قورئان
ﮘ
ﱄ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ٤٥ ٤٥ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ٤٦ ٤٦ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ٤٧ ٤٧ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ٤٨ ٤٨ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ٤٩ ٤٩ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ٥٠ ٥٠
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ
ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ
ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ٥١ ٥١ ﰃ
ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ٥٢ ٥٢
يُوسُفُ أَيُّهَا ٱلصِّدِّيقُ أَفۡتِنَا فِي سَبۡعِ بَقَرَٰتٖ سِمَانٖ يَأۡكُلُهُنَّ سَبۡعٌ عِجَافٞ
چونكە ئەو زیندانییە حەزرەتی یوسفی دەناسی وماوەیەك لەزینداندا لەگەڵیدا ژیابوو ولەزینداندا ئەوی تاقی كردبوویەوە، بۆیە كاتێك هاتەوە بۆ لای بەوشەی (صدیق) بانگی كرد، واتە: زۆر ڕاستگۆ!. ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەو كەسەی پرسیاری لەموفتی هەیە وپرسیاری لێ دەكات، دەبێت زۆر ڕێزی موفتی بگرێت وبەوشەی پەسەند وجوان قسەی لەگەڵدا بكات. ئالوسى: ١٢/ ٤٠٦.
پرسیار: يەكێك لەئادابەكانى مرۆڤى پرسياركەر وئەوەى كەپرسيارى لێ دەكرێت (موفتى) باس بكە.
يُوسُفُ أَيُّهَا ٱلصِّدِّيقُ أَفۡتِنَا فِي سَبۡعِ بَقَرَٰتٖ سِمَانٖ يَأۡكُلُهُنَّ سَبۡعٌ عِجَافٞ
زانستی خەو لێكدانەوە یەكێكە لەزانستە شەرعییەكان، مرۆڤ بەهۆی فێربوون وخوێندنی ئەو زانستە پاداشت وەردەگرێتەوە ولێكدانەوەی ئەو كەسەی كەخەوپەرژین دەكات بەجۆرێك فەتوا هەژمار دەكرێت، چونكە حەزرەتی یوسف بەو دوو گەنجەی فەرموو: (قضي الأمر الذي فيه تستفتيان)، واتە: ئەو كارەی كەدەتانەویست لەئەنجامەكەی بپرسن وا زاندرا وهەر وەدیش دێت.. پادشاكەیش گوتی: (أفتوني في رؤياي)، واتە: فەتوا بدەن وخەونەكەم بۆ لێك بدەنەوە. ئەو گەنجەش بەحەزرەتی یوسفی گوت: (أفتنا في سبع بقرات)؛ واتە: لەمەڕ حەوت مانگاوە فەتوامان بۆ بدە وخەونەكەمان بۆ لێك بدەرەوە. كەواتە: نابێت مرۆڤ بەبێ زانست لەخۆوە خەون لێك بداتەوە. سەعدى: ٤١٠.
پرسیار: خەوپەرژين چ پلە وپايەيەكى لەناو شەريعەتدا هەيە؟ بەچ بەڵگەيەك؟
قَالَ تَزۡرَعُونَ سَبۡعَ سِنِينَ دَأَبٗا فَمَا حَصَدتُّمۡ فَذَرُوهُ فِي سُنۢبُلِهِۦٓ إِلَّا قَلِيلٗا مِّمَّا تَأۡكُلُونَ ٤٧
بەبێ ئەوەی حەزرەتی یوسف سەركۆنەی هاوڕێ دێرینەكەی بكات لەسەر ئەوەی كەلەبیری چووبوو لای پادشا باسی ئەم بكات وبەبێ ئەوەش ئەوە بەمەرج بگرێت لەزیندان دەری بكەن وئازادی بكەن، خەونەكەی بۆ لێكدانەوە. ابن كثير: ٢/ ٤٦٢.
پرسیار: لەم ئايەتەوە گەورەيى وماقووڵى وبەحەوسەڵەيى حەزرەتى يوسف دەردەكەوێت، ئەوە ڕوون بكەرەوە!.
قَالَ تَزۡرَعُونَ سَبۡعَ سِنِينَ دَأَبٗا فَمَا حَصَدتُّمۡ فَذَرُوهُ فِي سُنۢبُلِهِۦٓ إِلَّا قَلِيلٗا مِّمَّا تَأۡكُلُونَ ٤٧ ثُمَّ يَأۡتِي مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ سَبۡعٞ شِدَادٞ يَأۡكُلۡنَ مَا قَدَّمۡتُمۡ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلٗا مِّمَّا تُحۡصِنُونَ ٤٨
جگە لەخەوپەرژینەكە، حەزرەتی یوسف بەرنامە وپلانێكی زۆر تۆكمە ومەزنی داڕشت بۆ هەڵگرتن وپاشەكەوتكردنی دانەوێڵە، ئەوەش بەمەبەستی بەرژەوەندی گشتی. ابن عاشور: ١٢/ ٢٨٦.
پرسیار: ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە كەحەزرەتى يوسف جگە لەخەوپەرژين پلان وبەرنامەى تۆكمەى بۆ پادشا ودەربازبوونى گەلەكەى داڕێژا.
وَقَالَ ٱلۡمَلِكُ ٱئۡتُونِي بِهِۦۖ فَلَمَّا جَآءَهُ ٱلرَّسُولُ قَالَ ٱرۡجِعۡ إِلَىٰ رَبِّكَ فَسۡـَٔلۡهُ مَا بَالُ ٱلنِّسۡوَةِ ٱلَّٰتِي قَطَّعۡنَ أَيۡدِيَهُنَّۚ إِنَّ رَبِّي بِكَيۡدِهِنَّ عَلِيمٞ ٥٠
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری مامۆستا هەژارەوە: پاشا گوتی: -یوسفم- بۆ بهێنن! كاتێك ڕاسپاردەكە هات -حەزرەتی یوسف- فەرمووی: بگەڕێوە بۆ لای ئاغات ولێی بپرسە: ئەو ژنانەی كەدەستی خۆیانیان بڕی نیازیان چبو؟ پەروەرندەم لەدەهۆیان -واتە: لەگزی وفێڵیان- ئاگادارە. و)
حەزرەتی یوسف وەك ڕێزگرتنێك لەعەزیزی میسر -كە لەماڵی ئەوا گەورە ببوو- وبۆ داپۆشینی تاوانی ژنەكەی عەزیزی میسر، باسی ژنەكەی عەزیزی میسری نەكرد، تەنها باسی ئەو ژنانەی كرد كەدەست وپەنجەی خۆیانیان بریندار كرد. ابن جزى: ١/ ٤١٨.
پرسیار: پێش ئەوەى حەزرەتى يوسف لەزيندان بچێتە دەرەوە داواى كرد پرسيار لەژنەكان بكرێت، ئەوەش بەڵگەيە لەسەر حەوسەڵە وداناياى حەزرەتى يوسف، بۆچى؟
وَقَالَ ٱلۡمَلِكُ ٱئۡتُونِي بِهِۦۖ فَلَمَّا جَآءَهُ ٱلرَّسُولُ قَالَ ٱرۡجِعۡ إِلَىٰ رَبِّكَ فَسۡـَٔلۡهُ مَا بَالُ ٱلنِّسۡوَةِ ٱلَّٰتِي قَطَّعۡنَ أَيۡدِيَهُنَّۚ إِنَّ رَبِّي بِكَيۡدِهِنَّ عَلِيمٞ ٥٠
ابن عەتیە دەفەرمووێت: حەزرەتی یوسف ترسا ئەگەر لەزیندان بچێتە دەرەوە ولەلایەن پادشاوە ڕێزی لێ بگیرێت وبگات بەپلە وپایەیەك ولەمەڕ تاوانەكەیەوە هیچ نەڵێت وبێدەنگی هەڵبژێرێت، خەڵكی بۆ هەتا هەتایە بەو چاوەوە سەیری بكەن كەتاوانی ئەنجامداوە وبڵێن: ئەمە هەر ئەو كەسەیە كەداوای كاری خراپی لەهاوسەری ئاغاكەی خۆی كرد! بۆیە بڕیاری ئەوەی دا كەلەزیندان نەچێتە دەرەوە تا ئەو كاتەی پاكێتی وبێتاوانی دەسەلمێت، هەر بۆیە بەنێردەی پاشای فەرموو: برۆ بۆ لای پادشا وپێی بڵێ: سەرگوزەشتەی ئەو ژنانە چى بوو؟ قورتوبى: ١١/ ٣٧٢.
پرسیار: داواكاريیەكەى حەزرەتى يوسف ـ كەداواى كرد دووبارە لێكۆلينەوە لەڕووداوەكە بكرێت ـ چ حيكمەت وداناييەكى تێدا بوو؟
وَقَالَ ٱلۡمَلِكُ ٱئۡتُونِي بِهِۦۖ
ئەم ڕستەیە گەورەیی زانست وبڕیارەكانی شەریعەت وزانستی خەوپەرژێن وزانستی بەڕێوەبەرایەتی وپەروەردە دەردەخات، ئەوەش دەردەخات كەزانست لەجوانی -با جوانییەكە بگاتە ئاستی جوانی حەزرەتی یوسفیش- گرنگترە، حەزرەتی یوسف بەهۆی جوانییەكەیەوە كەوتە ناو كێشە ودواتریش كەوتە ناو زیندانەوە، بەڵام بەهۆی زانستەكەیەوە لەزیندان هاتە دەرەوە وگەیشتە پلە وپایەیەكی بەرز ومەزن، چونكە خێری دونیا وقیامەت بەستراوە بەزانستەوە. سەعدى: ٤١٠.
پرسیار: بەتێڕوانين وڕامان لەچيرۆكى حەزرەتى يوسف، باسى ئەوە بكە كەئايا جوانى گرنگە يان زانست؟ بۆچى؟