قورئان
ﮎ
ﰺ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ١٤٦ ١٤٦ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ١٤٧ ١٤٧ ﭩ ﭪ
ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ١٤٨ ١٤٨ ﮀ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ١٤٩ ١٤٩ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ١٥٠ ١٥٠ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ١٥١ ١٥١ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ١٥٢ ١٥٢ ﯯ ﯰ ﯱ
ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ١٥٣ ١٥٣
فَٱسۡتَبِقُواْ ٱلۡخَيۡرَٰتِۚ
هەر كەسێك لەدونیادا بەرەو كاری چاكە پێشڕەوی بكات، لەو دونیاش بەرەو چوونە بەهەشت پێشڕەوی دەكات، چونكە ئەوانەی كەلەكاری چاكەدا پێشەوا وپێشڕەون پلە وپایەی بەرز وبڵندیان هەیە.. ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەو چاكانەی كەتایبەتن بەهەموو كارێكەوە، وەك: نوێژ كردن لەكاتی خۆیدا، پەلە كردن بۆ گرتنی ڕۆژوو لەكاتی خۆیدا، بەجێهێنانی حەج وعومرە وزەكاتدان وجێبەجێكردنی سوننەتەكان وخواپەرستییەكانی تر، چونكە ئەم ئایەتە ئایەتێكی گشتگیر وبەسوودە. سەعدى: ٧٣.
پرسيار: ئەم ئايەتە وشەى بچووك وكەم وپڕماناى هەيە، بەكورتى ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَمِنۡ حَيۡثُ خَرَجۡتَ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۖ وَإِنَّهُۥ لَلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَۗ
هەر كەسێك لەناو نوێژدا ڕووی لەغەیری پەروەردگار كردبێت، هەزار جار بەڕواڵەت ڕووی لەڕووگە (قیبلە) بێت، هیچ سوودێكی پێ ناگەیەنەێت، چونكە ئەو بڕیارەی كەباسكراوە بڕیارێكی ڕاستەقینەیە وپەیوەندی بەدڵەوە هەیە، هەر كەسێك لەناو نوێژدا دڵی لای یەكێك لەدروستكراوەكانی خوای گەورە بێت وەك ئەو كەسە وایە كەڕووی لەڕووگە وەرچەرخاندووە ونوێژەكەی بێسوود دەبێت. بیقاعى: ١/ ٢٧٢.
پرسيار: حەقيقەتى ڕووكردنە ڕووگە چییە وبۆچى؟
فَٱذۡكُرُونِيٓ أَذۡكُرۡكُمۡ وَٱشۡكُرُواْ لِي وَلَا تَكۡفُرُونِ ١٥٢
هەر زیكرێك تایبەتمەندی وسوودی تایبەت بەخۆی هەیە، سوودی (لا إله إلا الله) كردن یەكخواپەرستییە، مەبەست یەكخواپەرستی تایبەتەكانە، ئەگینا خۆ هەموو بڕوادارێك یەكخواپەرستە.. سوودی (الله اكبر) كردن بەگەورە دانانی خودای گەورە وخاوەن شكۆیە.. سوودی (الحمد لله) كردن وئەو ناوانەی كەمانای چاكە وسۆز وبەزەیی خودای تێدایە -وەك ڕەحمان وڕەحیم وكەریم وغەففار و...- سێ پلە وپایە ومەقامی گرنگیان هەیە كەبریتییە لە: یەكەم: شوكر وسوپاسی خودا. دووەم: ئومێدەواریی. سێیەم: خۆشەویستی، چونكە هەموو بڕوادارێك خۆشەویستە. ابن جزى: ١/ ٨٨.
پرسيار: هەر زيكرێك سوودێكى تايبەت بەدڵى بڕوادار دەگەينێت، ئەمە بەنموونەوە ڕوون بكەرەوە.
فَٱذۡكُرُونِيٓ أَذۡكُرۡكُمۡ وَٱشۡكُرُواْ لِي وَلَا تَكۡفُرُونِ ١٥٢
هەر زیكرێك تایبەتمەندی خۆی هەیە، سوودی ئەو ناوانەی كەمانای دەرك وزانینیان هەیە وەك: علیم، سمیع، بصیر، قریب. ئەوە سوودی چاودێری وتەقوایان هەیە، سوودی سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا(ﷺ) خۆشەویستی وزێدە پەیڕەوی كردن لەسوننەتەكانی پێغەمبەری(ﷺ) تێدایە، سوودی تەوبە كردن وگوتنی (استغفر الله) مانەوەیە لەسەر ڕێگای چاكەكاری وتەقوا وپابەند بوون بەمەرجەكانی تەوبەوە، لەگەڵ ملكەچی وپەشیمان بوونەوە لەتاوانەكانی ڕابردوو. ابن جزى: ١/ ٨٨.
پرسيار: ئەگەر كەسێك زيكرى يا سميع وبصير وقەريب بكات چ سوودێكى پێدەگات؟
وَٱشۡكُرُواْ لِي وَلَا تَكۡفُرُونِ ١٥٢ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱسۡتَعِينُواْ بِٱلصَّبۡرِ وَٱلصَّلَوٰةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ ١٥٣
دوای ئەوەی خوای گەورە فەرمانی بەسوپاسگوزاری داوە، باسی سەبر وئارامی وخۆڕاگری ونوێژی كردووە، چونكە هەموو كەسێك یان لەناو ناز ونیعمەتایە، ئەوكاتە دەبێت سوپاسی ناز ونیعمەتەكانی پەروەردگار بكات، یان ئەوەتا لەناو ڕەنج وسزا وناخۆشیدا، ئەوكاتە دەبێت خۆڕاگر بێت ودان بەخۆیدا بگرێت. ابن كثير: ١/ ١٨٧.
پرسيار: مرۆڤ لەدوو حاڵ بەدەر نییە، ئەو دوو حاڵە چى وچين؟ لەهەر حاڵێكدا چ شتێك لەسەر مرۆڤ پێويستە؟
ٱسۡتَعِينُواْ بِٱلصَّبۡرِ وَٱلصَّلَوٰةِۚ
ئەگەر نوێژ بەتەواوی وبەهەموو مەرجەكان وبەئامادەبوونی دڵەوە جێبەجێ بكرێت، ئەوە بێگومان زیاد لەهەموو شتێك یارمەتی مرۆڤ دەدات، چونكە نوێژ (بەو مەرجانەی كەباسكرا. و) وا لەمرۆڤ دەكات لەكرێت وخراپە دوور بكەوێتەوە، هەروەها نوێژ كردن بەو جۆرەی كەباسكرا دڵی مرۆڤ وا لێدەكات فەرمانەكانی پەروەردگار جێبەجێ بكات ولەنەهییەكانی دوور بكەوێتەوە، ئەمە ئەو نوێژەیە كەپەروەردگار فەرمانی بەكردنی داوە وبۆ ڕاپەڕاندنی هەموو كارێك یارمەتی لەنوێژ وەربگرین. سەعدى: ٧٥.
پرسيار: چۆن نوێژ دەبێتە هۆكارى ئەوەى كەمرۆڤ خۆى لەتاوان وكارى كرێت وخراپ بپارێزێت؟
إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ ١٥٣
ئەم لەگەڵبوونەی پەروەردگار تایبەتە ووا دەكات كەمرۆڤ پەروەردگاری خۆش بووێت ولێی نزێك بێتەوە، هەروەها یارمەتی وەرگرتن ونزیكبوونەوەیە لەخودا، خوای گەورە لێرەدا ستایشێكی مەزنی ئەو كەسانەی كردووە كەخۆڕاگر وبەسەبرن، چونكە ئەگەر ئەوانەی خۆڕاگر وبەسەبرن جگە لەم ئایەتە هیچ ئایەتێكی تر پەسنیان نەدات وبەگەورەیی باسیان نەكات، ئەمەیان بەسە. سەعدى: ٧٥.
پرسيار: ئەم لەگەڵبوونەى پەروەردگار كەبە تايبەتى باسكراوە، چ شتێكى لێ ڕوون دەبێتەوە؟ چ كەسانێك شياوى ئەوەن كەخواى گەورە ئاوا باسيان بكات؟ بەلێڕامان لەم ئايەتە وەڵام بدەرەوە.