قورئان
ﮕ
ﱂ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ٧٣ ٧٣ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ٧٤ ٧٤ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
٧٥ ٧٥ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ٧٦ ٧٦ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ٧٧ ٧٧
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ٧٨ ٧٨ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ٧٩ ٧٩
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ جَٰهِدِ ٱلۡكُفَّارَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱغۡلُظۡ عَلَيۡهِمۡۚ وَمَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ ٧٣
واتە: لەدژی كافران بەشمشێر ولەدژی دووڕووەكان هەتا كوفری ئاشكرایان لێ دەرنەكەوێت بەزمان جیهاد بكە. ابن جزى: ١/ ٣٦٤.
پرسیار: چ جۆرە جيهادێك لەدژى كافران ودووڕووەكاندا دەكرێت؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ جَٰهِدِ ٱلۡكُفَّارَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱغۡلُظۡ عَلَيۡهِمۡۚ
خوای گەورە فەرمانی بەپێغەمبەر(ﷺ) داوە كەلەدژی كافران ودووڕووەكاندا جیهاد وتێكۆشان بكات وبەرامبەریان توندوتیژ بێت، هەروەها فەرمانی ئەوەیشی پێداوە كەلەگەڵ شوێنەكەوتووانی خۆیدا نەرم ونیان وخاكی وسادە بێت. ابن كثير: ٢/ ٣٥٥.
پرسیار: چ جياوازيیەك لەنێوان ڕەفتارى باوەڕداران لەگەڵ باوەڕداراندا وڕەفتارى باوەڕداران لەگەڵ دووڕووەكاندا هەيە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ جَٰهِدِ ٱلۡكُفَّارَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱغۡلُظۡ عَلَيۡهِمۡۚ
مەبەست لەئەم جیهادە هەوڵدان وتێكۆشانە بەدەست وبەبەڵگە وبەزمان، كەواتە دەبێت لەدژی هەریەك لەو كافر ودووڕووانەی كەجەنگ دەست پێدەكەن، بەدەست وشمشێر و(چەك و) بەبەڵگە وبەزمان جیهاد دەست پێ بكەین، هەر كەسێكیش بەهۆی بەڵێن وپەیمان دان بەئیسلامدا بنێت دەبێت بەبەڵگە وزمان جیهادی لەدژ بكرێت، دەبێت جوانییەكانی ئیسلام وپۆخڵەواتەكانی كوفری بۆ ڕوون بكرێتەوە. سەعدى: ٣٤٤.
پرسیار: جيهاد كردن لەدژى كافران ودووڕووەكان چەند پلەى هەيە؟
يَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ مَا قَالُواْ وَلَقَدۡ قَالُواْ كَلِمَةَ ٱلۡكُفۡرِ وَكَفَرُواْ بَعۡدَ إِسۡلَٰمِهِمۡ
نەیفەرموو دوای ئیمان هێنان كافر بوونەوە، (بەڵكو فەرمووی دوای موسڵمانبوون كافر بوونەوە. و) چونكە ئەوانە بەزمان دەیانگوت: ئیمانمان هێناوە، بەڵام هێشتا ئیمان نەچووبوویە ناو دڵەكانیان. ابن جزى: ١/ ٣٦٤.
پرسیار: بۆچى لەئايەتەكەدا جياتى وشەى (إيمانهم) وشەى (إسلامهم) بەكار هاتووە؟
وَمِنۡهُم مَّنۡ عَٰهَدَ ٱللَّهَ لَئِنۡ ءَاتَىٰنَا مِن فَضۡلِهِۦ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ٧٥ فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُم مِّن فَضۡلِهِۦ بَخِلُواْ بِهِۦ وَتَوَلَّواْ وَّهُم مُّعۡرِضُونَ ٧٦ فَأَعۡقَبَهُمۡ نِفَاقٗا فِي قُلُوبِهِمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ يَلۡقَوۡنَهُۥ بِمَآ أَخۡلَفُواْ ٱللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُواْ يَكۡذِبُونَ ٧٧
مرۆڤی بڕوادار دەبێت لەم سیفەتە ناپەسەندە (واتە: بەڵێن بدات ودواییش نەیباتە سەر. و) خۆی بەدوور بگرێت، نابێت بەڵێن بەپەروەردگار بدات كەئەگەر فڵانە كارم بۆ جێبەجێ كرا فڵانە خێر یان فڵانە كار دەكەم ودواتریش كەكارەكەی بۆ جێبەجێ كرا بەڵێنەكەی نەباتە سەر! نەكا خوای گەورە لەتۆڵەی ئەوەی كەبەڵێنەكەی بەجێ نەهێناوە بەوە سزای بدات بیخاتە ڕیزی دووڕووەكانەوە، وەك چۆن ئەو كەسانەی توش كردووە كەئەم ئایەتانەیان لەسەر دابەزیوە. سەعدى: ٣٤٥.
پرسیار: مەترسى بەڵێندان بەخودا ودوايى جێبەجێ نەكردنى بەڵێنەكە باس بكە!.
فَأَعۡقَبَهُمۡ نِفَاقٗا فِي قُلُوبِهِمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ يَلۡقَوۡنَهُۥ بِمَآ أَخۡلَفُواْ ٱللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُواْ يَكۡذِبُونَ ٧٧
بە ڕستەی (كانوا يكذبون)باسی درۆكەی ئەوانی كردووە، بۆ ئەوەی ئەوە ڕوون بكاتەوە كەدرۆ لەدڵ ودەروونی ئەوانەدا جێی گرتووە وچەسپاوە، لەزمانی عەرەبیدا فیعلی موزاریع بۆ نوێبوونەوە وبەردەوامی بەكار دێت. ابن عاشور: ١٠/ ٢٧٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەم ئايەتەدا بەڕستەى (كانوا يكذبون) باسى درۆكەى ئەوانى كردووە؟
ٱلَّذِينَ يَلۡمِزُونَ ٱلۡمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ فِي ٱلصَّدَقَٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهۡدَهُمۡ فَيَسۡخَرُونَ مِنۡهُمۡ سَخِرَ ٱللَّهُ مِنۡهُمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ ٧٩
پێغەمبەری خوا(ﷺ) هاوەڵانی هاندا بۆ ئەوەی خێر بكەن، عەبدولڕەحمانی كوڕی عەوف چوار هەزار دیرهەمی هێنا وفەرمووی: هەشت هەزارم هەیە چوارم گلدایەوە وچوارم هێناوە! پێغەمبەر(ﷺ) فەرمووی: خوای گەورە پیت وبەرەكەت بخاتە ئەوەی كەهێناوتە وئەوەی كەگلت داوەتەوە. عاصمی عەجلانیش سەد بار خورمای كردە خێر وهێنای، ئەبو عەقیلی ئەنصاریش شەوێك تا بەیانی ئاوی لەبیرێك هەڵێنجا بەدوو صاع خورما، یەكیانی كردە خێر ویەكیانی بۆ منداڵەكانی هێشتەوە، جا دووڕووەكان تانەیان لەباوەڕداران دا وگوتیان: عەبدولڕەحمان وعاصم بۆ ڕییا ئەو كارەیان كردووە وخوا پێویستی بەكەمێك خورمای ئەبو عەقیلیش نییە، ئیتر ئەم ئایەتە دابەزی. ( فَيَسۡخَرُونَ مِنۡهُمۡ ) دووڕووەكان گاڵتە بەباوەڕداران دەكەن ( سَخِرَ ٱللَّهُ مِنۡهُمۡ ) خوداش لەسەر ئەو گاڵتە كردنە سزایان دەدات. بەغەوى: ٢/ ٣١٤.
پرسیار: كاتێك باوەڕداران كارێكى چاكە وخێرێك دەكەن، كاردانەوەى دووڕووەكان چییە؟