قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

Surah Header

١ ١

٢ ٢


ﭿ

٣ ٣


٤ ٤



٥ ٥


٦ ٦
187
سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 1

بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ١

پێشەوا عەلی كوڕی ئەبو تالیب دەفەرمووێت: بسم الله الرحمن الرحیم ئەماننامەیە، سورەتی تەوبە لەگەڵ شمشێردا هاتووەتە خوارەوە، بۆیە ئەو ئەماننامەیە لەسەرەتای سورەتی تەوبەدا نەهاتووەتە خوارەوە (واتە: بەبسم الله الرحمن الرحیم دەستی پێ نەكردووە). ابن جزى: ١/ ٣٥٠.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەدانەبەزينى (بسم الله) لەسەرەتاى سورەتى تەوبەدا نيشانەى بەهێزى قورئانە بەرامبەر بەكافران.

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 1

بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ١

ئەو پەیمانانەی كەئەم ئایەتی (براءة من الله ورسوله إلى الذين عاهدتم من المشركين) ـه مەبەستیەتی ئەو پەیمانانەن كەدروستە ببرێنە سەر یان بشكێنرێن، نەك ئەوانەی كەهەر دەبێت ببرێنەسەر، كەواتە مەبەستی پەیمان بەگشتی نییە. الجامع الكلام: ٣/ ٣٠٠.
پرسیار: ئەو بەڵێن وپەيمانەى كەلەگەڵ موشريكەكاندا بەستراوە پێويستە جێبەجێ بكرێت، يان دروستە بكرێت يان نەكرێت؟

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 3

وَأَذَٰنٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلنَّاسِ يَوۡمَ ٱلۡحَجِّ ٱلۡأَكۡبَرِ أَنَّ ٱللَّهَ بَرِيٓءٞ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ وَرَسُولُهُۥۚ

ئەم ئایەتە فەرمانی بەباوەڕداران كردووە كەئەم بەری بوونە بەموشریك وكافرەكان ڕاگەیەنن بۆ ئەوەی بەخیانەتكار وپەیمان شكێن نەناسرێن. ابن عاشور: ١٠/ ١٠٨.
پرسیار: بۆچى موسڵمانان فەرمانيان پێكرا كەبە موشريكەكان ڕابگەيەنن كەپەيمانى نێوانيان كۆتايى پێهاتووە؟

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 5

فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٥

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەگەر كەسێك بڵێت: تەوبەم كردووە، ئەوە ئەو قسەیە بەتەنها بەس نییە، هەتا ئەو كاتەی كاری وەها نەكات كەبەڵگە بێت لەسەر ڕاستێتی تەوبەكەی، ئەوەتا خوای گەورە لێرە لەپاڵ تەوبەدا نوێژكردن وزەكاتدانیشی بەمەرج گرتووە، بۆ ئەوەی بەنوێژكردن وزەكاتدان تەوبەكەیان بچەسپێنن. قورتوبى: ١٠/ ١١٤.
پرسیار: تێڕوانينت چییە لەبارەى كەسێكەوە كەتەنها بەزمان تەوبە دەكات وبەكردووە نايچەسپێنێت؟

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 5

فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمۡۚ

خوای گەورە سەرنجی خەڵكی بۆ لای گەورەترین پایە وپایەی دوای ئەو پایەیە ڕاكێشا، چونكە دوای شایەتومان گەورەترین پایەی ئیسلام بریتییە لەنوێژ، نوێژ مافێكە لەمافەكانی خوای گەورە، دوای نوێژ گەورەترین پایە بریتییە لەزەكات، زەكات (مافی خەڵكە و. و) بەسوودی هەژاران ونیازمەندانە وباشترین كار وكردەوەیەكە كەپەیوەندی بەبەندەكانی خوداوە هەبێت، هەر بۆیە لەزۆر شوێنی قورئاندا خوای گەورە باسی نوێژ وزەكاتی بەیەكەوە كردووە. ابن كثير: ٢/ ٣٢١.
پرسیار: بۆچى لەناو هەموو خواپەرستیيەكاندا تەنها نوێژ وزەكات پێكەوە باسكران؟

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 6

وَإِنۡ أَحَدٞ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ٱسۡتَجَارَكَ فَأَجِرۡهُ حَتَّىٰ يَسۡمَعَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ أَبۡلِغۡهُ مَأۡمَنَهُۥۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَوۡمٞ لَّا يَعۡلَمُونَ ٦

واتە: ئەگەر داوای ئەمان وپەنای لەتۆ كرد، پەنای بدە بۆ ئەوەی گوێ لەقورئان بگرێت، واتە: لەفەرمان ولەنەهییەكانی قورئان تێبگات، جا ئەگەر باوەڕی هێنا ئەوە زۆر باشە، ئەگینا بیگەیەنەوە بەشوێنی ئەمن وئەمانی مەبەستی خۆی. قورتوبى: ١٠/ ١١٤.
پرسیار: بۆچى شەرع ئەمانى بەكافر داوە؟

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 6

وَإِنۡ أَحَدٞ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ٱسۡتَجَارَكَ فَأَجِرۡهُ حَتَّىٰ يَسۡمَعَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ

(حتى يسمع كلام الله) واتە: گوێی لەقورئان بێت وقورئان ببیسێت، واتە: قورئانی بۆ بخوێنیتەوە و(بۆی مانا بكەیتەوە و. و) هەندێك كاروباری ئایینی فێر بكەیت، كەبەم كارە بیانووی ببڕیت وسبەی نەڵێت: نەمزانی!.. ئەم جۆرە كارانە یەكێكە لەو كارانەی كەدەبێتە مایەی زۆرترین ڕێنوێنی بۆ كافران. ابن كثير: ٢/ ٣٢٢.
پرسیار: بيساندنى قورئان بەموشريكەكان چ سوودێكى هەيە؟