قورئان
ﮘ
ﱄ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ٣١ ٣١ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ
ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ﮇ ٣٢ ٣٢ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
٣٣ ٣٣ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ٣٤ ٣٤ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ٣٥ ٣٥ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ٣٦ ٣٦ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ
ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ٣٧ ٣٧
وَلَقَدۡ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفۡسِهِۦ فَٱسۡتَعۡصَمَۖ وَلَئِن لَّمۡ يَفۡعَلۡ مَآ ءَامُرُهُۥ لَيُسۡجَنَنَّ وَلَيَكُونٗا مِّنَ ٱلصَّٰغِرِينَ ٣٢ قَالَ رَبِّ ٱلسِّجۡنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدۡعُونَنِيٓ إِلَيۡهِۖ وَإِلَّا تَصۡرِفۡ عَنِّي كَيۡدَهُنَّ أَصۡبُ إِلَيۡهِنَّ وَأَكُن مِّنَ ٱلۡجَٰهِلِينَ ٣٣
(فاستعصم) واتە: خۆی پاراست وگوێی بۆ داخوازی ژنەكە نەگرت (أصبُ إليهن) واتە: دڵم دەچێت بۆ لایان. ئەم فەرموودەیەی حەزرەتی یوسف جۆرێكە لەملكەچی بەرامبەر بەخودا ولاڵانەوە وكڕوزانەوە لەبەردەم دەرگای خوای گەورە. ابن جزى: ١/ ٤١٥.
پرسیار: ئەو كەسەى كەكەوتووەتە ناو تاقیكردنەوەوە، دەبێت چ كارێك بكات؟
قَالَ رَبِّ ٱلسِّجۡنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدۡعُونَنِيٓ إِلَيۡهِۖ
حەزرەتی یوسف چوونە زیندانی لەتوشبوون بەتاوان پێ خۆشتر وباشتر بوو، بۆیە دەبێت هەموو كەسێكی باوەڕدار كاتێك دەكەوێتە نێوان كردنی تاوانێك وسزایەكی دونیایی، سزای دونیای هەڵبژێرێت وخۆی توشی تاوان نەكات، چونكە سزای تاوان لەسزای دونیایی سەختترە، هەر بۆیە یەكێك لەنیشانەكانی بیروباوەڕ ئەوەیە كەهەر كاتێك خوای گەورە مرۆڤی لەكوفر وبێباوەڕی ڕزگار كرد، ئیتر ئەو مرۆڤە پێی خۆش نەبێت بەهیچ جۆرێك بگەڕێتەوە بۆ كوفر، وەك چۆن پێی خۆش نییە بخرێتە ناو ئاگرەوە. سەعدى: ٤٠٩.
پرسیار: كاتێك مرۆڤ دەكەوێتە نێوان دوو بەرداشى تاوان يان سزاى دونيايى، دەبێت كاميان هەڵژێرێت؟
قَالَ رَبِّ ٱلسِّجۡنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدۡعُونَنِيٓ إِلَيۡهِۖ وَإِلَّا تَصۡرِفۡ عَنِّي كَيۡدَهُنَّ أَصۡبُ إِلَيۡهِنَّ وَأَكُن مِّنَ ٱلۡجَٰهِلِينَ ٣٣
لەم فەرمودەیەی حەرزەتی یوسفدا دوو پەند هەیە: یەكەم: هەڵبژاردنی سزا وزیندان بەسەر تاوان وخراپەكاریدا. دووەم: داوا كردن لەخوا بۆ ئەوەی دڵی مرۆڤ لەسەر ئیمان پتەو وخۆڕاگر بكات ولەخواپەرستی نزیك بكاتەوە، چونكە ئەگەر دڵی مرۆڤ پایەدار وخۆڕاگر نەبێت، ئەوا لەگوێی ئەو كەسانە دەكات كەبانگی دەكەن بۆ كردنی تاوان وئەو مرۆڤە دەكەوێتە ڕیزی نەفامان وتاوانبارانەوە، هەر بۆیە ئەم ئایەتە چەند فەرمانێكی لەخۆ گرتووە: تەوەككول وپشت بەستن بەخودا وداوا كردن لەخودا بۆ ئەوەی دڵ لەسەر كاری چاكە ڕاوەستاو بكات، سەبر وخۆڕاگری كردنە پیشە لەبەرامبەر ئەو سەختی ونەهامەتی وئازارانەی كەدوای ڕاوەستاوبوونی دڵ بەرۆكی مرۆڤ دەگرن. الجامع الكلام: ٤/ ٣٩.
پرسیار: ئەم ئايەتە چەند پەندێكى گەورەى تێدايە، باسى هەندێكيان بكە.
ثُمَّ بَدَا لَهُم مِّنۢ بَعۡدِ مَا رَأَوُاْ ٱلۡأٓيَٰتِ لَيَسۡجُنُنَّهُۥ حَتَّىٰ حِينٖ ٣٥
بە كورتی دەتوانین بەسەرهاتی حەزرەتی یوسف لەم خاڵانە كورت بكەینەوە: دوای سەختی وبێ سۆزی نەرمونیانی دێت، دوای سزا ناز ونیعمەت دێت، دوای نائومێدی ئومێد دێت، دوای نەبوونی پەناگە ڕزگاری دێت، خوای گەورە جار جار ڕەنج وناڕەحەتی بۆ حەزرەتی یوسف تاقەت كردبوو، جار جاریش ئاسایش وخۆشی، هەڵبەت سەرەنجامی سەختی وناڕەحەتی بەرەو خۆشی وپاداشتی مەزنە. بیقاعى: ٤/ ٣٧.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار دەبێت چ ديدێكى بەرامبەر قەزا وقەدەرەى پڕ لەدەرد هەبێت؟
إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ ٣٦
هەر كاتێك لەزینداندا كەسێك نەخۆش دەكەوت حەزرەتی یوسف دەچوو بۆ سەردانی وچاودێریشی دەكرد ویارمەتیی دەدا، هەر كاتێك لەكاتی دانیشتن وكۆڕ ومەجلیسدا كەسێك جێگای نەبووایەتەوە، ئەو جێگای دەكردەوە، هەر كاتێك كەسێك ئاتاج بووایە، شتی بۆ كۆ دەكردەوە، زۆریش خواپەرستی دەكرد وتەواوی شەوەكانی بەخواپەرستی زیندوو دەكردەوە. بەغەوى: ٢/ ٤٦١.
پرسیار: چاكەكاریى حەزرەتى يوسف گەيشتبووە چ ڕادەيەك وا دەهاتن بۆ لاى ئەو وپرسيان پێ دەكرد؟
قَالَ لَا يَأۡتِيكُمَا طَعَامٞ تُرۡزَقَانِهِۦٓ إِلَّا نَبَّأۡتُكُمَا بِتَأۡوِيلِهِۦ قَبۡلَ أَن يَأۡتِيَكُمَاۚ ذَٰلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِي رَبِّيٓۚ إِنِّي تَرَكۡتُ مِلَّةَ قَوۡمٖ لَّا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ كَٰفِرُونَ ٣٧
یەكێك لەبیرتیژی ووریاییەكانی حەزرەتی یوسف ئەوە بوو كەكاتێك ئەو دوو كەسە زیندانییە هاتن بۆلای، هەستی بەوە كرد كەئەو دووانە شیاوی ئەوەن داوەتیان بكات بۆ باوەڕهێنان، بۆیە ئەوەی بەدەرفەت زانی وپێش ئەوەی خەونەكەیان بۆ لێك بداتەوە ئەوانی بۆ باوەڕهێنان بەخودا داوەت كرد -ئەو دوو كەسە گومانی باشیان بەحەزرەتی یوسف هەبوو، بۆیە هاتنە خزمەتی وگوتیان: بەڕاستی ئێمە تۆ بەچاكەكار دەزانین، بۆیە هاتووین كەخەوپەرژینمان بۆ بكەیت. سەعدى: ٤١٠.
پرسیار: مرۆڤى بانگخواز دەبێت وريا وچاوكراوە بێت وكاتە زێڕينەكان لەكيس خۆى نەدا وبەدەرفەتيان بزانێت بۆ بانگكردن، بەنموونەيەكى قورئانى ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
إِنِّي تَرَكۡتُ مِلَّةَ قَوۡمٖ لَّا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ كَٰفِرُونَ ٣٧
وەك چۆن مرۆڤ لەكاتی خۆشی وئاسایشدا لەسەریەتی كەخواپەرستی بكات، بەهەمان شێوە لەسەریەتی كەلەكاتی ناخۆشی وتەنگانەشدا هەر خواپەرستی ئەنجام بدات، حەزرەتی یوسف بەردەوام ولەهەموو كاتێكدا خەڵكی بۆ خواپەرستی بانگ دەكرد، دوای ئەوەیش كەخرایە زیندانەوە وازی لەكارەكەی خۆی نەهێنا، بۆیە ئەو دوو كوڕە لاوەی داوەت كرد بۆ یەكتا پەرستی وخواپەرستی ودووركەوتنەوە لەشیرك وگومڕایی. سەعدى: ٤١٠.
پرسیار: ئايا خواپەرستى تايبەتە بەڕۆژگارى خۆش وئاسايشەوە، يان دەبێت لەهەموو كاتێكدا خواپەرستى بكرێت؟ بەنموونەى قورئان ڕوونى بكەرەوە.