژیری وعەقڵ وهەم بەگوێرەی شەرعیش دەبێت لەسەر بنەمای زانیاری بێت، بۆیە تەنها شایەتی ئەو كەسانە پەسەند دەكرێت كەسەبارەت بەئەو شتەی كەشایەتی لەسەر دەدەن، زانیارییان هەبێت ولێی ئاگادار بن. قورتوبى: ١١/ ٤٢٦.
پرسیار: ئايا شايەتى مرۆڤ سەبارەت بەو شتانەى كەلێ بێ ئاگايە، پەسەند دەكرێت؟
فَصَبۡرٞ جَمِيلٌۖ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَأۡتِيَنِي بِهِمۡ جَمِيعًاۚ
خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا باسی -صبر جمیل وصفح جمیل وهجر جمیل- ی كردووە و(فەرموویەتی: ( فصبر جميل ) واتە: خۆڕاگری جوان وبێ ناشوكری. ( فاصفح الصفح الجميل) الحجر: ٨٥. واتە: چاوپۆشی بكە بەپیشە وبا چاوپۆشیەكەت جوان وبێ گازندە بێت. ( واهجرهم هجرًا جميلًا ) المزمل: ١٠. واتە: وازیان لێ بهێنە بەوازهێنانێكی جوان. و) جا خۆڕاگری جوان ئەوەیە كەسكاڵای لەگەڵدا نییە، چاوپۆشی جوانیش ئەوەیە كەئازاری لەگەڵدا نییە، وازلێهێنانی جوانیش ئەوەیە كەسەركۆنەی لەگەڵدا نییە. الجامع الكلام: ٤/ ٦٣.
پرسیار: مەبەست لە(صبر جميل) و(صفح جميل) و(هجر جميل) چییە؟
فَصَبۡرٞ جَمِيلٌۖ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَأۡتِيَنِي بِهِمۡ جَمِيعًاۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡحَكِيمُ ٨٣
سوننەتی خوای گەورە وایە كەدوای تەنگانە وناخۆشی، فەرحانی وخۆشییەكی گەورە دێت، دەڵێی لەكاتێكدا ئەو بەڵا وموسیبەت وناخۆشیە داباری بەسەر حەزرەتی یەعقوبدا ئومێدی بەڕۆژانی پڕ لەخۆشی وفەرحانی بوو، بۆیە خۆڕاگر بوو، ئەوەی كەدەبوو بیڵێ (لە سوپاس وستایشی خوای گەورە. و) گوتی وكەمتەرخەمی نەكرد. ئالوسى: ١٣/ ٥١.
پرسیار: نزيك بوونەوەى فەرحانى وخۆشى نيشانەيەكى هەيە كەزانا خواپەرستەكان لێى تێدەگەن، ئەو نيشانەيە چییە؟
وَقَالَ يَٰٓأَسَفَىٰ عَلَىٰ يُوسُفَ وَٱبۡيَضَّتۡ عَيۡنَاهُ مِنَ ٱلۡحُزۡنِ فَهُوَ كَظِيمٞ ٨٤
ئەم ئایەتە كراوەتە بەڵگە بۆ خەم وخەفەت وگریان لەكاتی هاتنی ناخۆشی وبەڵا وموسیبەتدا، لەوانەیە خۆگرتنەوە لەخەم وخەفەت وگریان یەكێك نەبێت لەداواكارییەكانی خوای گەورە، چونكە زۆر كەمن ئەوانەی كەدەتوانن لەكاتی خەم وخەفەتی زۆر گەورەدا خۆ بگرن ونەگرین، پێشەوایان بوخاری وموسلیم لەئەنەسی كوڕی مالیكەوە دەگێڕنەوە كەپێغەمبەری خوا(ﷺ) لەكاتی مردنی ئیبراهیمی كوڕیا گریا وفەرمووی: «إِنَّ العَيْنَ تَدْمَعُ، وَالقَلْبَ يَحْزَنُ، وَلَا نَقُولُ إِلَّا مَا يَرْضَى رَبُّنَا، وَإِنَّا بِفِرَاقِكَ يَا إِبْرَاهِيمُ لَمَحْزُونُونَ» . البخاری/١٣٠٣ ومسلم/ ٢٣١٥. واتە: بەڕاستی چاو دەگری ودڵ خەمبار دەبێت وشتێكیش ناڵێین جگە لەوانەی كەپەروەردگارمان پێی ڕازییە، ئیبراهیم! بەڕاستی بەدووركەوتنەوەی تۆ لەئێمە، ئێمە خەمبار وناڕەحەتین.. بەڵام سەردولكە گوتن وهاوار وقیژە ولەڕووی خۆدان وسینەكوتان ودڕاندانی یەخە وقژ ڕنینەوە وقژ بڕین ئەوە هەمووی حەرام وناپەسەندە ونەهی لێ كراوە. ئالوسى: ١٣/ ٥٣.
پرسیار: لەكاتى هاتنى بەڵا وچورتم وموسيبەتدا چ كارێك سوننەت وچ كارێك ڕەوا وچ كارێك ناڕەوايە؟
قَالَ إِنَّمَآ أَشۡكُواْ بَثِّي وَحُزۡنِيٓ إِلَى ٱللَّهِ وَأَعۡلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ ٨٦
واتە: سكاڵای خۆم دەبەمە لای خودا، نەك بۆ لای ئێوە ونەك بۆلای خەڵكی تریش -بث- واتە: سەختترین خەم وخەفەت. (وأعلم من الله ما لا تعلمون) واتە: ئەوەندە زانیاریم هەیە دەربارەی میهرەبانی وسۆز وڕەحمەتی خوای گەورە كەببێت بەهۆی ئەوەی كەگومانی باش بەخودا ببەم وئومێدی بەهێزم پێی هەبێت. ابن جزى: ١/٤٢٥.
پرسیار: مەبەستى حەزرەتى يەعقوب لەگوتنى (وأعلم من الله ما لا تعلمون)چى بوو؟
قَالَ إِنَّمَآ أَشۡكُواْ بَثِّي وَحُزۡنِيٓ إِلَى ٱللَّهِ
سكاڵابردنە لای خودا هیچ دژایەتیەكی لەگەڵ سەبر وخۆڕاگریدا نییە، ئەوە سكاڵابردنە لای خەڵكە كەلەگەڵ سەبر وخۆڕاگریدا دژی یەكن وپێكەوە ناگونجێن. سەعدى: ٤١١.
پرسیار: سكاڵا لەچ كاتێكدا دژى سەبر وخۆڕاگرييە؟