قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



١٢٠ ١٢٠


ﭿ ١٢١ ١٢١

١٢٢ ١٢٢


١٢٣ ١٢٣


١٢٤ ١٢٤



١٢٥ ١٢٥

ﯿ
١٢٦ ١٢٦
19
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 120

وَلَن تَرۡضَىٰ عَنكَ ٱلۡيَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمۡۗ

تۆ ئەو شتەت نەوێت كەجوولەكە وگاورەكان دڵخۆش دەكات وبەگوێیان مەكە، كاتێكیش ئەوان بانگ دەكەیت بۆ باوەڕهێنان بەو ڕاستییەی كەبۆت نێردراوە، تەنها مەبەستت ڕەزامەندی خوای گەورە بێت. ابن كثير: ١/ ١٥٥.
پرسيار: لەكاتێكدا جوولەكە وگاور بەكارى ئێمە ڕازى نابن وپێى خۆشحاڵ نابن، دەبێت ئێمە چ كارێك بكەين؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 120

وَلَن تَرۡضَىٰ عَنكَ ٱلۡيَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمۡۗ

ئەی پێغەمبەر(ﷺ)! ئامانجی ئەوان لەداواكردنی ئەو بەڵگە ونیشانانەی كەداوای دەكەن، باوەڕهێنان نییە، بەڵكو ئەگەر هەموو بەڵگە ونیشانەكانیشیان بۆ بهێنین ئەوان هەر لەتۆ ڕازی نابن، تەنها بەوە لەتۆ ڕازی دەبن كەواز لەئایینی ئیسلام بهێنی وشوێن ئەوان بكەویت!. قورتوبى: ٢/ ٣٤٥.
پرسيار: جوولەكە وگاور كاتێك داواى بەڵگە ونيشانە لەبڕواداران دەكەن چ ئامانج ومەبەستێكيان هەيە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 121

ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَتۡلُونَهُۥ حَقَّ تِلَاوَتِهِۦٓ أُوْلَٰٓئِكَ يُؤۡمِنُونَ بِهِۦۗ

مەبەست لەقورئان خوێندنەوە پەیڕەوی كردنە لەقورئان، وەك ئیبن مەسعود لەبارەی ئەم ئایەتەوە فەرموویەتی: ئەو شتانەی كەقورئان حەڵاڵی كردووە بەحەڵاڵی بزانین وئەوانەشی كەحەرامی كردووە بەحەرامی بزانین وباوەڕیشمان بەئایەتە وێكچوەكان (المتشابهات) هەبێت وكاریش بەئایەتە موحكەمەكان بكەین. الجامع الكلام: ١/ ٣٣٩.
پرسيار: خوێندنەوەى ڕاستەقينەى قورئان چۆنە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 124

وَإِذِ ٱبۡتَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِۧمَ رَبُّهُۥ بِكَلِمَٰتٖ فَأَتَمَّهُنَّۖ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامٗاۖ قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِيۖ قَالَ لَا يَنَالُ عَهۡدِي ٱلظَّٰلِمِينَ ١٢٤

زۆرێك لەزانایان ئەم ئایەتەیان كردووە بەبەڵگەی ئەوەی كەپێشەوای باوەڕداران (ئیمام وخەلیفە. و) جگە لەوەی كەدەبێت دادگەر وچاكەكار وبەخشندە بێت، دەبێت توانای جێبەجێ كردنی كارەكانیشی هەبێت، كەواتە: مرۆڤی تاوانبار وستەمكار بۆ پێشەوایەتی دەست نادات، چونكە خوای گەورە دەفەرمووێت: (لا ينال عهدي الظالمين). قورتوبى: ٢/ ٣٧٠.
پرسيار: مەرجەكانى بوون بەپێشەواى موسڵمانان چين؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 125

وَإِذۡ جَعَلۡنَا ٱلۡبَيۡتَ مَثَابَةٗ لِّلنَّاسِ وَأَمۡنٗا

(مثابة) واتە: پەناگەیەك كەبەهەموو بوون ووجوودیانەوە بەرەو ئەوێ دەگەڕێنەوە، هەر كاتێك لێی دووركەوتنەوە هەم خۆیان وهەم خەڵكی تریش تاسەی گەیشتنەوە بەوێ لەدڵیان دروست دەبێت، ئەمەش نیشانەی گەڕانەوەی ئەوانە لەدونیادا بەرەو پەروەردگار. بیقاعى: ١/ ٢٣٩.
پرسيار: (مثابة للناس) بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 125

أَن طَهِّرَا بَيۡتِيَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلۡعَٰكِفِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ ١٢٥

(والركع السجود):بۆیە لێرەدا باسی كڕنوش وسەجدەی برد، چونكە بەندەكانی خودا لەكاتی كڕنوش وسەجدەدا لەهەموو كاتێكی تر زیاتر لەپەروەردگارەوە نزیكن، هەروەها دوو بەشی هەرە گەورەی نوێژن، لەزۆر شوێنیشدا بەدركە وكینایە بەهێنانی ناوی كڕنوش یان سەجدە، مەبەست تەواوی نوێژە. ئالوسى: ١/ ٣٨١.
پرسيار: بۆچى كڕنوش وسەجدە لەچاو ئەركەكانى ترى نوێژدا گرنگيەكى تايبەتيان هەيە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 126

وَإِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِۧمُ رَبِّ ٱجۡعَلۡ هَٰذَا بَلَدًا ءَامِنٗا وَٱرۡزُقۡ أَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ مَنۡ ءَامَنَ مِنۡهُم بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۚ قَالَ وَمَن كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُۥ قَلِيلٗا ثُمَّ أَضۡطَرُّهُۥٓ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلنَّارِۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ ١٢٦

ئەم ئایەتە ئەوەمان فێر دەكات كەنزای ڕزق وڕۆزی گشتگیر بێت وهیچ كەسێك لەو بەخششەی خوا بێبەش نەبێت (خوای گەورە لەدونیادا ڕزق وڕۆزی بەتەواوی دروستكراوەكانی خۆی دەدات) دەڵێی حەزرەتی ئیبراهیم ڕزق وڕۆزیشی بەپێودانگی پێشەوایەتی وئیمامەت پێواوە، بەڵام خوای گەورە ئەوی ئاگادار كردەوە كەڕزق وڕۆزی وخێر وبێری دونیایی بەشێكە لەسۆز ومیهرەبانییەكانی خوای گەورە لەدونیادا، بۆیە تایبەتی نەكردووە بەبڕوادارانەوە، بەپێچەوانی پێشەوایەتی وئیمامەتەوە كەتایبەتە بەبڕوادارانەوە. ئالوسى: ١/ ٣٨٢.
پرسيار: ئايا خواى گەورە لەدونيادا تەنها ڕۆزى بەباوەڕداران دەدات؟