قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٣٨ ٣٨


٣٩ ٣٩
ﭿ


٤٠ ٤٠


٤١ ٤١



٤٢ ٤٢


٤٣ ٤٣
240
سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 38

مَا كَانَ لَنَآ أَن نُّشۡرِكَ بِٱللَّهِ مِن شَيۡءٖۚ ذَٰلِكَ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ عَلَيۡنَا وَعَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشۡكُرُونَ ٣٨

(ذلك من فضل الله علينا وعلى الناس) واتە: ئەمە گەورەترین ناز ونیعمەت وچاكە وبەخششی خوای گەورەیە بەسەر ئێمەوە وبەسەر ئەو كەسانەی كەخوای گەورە وەك ئێمە ڕێنوێنیی كردوون، چونكە هیچ ناز ونیعمەتێك گەورەتر نییە لەئایینی ئیسلام، ئەو ئایینە ڕێك وڕاستەی كەخوای گەورە بەبەندەكانی بەخشیوە، دەی كەواتە هەر كەسێك ئەم ئایینە پەسەند بكات وكاری پێ بكات بەهرەمەند بووە وگەورەترین وباشترین ناز ونیعمەتی وەبەر كەوتووە. سەعدى: ٣٩٨.
پرسیار: گەورەترين ناز ونيعمەتەكانى خواى گەورە كەبە مرۆڤەكانى بەخشيوە، چییە؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 38

مَا كَانَ لَنَآ أَن نُّشۡرِكَ بِٱللَّهِ مِن شَيۡءٖۚ ذَٰلِكَ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ عَلَيۡنَا وَعَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشۡكُرُونَ ٣٨

ئەمە هەمان تەوحید ویەكخواپەرستیە، واتە: دان نان بەوە كەهیچ پەرستراوێك نییە جگە لەزاتی الله، ئەو زاتەی كەبێ شەریك وبێ هاوەڵە (من فضل الله علينا) واتە: (ئەوە فەزڵی خودایە بەسەر ئێمەوە چونكە . و) خوای گەورە ئەو یەكخواپەرستیەی بەسرووش بۆ ئێمە ناردووە وفەرمانی ئەوەی بەسەر ئێمەدا كردووە. (وعلى الناس) . (هەروەها فەزڵی خودایە بەسەر خەڵكیشەوە، چونكە. و) خوای گەورە ئێمەی كردووە بەپێغەمبەر بۆ ئەوەی ئەوانیش بانگ بكەین بۆ سەر ئایینی یەكخواپەرستی. (ولكن أكثر الناس لا يشكرون)بەڵام زۆربەی خەڵكی نرخی ئەو ناز ونیعمەتانە نازانن كەخوای گەورە بەهۆی پێغەمبەرانەوە بۆی ناردوون. ابن كثير: ٢/ ٤٦٠.
پرسیار: ئەوەى كەخواى گەورە دەفەرمووێت: زۆربەى خەڵكى سوپاسگوزار نين، چ خاڵێكى گرنگى تێدايە؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 38

وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشۡكُرُونَ ٣٨

(واتە: زۆربەی زۆری خەڵكی سوپاسی خودا ناكەن. و) لەبەرامبەر ناز ونیعمەتی یەكخواپەرستی وئیمان وبیروباوەڕ. قورتوبى: ١١/ ٤٤٩.
پرسیار: ئەو ناز ونيعمەتە گەورەيەى كەخەڵكدانێكى كەم سوپاسى خوادى لەسەر دەكەن چییە؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 40

إِنِ ٱلۡحُكۡمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلۡقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ ٤٠

بڕیار تەنها بەدەستی خودایە وپێغەمبەران ڕایدەگەیەنن وبەخەڵكی دەڵێن، كەواتە: فەرمان وبڕیاری پێغەمبەران فەرمان وبڕیاری خودایە، گوێڕایەڵی لەپێغەمبەران گوێڕایەڵییە لەخودا، كەواتە: پێغەمبەر(ﷺ) هەر بڕیارێك بدات وفەرمان بەخەڵكی بكات كەجێبەجێی بكەن وبیكات بەبەشێك لەئایین، ئەوە لەسەر تەواوی خەڵكی واجب وپێویستە كەگوێڕایەڵی لێ بكەن وفەرمانەكەی جێبەجێ بكەن، چونكە لەڕاستیدا ئەوە فەرمانی خودایە بەسەر خەڵكدا. الجامع الكلام: ٤/ ٤٣.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەفەرمانى پێغەمبەر(ﷺ) فەرمانى خودايە.

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 41

يَٰصَٰحِبَيِ ٱلسِّجۡنِ أَمَّآ أَحَدُكُمَا فَيَسۡقِي رَبَّهُۥ خَمۡرٗاۖ

حەزرەتی یوسف ئەوەیانی ئاشكرا نەكرد كە(دەچێتەوە سەر كارە پێشووەكەی خۆی و. و) ترێ دەگوشێت ودەیكات بەئارەق، بۆ ئەوەی (ئەوەیان دەرنەكەوێت كەلەسێدارە دەردرێت. و) بۆ ئەوەی خەمبار نەبێت. ابن كثير: ٢/ ٤٦١.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى يوسف ئەوەيانى ديارى نەكرد كەترێ دەگوشێت ودەيكات بەبادە وئەوەيشى ديارى نەكرد كەلەسێدارە دەدرێت؟

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 42

وَقَالَ لِلَّذِي ظَنَّ أَنَّهُۥ نَاجٖ مِّنۡهُمَا ٱذۡكُرۡنِي عِندَ رَبِّكَ فَأَنسَىٰهُ ٱلشَّيۡطَٰنُ ذِكۡرَ رَبِّهِۦ فَلَبِثَ فِي ٱلسِّجۡنِ بِضۡعَ سِنِينَ ٤٢

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: بەیەكێك لەو دوو كەسانەی بۆی دانابوو ڕزگار دەبێت، وتی: كەدەچیە لای ئاغات باسم بكە، شەیتان نەیهێشت لەبیری بێ لەلای ئاغای باسی بكا، تا چەند ساڵێك لەگرتووخانە مایەوە. و). (فلبث في السجن بضع سنين):كاتێك خوای گەورە ویستی فەرمانی خۆی بەجێ بگەیەنێت وحەزرەتی یوسف لەزیندانەكە ڕزگار بكات، هۆكارێكی بۆ ڕزگاری حەزرەتی یوسف وباڵابردنی پلە وپایەی ئەو زاتە فەراهەم كرد، ئەو هۆكارە بریتی بوو لەخەونی پادشاكە. سەعدى: ٣٩٨.
پرسیار: دانايى خودا لەمەڕ قەزا وقەدەر بەپێى ئەم ئايەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی يوسف ئایەتەکان 0 - 42

وَقَالَ لِلَّذِي ظَنَّ أَنَّهُۥ نَاجٖ مِّنۡهُمَا ٱذۡكُرۡنِي عِندَ رَبِّكَ فَأَنسَىٰهُ ٱلشَّيۡطَٰنُ ذِكۡرَ رَبِّهِۦ فَلَبِثَ فِي ٱلسِّجۡنِ بِضۡعَ سِنِينَ ٤٢

هەر كەسێك لەبارودۆخێكی خراپدا بێت، دەتوانێت داوای یارمەتی لەكەسێك بكات كەتوانای ڕزگاركردنی هەبێت، یان حاڵو باڵی خۆی بۆ باس بكات، ئەمەش بەوە هەژمار ناكرێت كەسكاڵای خۆی بردبێتە لای مرۆڤ، چونكە مرۆڤەكان بەگوێرەی داب ونەریت داوای هاوكاری لەیەكتری دەكەن، جا حەزرەتی یوسف بەهەمان مەبەست بەیەكێك لەو دوو كەسەی كەگومانی وابوو ئەوەیان ڕزگار دەبێت فەرموو: لەلای ئاغات باسی من بكە. سەعدى: ٤١٠.
پرسیار: ئايا داواى هاوكارى كردن لەكەسێك كەتواناى جێبەجێ كردنى ئەو كارەى هەبێت كەداواكار مەبەستيەتى بۆى ئەنجام بدرێت، بەوە هەژمار دەكرێت كەمرۆڤ سكاڵاى خۆى بۆلاى غەيرى خودا بردبێت ودژايەتى لەگەڵ بيروباوەڕا هەيە؟ ڕوونى بكەرەوە.