قورئان
ﮘ
ﱄ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ١٥ ١٥ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ١٦ ١٦ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ١٧ ١٧ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ١٨ ١٨ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ١٩ ١٩ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ٢٠ ٢٠ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ
ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ٢١ ٢١ ﯵ ﯶ ﯷ
ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ٢٢ ٢٢
وَجَآءُوٓ أَبَاهُمۡ عِشَآءٗ يَبۡكُونَ ١٦
دادوەری زانا ووشیار بەو شتانە فریو نادرێت وبەپێی ئەو ناڵە وگریانە هیچ بڕیارێك دەرناكات، بەڵكو تەنها بەپێی بەڵگە بڕیار دەردەكات. ابن عاشور: ١٢/ ٢٣٦.
پرسیار: نابێت دادوەر فريوى فرمێسك وگريان بخوا وبەپێى فرمێسك وگريان بڕيار دەربكات، بەڵكو دەبێت گوێ لەهەردولا بگرێت وبەپێى بەڵگە بڕيار دەربكات، لەقورئانى پيرۆزا بەڵگەيەك بۆ ئەو قسەيە بهێنەوە.
قَالَ بَلۡ سَوَّلَتۡ لَكُمۡ أَنفُسُكُمۡ أَمۡرٗاۖ
واتە: نەفسی ئێوە ئەو كارە ناشیرینەی لەلا جوان كردوون كەبریتییە لەدوور خستنەوەی یوسف لەمن!. چونكە حەزرەتی یەعقوب بەپێی جووڵە وقسەی كوڕەكانی وبەپێی خەونەكەی حەزرەتی یوسف كەبۆ ئەوی گێڕابوویەوە، هەندێك شتی بۆ ڕوون ببویەوە، بۆیە ئەو قسەیەی كرد وفەرمووی: ( بَلۡ سَوَّلَتۡ لَكُمۡ أَنفُسُكُمۡ أَمۡرٗاۖ ) سەعدى: ٣٩٥.
پرسیار: چ شتێك بەڵگە بوو لەسەر درۆى براكانى حەزرەتى يوسف؟
فَصَبۡرٞ جَمِيلٞۖ
پێشەوا ثەوری، لەیەكێك لەهاوڕێكانیەوە دەگێڕێتەوە فەرموویەتی: سێ كار لەسەبر وخۆڕاگریەوە سەرچاوەی گرتووە: یەكەم: باسی ئەو نەخۆشییە نەكەی كەتوشت بووە، دووەم: باسی ئەو بەڵا وموسیبەتە نەكەی كەبەسەرتا هاتووە. سێیەم: پاكانە بۆ خۆت نەكەی. ابن كثير: ٢/ ٤٥٣.
پرسیار: چەند جۆرێكى سەبر وخۆڕاگرى چاك باس بكە.
فَصَبۡرٞ جَمِيلٞۖ وَٱللَّهُ ٱلۡمُسۡتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ ١٨
خۆڕاگری وسەبری چاك ئەوەیە كەگلەیی وسكاڵای تێدا نەبێت. حەزرەتی یەعقوب فەرمووی: ( فَصَبۡرٞ جَمِيلٞۖ وَٱللَّهُ ٱلۡمُسۡتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ ) واتە: خۆڕاگری بێ ناشوكری چاری منە، لەمەڕ ئەوانەش كەئێژنی، ئەوە خودا بەهانامەوە دێت. هەروەها فەرمووی: ﴿إِنَّمَآ أَشۡكُواْ بَثِّي وَحُزۡنِيٓ إِلَى ٱللَّهِ﴾ [يوسف: 86] مع قوله: واتە: گازندە ودڵمەندیم هەر بۆ خودا ئەدركێنم. كەواتە: سكاڵا كردن لەلای خودا دژایەتی لەگەڵ سەبر وخۆڕاگریدا ناكات. الجامع الكلام: ٤/ ٢٢.
پرسیار: سەبر وخۆڕاگرى چاك كامەيە؟ ئايا سكاڵا بردنە بەر دەرگاى خودا دژايەتى لەگەڵ سەبر وخۆڕاگرى چاكدا هەيە؟
وَجَآءَتۡ سَيَّارَةٞ فَأَرۡسَلُواْ وَارِدَهُمۡ فَأَدۡلَىٰ دَلۡوَهُۥۖ قَالَ يَٰبُشۡرَىٰ هَٰذَا غُلَٰمٞۚ وَأَسَرُّوهُ بِضَٰعَةٗۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِمَا يَعۡمَلُونَ ١٩
(والله عليم بما يعملون) واتە: ئاگای لەو كارە بوو كەبراكانی حەزرەتی یوسف بەرامبەر بەباوكیان وبراكەیان كردیان، هەروەها دەشیتوانی بەرگری لێ بكات ونەهێڵێ ئەو كارە بكەن، بەڵام خۆی خاوەن دانایی بوو وبڕیارێكی پێشوی لەسەر ئەو كارە دابوو، بۆیە بەری بەو كارە نەگرت بۆ ئەوەی قەزا وقەدەر وەك خۆی بێتەدی.. جگە لەوەش پێغەمبەری خوا(ﷺ) ئاگادار دەكاتەوە كەئاگام لەو ئەزیەت وئازارانەیە كەگەلەكەت بەتۆی دەگەیەنن ودەتوانم بەریان پێ بگرم وسزایان بدەم، بەڵام مۆڵەتیان پێ دەدەم، دواتر ئەنجامی چاك بۆ تۆیە وتۆ دەكەم بەداوەر چۆنیان بڕیار لەسەر دەدەیت، وەك چۆن لەپێشودا ئەنجامی چاك بۆ یوسف بوو، بڕیارمان دا بەدەستی یوسفەوە كەچۆن بڕیار لەسەر براكانی دەدات بیدات!. ابن كثير: ٢/ ٤٥٤.
پرسیار: بۆچى ئايەتە بەڕستەى: (والله عليم بما يعملون) كۆتايى پێهات؟
وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥٓ ءَاتَيۡنَٰهُ حُكۡمٗا وَعِلۡمٗاۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ٢٢
ئەم ئایەتە بەڵگەیە بۆ نوور وڕۆشنایی زانست ودانایی، ئەم ئایەتە هەموو چاكەكارێك دەگرێتەوە. الجامع الكلام: ٤/ ٢٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەهەموو مرۆڤێكى چاكەكار بەشێك لەتيشكى زانست ودانايى بەردەكەوێت.
وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥٓ ءَاتَيۡنَٰهُ حُكۡمٗا وَعِلۡمٗاۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ٢٢
وشەی (محسنین) ئاماژەیە بەوەی كەحەزرەتی یوسف بەهۆی چاكەكارییەوە ئەو ناز ونیعمەتانەی دەست كەوتووە كەلەسورەتەكەدا باسكراوە. ابن عاشور: ١٢/ ٢٤٨.
پرسیار: يەكێك لەسوودەكانى چاكەكارى باس بكە.