قورئان
ﮕ
ﱂ
ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ٦٢ ٦٢ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ٦٣ ٦٣ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ٦٤ ٦٤ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ٦٥ ٦٥ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ٦٦ ٦٦ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ٦٧ ٦٧ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ٦٨ ٦٨
وَٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَحَقُّ أَن يُرۡضُوهُ إِن كَانُواْ مُؤۡمِنِينَ ٦٢
مرۆڤی موسڵمان فەزڵی هیچ شتێك نادات بەسەر ڕەزامەندی خودا وپێغەمبەری خودا(ﷺ)، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە(دووڕووەكان) باوەڕ وئیمانیان نییە، چونكە ڕەزامەندی غەیری خودا وپێغەمبەریان پێش خستووە، ئەمەش بەدوژمنایەتی وجەنگ لەدژی خودا وپێغەمبەری خودا(ﷺ) هەژمار دەكرێت. سەعدى: ٣٤٢.
پرسیار: يەكێك لەنيشانەكانى بەرنامەى ڕاست ودروست پێشخستنى ڕەزامەندى خودا وپێغەمبەرى خودايە بەسەر ڕەزامەندى غەيرى خودا وپێغەمبەرى خودا(ﷺ)، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
يَحۡذَرُ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ أَن تُنَزَّلَ عَلَيۡهِمۡ سُورَةٞ تُنَبِّئُهُم بِمَا فِي قُلُوبِهِمۡۚ قُلِ ٱسۡتَهۡزِءُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ مُخۡرِجٞ مَّا تَحۡذَرُونَ ٦٤
موجاهید دەفەرمووێت: دووڕووەكان لەناو خۆیاندا خوسپی پێغەمبەری خودایان دەكرد وتانەیان لێ دەدا، دەشیانگوت: بەڵكو خودا نهێنییەكەمان ئاشكرا نەكات، ئیتر ئەم ئایەتە دابەزی. سووددی دەفەرمووێت: هەندێك لەدووڕووەكان گوتیان: پێمان خۆشە سەد قامچیمان لێ بدرێت، بەڵام ئایەتمان لەسەر دانەبەزێت وئابڕوومان ببات. ابن كەیسانیش دەفەرمووێت: كۆمەڵێك لەدووڕووەكان لەشەوێكی تاریكدا لەسەر ڕێگای گەڕانەوەی پێغەمبەر(ﷺ) لەتەبوك وەستان بۆ ئەوەی تیرۆری بكەن، خوای گەورە جبریلی نارد وئەم ئایەتەی بۆ پێغەمبەر(ﷺ) دابەزاند و(ئاگاداری كردەوە. و). زادالمسير: ٢/ ٢٧٣.
پرسیار: ئەم ئايەتە بۆچى دابەزى ودووڕووەكان بەتەماى چي بوون؟
يَحۡذَرُ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ أَن تُنَزَّلَ عَلَيۡهِمۡ سُورَةٞ تُنَبِّئُهُم بِمَا فِي قُلُوبِهِمۡۚ قُلِ ٱسۡتَهۡزِءُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ مُخۡرِجٞ مَّا تَحۡذَرُونَ ٦٤
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەر كەسێك نهێنییەك پەنهان بكات -بە تایبەت ئەگەر ئەو ڕاز ونهێنییەی بەمەبەستی دەگە لێدان لەئایین پەنهان كردبێت- خوای گەورە نهێنییەكەی ئاشكرا دەكات وبەسەختترین شێوە سزای دەدات. سەعدى: ٣٤٣.
پرسیار: قەشەكانى نەصارا وسەرانى شیعە بەدناوى وبێ ئەخلاقى زۆريان لەسەر تۆمار كراوە، نێهێنى ئەوە لەچيدايە؟
وَلَئِن سَأَلۡتَهُمۡ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلۡعَبُۚ قُلۡ أَبِٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمۡ تَسۡتَهۡزِءُونَ ٦٥ لَا تَعۡتَذِرُواْ قَدۡ كَفَرۡتُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡۚ
خوای گەورە فەرموویەتی: ئەی پێغەمبەر(ﷺ)! ئەگەر پرسیار لەو دووڕووانە بكەیت كەبۆچی ئەو قسە ناهەق وپووچەڵانەیان دەكرد؟ لەوەڵامدا دەڵێن: ئەوە ئێمە هەروا لەخۆوە وبەمەبەستی گەپ وگاڵتە ئەو قسانەمان دەكرد!. جا خوای گەورە بەپێغەمبەر(ﷺ) دەفەرمووێت: تۆش لەوەڵامدا پێیان بڵێ: ئێوە گاڵتە بەخودا وئایەتەكانی خودا وپێغەمبەری خودا دەكەن؟. جا خودای گەورە دەفەرمووێت: بەو دووڕووانەی كەباسی ناونیشانەكەیانم بۆ تۆ كرد بڵێ: تازە بەقسەی پووچەڵ وبێ نرخ بڕوبیانوو مەهێننەوە ومەڵێن: ئەوە گاڵتەمان دەكرد! بەڕاستی لەئایین دەرچوون وبەو قسانەتان ئینكاری حەق وڕاستەقینەتان كرد. تەبەرى: ١٤/ ٣٣١.
پرسیار: ئايا كەسێك گاڵتە بەپێغەمبەر(ﷺ) يان ئايينى ئيسلام بكات بەباوەڕدارى دەمێنێتەوە؟
وَلَئِن سَأَلۡتَهُمۡ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلۡعَبُۚ قُلۡ أَبِٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمۡ تَسۡتَهۡزِءُونَ ٦٥ لَا تَعۡتَذِرُواْ قَدۡ كَفَرۡتُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡۚ
ئەم ئایەتانە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەگەر كەسێك لەتای دڵەوە تەنانەت بەگاڵتەش سووكایەتی بەپێغەمبەری خوا(ﷺ) بكات، یەكسەر كافر دەبێت ولەبازنەی ئایین دەردەچێت. الجامع الكلام: ٣/ ٤٠٠.
پرسیار: گاڵتە كردن بەپێغەمبەرى خوا(ﷺ) چ حوكم وبڕيارێكى هەيە؟
قُلۡ أَبِٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمۡ تَسۡتَهۡزِءُونَ ٦٥ لَا تَعۡتَذِرُواْ قَدۡ كَفَرۡتُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡۚ
دەگێڕنەوە كەلەبارەی كەسێك كەگاڵتە بەیەكێك لەئایەتەكانی خوای گەورە دەكات پرسیار لەپێشەوا شافیعی كرا، لەوەڵامدا فەرمووی: ئەو كەسە كافرە، پاشان ئەم ئایەتەی كردە بەڵگە وخوێندیەوە. الجامع الكلام: ٣/ ٤٠٢.
پرسیار: كەسێك كەگاڵتە بەيەكێك لەنيشانەكانى خواى گەورە بكات حوكمى چییە؟
نَسُواْ ٱللَّهَ فَنَسِيَهُمۡۚ
(مانای ئایەتەكە: ئەوان خوای گەورەیان لەبیر چوو، خوای گەورەش ئەوانی لەبیر چوو. بێگومان خوای گەورە هیچ شتێكی لەبیر ناچێت وهەر لەسەرەتای دروست بوونی مەخلوقاتەوە تا كۆتایی هاتنی دونیا وتەنانەت لەقیامەتیش خوای گەورە ورد ودرشتی هەموو شتێكی زانیوە ودەزانێت وهیچی لەبیر ناچێت، كەواتە مەبەست لەلەبیرچوونەوە شتێكی ترە كەئەمە ماناكەیەتی. و) ئەوان لەدونیادا وازیان لەخواپەرستی هێنا و، وەك سزایەك بۆ ئەوان خودای گەورەش لەدونیادا لەڕێنوێنی وهیدایەتی خۆی ولەقیامەتیشدا لەسۆز ومیهرەبانی خۆی بێبەشیان دەكات ولێیاندەگەڕێت لەناو سزادا بتلێنەوە. بەغەوى: ٢/ ٣٠٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەسزا لەجۆرى كار وكردەوەيە.