قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




١٥ ١٥

ﭿ
١٦ ١٦


١٧ ١٧



١٨ ١٨



١٩ ١٩

ﯿ ٢٠ ٢٠
210
سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 15

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَاتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا ٱئۡتِ بِقُرۡءَانٍ غَيۡرِ هَٰذَآ أَوۡ بَدِّلۡهُۚ قُلۡ مَا يَكُونُ لِيٓ أَنۡ أُبَدِّلَهُۥ مِن تِلۡقَآيِٕ نَفۡسِيٓۖ إِنۡ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَيَّۖ إِنِّيٓ أَخَافُ إِنۡ عَصَيۡتُ رَبِّي عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ ١٥

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: كاتێك بەڵگە ئاشكراكانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێندرێتەوە، ئەو كەسانەی بەئاواتی چاوپێكەوتنی ئێمە نین دەڵێن: قورئانێكی ترمان بەغەیرەز ئەمە بۆ بهێنە، یان بیگۆڕە، بێژە لەوزەمدا نییە كەلەخۆمەوە بیگۆڕم، من هەرچی لەخواوە بۆم بێت هەر لەوە پەیڕەوی دەكەم، ئەگەر ئەمن لەفەرمانی پەروەرندەی خۆم دەربچم، ترسم هەیە لەجەزرەبەی ڕۆژا مەزن. و)
ئەو داواكاریەی ئەوان كەقورئانێكی تریان بۆ بهێنێت بۆ ئەوەبو كە: ئەو ئایەتانەی كەهەڕەشەن بیگۆڕن بەمزگێنی، حەرام بگۆڕن بەحەڵاڵ، حەڵاڵ بگۆڕن بەحەرام، جا خودا فەرمانی بەپێغەمبەر(ﷺ) كرد پێیان بفەرمووێت كەئەو كارە بەدەستی ئەو نییە، بەڵكو بەدەستی زاتێكە كەبڕیارەكانی گەڕانەوەی بۆ نییە ولێی پاشگەز نابێتەوە، هەروەها بڕیارەكانی ڕەخنەیان لێ ناگیرێت، پێغەمبەریش تەنها پێغەمبەرە وپەیمامی خوا بەخەڵكی دەگەیەنێت. تەبەرى: ١٥/ ٤٠.
پرسیار: گۆڕينى بڕيارەكانى شەرع چ مەترسيەكى هەيە؟ بەپێى ئەم ئايەتە ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 15

قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا ٱئۡتِ بِقُرۡءَانٍ غَيۡرِ هَٰذَآ أَوۡ بَدِّلۡهُۚ

ئەگەر لافی ئەوەیان لێدا كەئێمە بۆیە داوای گۆڕینی ئەم قورئانەمان كردووە بۆ ئەوەی هەق وڕاستی دەربكەوێت، ئەوە درۆ دەكەن، چونكە خوای گەورە ئایەتگەلێكی وەهای ناردووەتە خوارەوە كەمرۆڤ (هەرگیز ناتوانێت ڕەخنەی لێ بگرێت وئایەتی وەك ئەو ئایەتانە بهێنێت، جا بۆیە مرۆڤی ژیر. و) باوەڕ بەو ئایەتانە دەكات، جا خوای گەورە لەسەر بنەمای دانایی وحیكمەتی خۆی، چۆنی بوێت ئاوا ئایەتەكانی دەگۆڕێت. سەعدى: ٣٦٠.
پرسیار: بەپێى ئايەتەكە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەمرۆڤ تەنها كاتێك سوود لەگفتوگۆ دەبينێت كەڕاستگۆ بێت.

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 15

قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهۆكاری ڕەخنەگرتنی ئەوان لەقورئان ئەوە بوو كەباوەڕیان نەبوو، جگە لەوەش ئومێدیان بەدیداری خوای گەورە نەبوو. هەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەر كەسێك بڕوای بەدیداری خوای گەورە هەبێت، دەبێت باوەڕی بەم قورئانە هەبێت وخۆی تەسلیمی قورئان بكات، چونكە ئامانجی قورئان ڕوونە وچاكەخوازی دەوێت. سەعدى: ٣٦٠.
پرسیار: هۆكارى دوژمنايەتى كافران ودووڕووەكان لەگەڵ بەرنامەى ئيسلام وشەريعەتى ئيسلام چییە؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 16

فَقَدۡ لَبِثۡتُ فِيكُمۡ عُمُرٗا مِّن قَبۡلِهِۦٓۚ

من تەمەنێكی درێژ -واتە ماوەی چل ساڵ-ـم لەناو ئێوەدا تێپەڕاندووە وئێوە هەمووتان دەزانن كەمن خوێنەواریم نییە وناتوانم بنووسم وبخوێنمەوە وهیچ وانەیەكەم لای هیچ كەسێك نەخوێندووە ولەگەڵ ئەوەشدا كتێبێكی هێندە مەزنم بۆ ئێوە هێناوە كەگرەگرەكان وپیاوە قسەزانەكان وڕەوانبێژەكان لەئاستیدا داماون وزانایان ناتوانن سورەتێكی بچووكی وەك بچووكترین سورەتی ئەو كتێبە بهێنن، دەی ئەو هەمووە شتە بەڵگەن لەسەر ئەوەی كەمن خۆم ئەو قورئانەم دروست كردووە، یان لەلایەن خوداوە بۆم هاتووە؟ دەی ئەگەر ئێوە ژیریی خۆتان بخەنە كار وتەماشایەكی ڕابردوو وئێستای من بكەن وبیرێك لەمن وئەم كتێبە بكەنەوە بۆتان ڕوون دەبێتەوە كەهیچ گومانێك لەوەدا نییە كەئەم كتێبە لەلایەن خوداوە هاتووە وئەم كتێبە حەقیقەتێكی وەهایە كەهەر كەس لێی لابدات یەكسەر توشی گومڕایی دەبێت، جا ئەگەر بەدرۆی بزانن ودوژمنایەتی لەگەڵدا بكەن ئەوە بەڕاستی ئەو كاتە ستەمكارن!. سەعدى: ٣٦٠.
پرسیار: بۆچى پێغەمبەر(ﷺ) بەخزم وهاوشاريیەكانى خۆى فەرموو: من پێش ئەوەى ببمە پێغەمبەر ماوەيەكى زۆر لەناو ئێوەدا ژياوم؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 18

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمۡ وَلَا يَنفَعُهُمۡ وَيَقُولُونَ هَٰٓؤُلَآءِ شُفَعَٰٓؤُنَا عِندَ ٱللَّهِۚ

(كافرەكان. و) دانیان بەوەدا دەنا كەپەرستراوەكانی ئەوان لەدروست كردنی ئاسمانەكان وزەویدا، هاوكاری خودایان نەكردووە وهیچیان لەدەست نەهاتووە، بەڵكو كافرەكان ئەو پەرستراوانەی خۆیان وەك تكاكار بەكار دەهێنا، وەك خوای گەورە فەرموویەتی: (بێ باوه‌ڕان وخوانه‌ناسان) شتێك ده‌په‌رستن له‌جیاتی خوا نه زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه قازانج، ده‌شڵێن: ئا ئه‌و بت وشتانه تكا كارمانن لای خوا. الجامع الكلام: ٣/ ٤٧٣.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە چ وەڵامێكى ئەوانە دەدەيتەوە كەغەيرى خودا شتى تر دەپەرستن ووەك تكاكار لێى دەڕوانن؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 20

وَيَقُولُونَ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ ءَايَةٞ مِّن رَّبِّهِۦۖ فَقُلۡ إِنَّمَا ٱلۡغَيۡبُ لِلَّهِ فَٱنتَظِرُوٓاْ إِنِّي مَعَكُم مِّنَ ٱلۡمُنتَظِرِينَ ٢٠

(كافرەكان داوای ئەوەیان لەپێغەمبەر(ﷺ) دەكرد كەوەك حەزرەتی صاڵح وشترێكیان لەبەرد بۆ بهێنێتەدەر، یان كێوی صەفا بكات بەزێڕ. و) بڵێت: ئێوە داوای غەیب وبەرپیوار لەمن دەكەن! لەكاتێكدا تەنها خوای گەورە غەیب وبەرپیوار دەزانێت ولێی ئاگادارە، جگە لەخودای گەورەش هیچ كەسێكی تر نازانێت بۆچی ئەم كارە (واتە: دەرهاتنی وشتر یان گۆڕانی كێوی صەفا بەزێڕ. و) ئەنجام نەدراوە. بەغەوى: ٢/ ٣٥٦.
پرسیار: باوەڕدار بڕواى بەو كەناڵانەى ڕاگەياندن چۆنە كەبانگەشەى غەيب زانين دەكەن؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 20

وَيَقُولُونَ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ ءَايَةٞ مِّن رَّبِّهِۦۖ فَقُلۡ إِنَّمَا ٱلۡغَيۡبُ لِلَّهِ فَٱنتَظِرُوٓاْ إِنِّي مَعَكُم مِّنَ ٱلۡمُنتَظِرِينَ ٢٠

ئەگەر ئەوانە بەمەبەستی ڕێنوێنی ودۆزینەوەی هەق وڕاستەقینە ئەو داواكاریەیان لەتۆ هەبووایە، بێگومان خوای گەورە بۆی جێبەجێ دەكردن، بەڵام خوای گەورە دەزانێت كەئەوانە تەنها مەبەستیان دوژمنایەتی وسەرسەختی وئازاردانی پێغەمبەرە(ﷺ)، بۆیە خوای گەورە وەڵامی نەدانەوە وداواكارییەكانیانی جێبەجێ نەكرد. ابن كثير: ٢/ ٣٩٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە داواكارى ئەو هاوەڵپەرستانەى جێبەجێ نەكرد؟