قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮕ

ﱂ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ
ﭜ ﭝ ٢٧ ٢٧
ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ٢٨ ٢٨
ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ
ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ٢٩ ٢٩
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ٣٠ ٣٠
ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ٣١ ٣١
191
سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 28

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّمَا ٱلۡمُشۡرِكُونَ نَجَسٞ

واتە: لەڕووی بیروباوەڕ وكار وكردەوەی خراپەوە. چ پیسییەك لەوە خراپترە كەهاوڕێ وشەریك بۆ خوا بڕیار دەدەن وپەرستشیان بۆ دەكەن؟ لەكاتێكدا ئەو بەناو خودایانەی كەئەوان بەخودایان دەزان نە سوودێكیان بەدەستە نە زیانێك، تەنانەت ناتوان بچووكترین نیازی ئەوانە جێبەجێ بكەن كەسەجدەیان بۆ دەبەن. كار وكردەوەی ئەو هاوەڵپەرستانە تێكەڵاوە لەگەڵ جەنگ لەگەڵ خوادا، هەروەها ڕێگری لەبڕواداران، هەروەها كۆمەكیكردن بەوانەی كەبرەو بەناهەق دەدەن، هەروەها بەرپا كردنی خراپە وشەڕەنگێزی لەسەرزەویدا نەك چاكسازی. سەعدى: ٣٣٣.
پرسیار: هاوەڵپەرستان لەچ ڕوويەكەوە پيسن؟

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 28

وَإِنۡ خِفۡتُمۡ عَيۡلَةٗ فَسَوۡفَ يُغۡنِيكُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦٓ إِن شَآءَۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٞ ٢٨

(وإن خفتم عيلة)واتە: ئەگەر لەهەژاری ترسان. هاوەڵپەرستان خۆراكیان بۆ مەككە دەهێنا، خەڵكی ترسان كەئەگەر ڕێگە لەهاوەڵپەرستان بگیرێت خۆراك بهێنن، ئەوا خۆراك كەم دەبێتەوە، ئیتر خوای گەورە بەڵێنی ئەوەی دا كەبەفەزڵی خۆی ئەوان لەهەژاری ڕزگار دەكات، لەئەنجامدا تەواوی عەرەب موسڵمان بوون وهاتنی خۆراكیش بۆ مەككە وەك جاران بەردەوام وزیاتریش بوو، پاشان خوای گەورە هەموو شارەكانی تری ئازاد كرد. ابن جزى: ١/ ٣٥٥.
پرسیار: چ بەڵگەيەكت پێيە بۆ ئەو كەسانەى كەبە بيانووى هەژارى دەست بۆ شتى حەرام دەبەن، بۆ ئەوەى واز لەو كارە بهێنن؟

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 28

وَإِنۡ خِفۡتُمۡ عَيۡلَةٗ فَسَوۡفَ يُغۡنِيكُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦٓ إِن شَآءَۚ

دەوڵەمەندی وبێ نیازی گرێ درا بەویستی خودای گەورەوە، چونكە دارایی وسامانی دونیایی یەكێك نییە لەپێویستییەكانی بیروباوەڕ وبەڵگە نییە لەسەر خۆشەویستی خودا. خوای گەورە دونیا بەهەموو كەسێك دەبەخشێت، بەڵام بیروباوەڕ تەنها بەو كەسانە دەبەخشێت كەخودایان خۆش دەوێت. سەعدى: ٣٣٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە دەوڵەمەندى وبێ نيازى گرێ دا بەويستى خۆيەوە؟

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 29

قَٰتِلُواْ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَلَا بِٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ ٱلۡحَقِّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ حَتَّىٰ يُعۡطُواْ ٱلۡجِزۡيَةَ عَن يَدٖ وَهُمۡ صَٰغِرُونَ ٢٩

(عن يد) واتە: بەتۆپزی وبەزۆر.. ابن عباس دەفەرمووێت: خۆیان بەدەستی خۆیان سەرانەیان دەدا وبەكەسێكی تردا نەیاندەنارد. هەندێكیش دەڵێن: هەرچەند دانیان بەوەشدا دەنا كەباوەڕداران بەمنەتەوە سەرانەیان لێ دەسێنن، كەچی سەرانەشیان دەدا. بەغەوى: ٢/ ٢٦٨.
پرسیار: بەپێى ئەو ئايەتە وسەرانەدان دەسەڵاتى ئيسلام وزەليلى كافران ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 29

وَلَا يَدِينُونَ دِينَ ٱلۡحَقِّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ

واتە: ئایینی ڕاستەقینە قبووڵ ناكەن، جا ئەگەر لافی ئەوەش لێ بدەن كەخاوەن ئایینن، ئەوە ئایینەكەیان ئایینێكی پووچەڵە نەك ئایینێكی ڕاست، چونكە یان ئایینێكی گۆڕدراوە وخوای گەورە بەرنامەڕێژی بۆ نەكردووە، یان ئایینێكی هەڵوەشاوەیە وكەسەرەتا خوای گەورە دایڕێژاوە، بەڵام بەهاتنی شەریعەی ئیسلام ئەوی پێشووی هەڵوەشاندووەتەوە، كەواتە كاركردن بەو ئایینە هەڵوەشاوەیە دروست نییە. سەعدى: ٣٢٤.
پرسیار: ئايينى ئەهلى كيتاب لەدوو ڕێگاوە پووچەڵە، ئەو دوو ڕێگايە كامانەن؟

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 31

ٱتَّخَذُوٓاْ أَحۡبَارَهُمۡ وَرُهۡبَٰنَهُمۡ أَرۡبَابٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِ

لە عەدیی كوڕی حاتەمەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: هاتمە خزمەت پێغەمبەری خودا(ﷺ) لەو كاتەدا خاچێكم لەملدا بوو كەلەزێڕ چاك كرابوو، پێغەمبەر(ﷺ) بەمنی فەرموو: یا عدی اطرح هذا الوثن من عنقك. واتە: عەدیی! ئەم نیشانەی شیركە لەملی خۆت بكەرەوە. منیش خاچەكەم لەمل كردەوە ولەپێغەمبەر(ﷺ) نزیك بومەوە، گوێم لێ بوو ئەم ئایەتەی دەخوێندەوە:(اتخذوا أحبارهم ورهبانهم أربابًا من دون الله)، . دوای ئەوەی پێغەمبەری خوا(ﷺ) ئایەتەكەی تەواو كرد گوتم: ئێمە ئەوان ناپەرستین! فەرمووی: ألیس یحرمون ما أحل الله فتحرمونه ویحلون ما حرم الله فتستحلونه؟ مەگەر ئەوان هەندێك شت حەرام ناكەن كەخوا حەڵاڵی كردووە، كەچی ئێوەش لەسەر خۆتانی حەرام دەكەن وهەندێك شت حەڵاڵ دەكەن كەخوا حەرامی كردووە، كەچی ئێوەش لەسەر خۆتانی حەڵاڵ دەكەن؟ منیش گوتم: بەڵێ وایە! فەرمووی: فتلك عبادتهم. دەی ئەوەیە كەئەوان دەپەرستن. ترمذی ٣٠٩٥ طبرانی٢١٨. عەبدوڵڵای كوڕی موبارەك دەفەرمووێت: مەگەر هیچ كەسێك جگە لەپادشایان وزانایانی خراپ دەتوانن ئایین تێك بدەن وبیگۆڕن؟ بەغەوى: ٢/ ٢٧٣.
پرسیار: زانايان چۆن لەجياتى خواى گەورە دەپەرسترێن وبەخوا دەزانرێن؟

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 31

ٱتَّخَذُوٓاْ أَحۡبَارَهُمۡ وَرُهۡبَٰنَهُمۡ أَرۡبَابٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِ

ئەوان بەگوێرەی قسەی زاناكان كەقسەكانیان دژی شتە بەدیهی ودیار وچەسپاوەكانی ئایین بوو، كاریان دەكرد، واتە: باوەڕیان وابوو كەزانایان دەتوان حەرام حەڵاڵ بكەن وحەڵاڵ حەرام بكەن، ئەم بیروباوەڕە لەهەردوو ئایینی جوولەكە ومەسیحیدا باو بوو.. بۆیە لەكۆی قسەی جوولەكە ومەسیحییەكان ئەوە هاتە بەرهەم كەئەوان لەبیروباوەڕی خۆیاندا پلە وپایەی خوایەتییان بۆ هەندێك لەزانایان بڕیار داوە، بۆیە ئەو كارە ناپەسەندە درایە پاڵ ئەو دوو گەلە، جا هەرچەندە هەندێكی كەم لەوانە ئەو بیروباوەڕەشیان نەبووە، وەك عەدی كوڕی حاتەم دەیگوت، چونكە گەل هەر هەمووی لەبری كاری كەسێك كەكردوویەتی وئەمان لێی بێدەنگ بوون، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت وسزا دەدرێن. ابن عاشور: ١٠/ ١٧٠.
پرسیار: شيرك وهاوەڵپەرستى چۆن لەبوارى حەڵاڵ وحەرامدا دروست دەبێت؟