قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮔ

ﱂ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ
ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ٤٦ ٤٦
ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ٤٧ ٤٧
ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ٤٨ ٤٨
ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ٤٩ ٤٩
ﮯ
ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ٥٠ ٥٠
ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ٥١ ٥١

ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ٥٢ ٥٢
183
سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 46

وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَنَٰزَعُواْ فَتَفۡشَلُواْ وَتَذۡهَبَ رِيحُكُمۡۖ وَٱصۡبِرُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ ٤٦

هی كردن لەكێشە، فەرمانە بەهۆكارەكانی لێك تێگەیشتن وگونجان وئاشتەوایی كەبریتییە لە: تێگەیشتن لەبەرامبەر، ڕاوێژكردن، گۆرینەوەی ڕاوبۆچوون تا ئەو كاتەی دەگەن بەئەنجام. دەی كەواتە ئەگەر سەبارەت بەشتێك بوو بەكێشەیان با بگەڕێنەوە بۆ لای كاربەدەستەكانیان (مەبەست ئەو كاربەدەستانەیە كەكار بەبڕیارەكانی شەرع دەكەن، نەك بەقانوون ویاسای دەسكردی مرۆڤ. و)، چونكە دەفەرمووێت: ﴿وَلَوۡ رَدُّوهُ إِلَى ٱلرَّسُولِ وَإِلَىٰٓ أُوْلِي ٱلۡأَمۡرِ مِنۡهُمۡ﴾ [النساء:83]، واتە: ئەگەر بیبەنەوە بۆ لای پێغەمبەر(ﷺ) وكاربەدەستەكانیان. هەروەها دەفەرمووێت: ﴿فَإِن تَنَٰزَعۡتُمۡ فِي شَيۡءٖ فَرُدُّوهُ إِلَى ٱللَّهِ وَٱلرَّسُولِ﴾ [النساء: 59]. واتە: ئەگەر سەبارەت بەشتێك بوو بەكێشەتان بیبەنەوە بۆ لای خودا وپێغەمبەری خودا. جا نەهی كردن لەكێشە ئەوەش لەخۆ دەگرێت كەفەرمانە بەگوێرایەڵی لەكاربەدەستان، چونكە لەكاتێكدا نەهی ئەوەیان لێكرابێ كەلەناو خۆیانە كێشە دروست بكەن ونەسازێن، ئەوە بێگومان نەهی لەوەش كراوە كەلەگەڵ كاربەدەستدا بیكەن بەكێشە ولەگەڵیدا نەسازێن. ابن عاشور: ١٠/ ٣٠.
پرسیار: هەندێك لەهۆكارەكانى پێشگرتن بەكێشە وئاڵۆزى باس بكە.

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 46

وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَنَٰزَعُواْ فَتَفۡشَلُواْ وَتَذۡهَبَ رِيحُكُمۡۖ وَٱصۡبِرُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ ٤٦

كێشە وئاڵۆزی سەردەكێشێت بۆ لای ڕووخان وتێكشكان، چونكە دەبێتە هۆی بێزاری وتوڕەبوونی خەڵكی، جا گیانی تەبایی وهاوكاری دەكوژێت وئەو هەستە لەناو دڵی خەڵكدا دەشواتەوە ولەوانەیە لەهەموو كاتێكدا درەنگ یان زوو لایەنی دوژمن زاڵ ببێت بەسەریاندا، چونكە ئەوانەی لەناوخۆدا بەگژ یەكتردا دەچن، لەكاتی بەرەنگاربوونەوەی دوژمندا متمانەیان بەیەكتر نامێنێت وباوەڕ بەیەكتری ناكەن وئەو كاتە بێبەش دەبن لەهاوڕایی ویەكگرتویی وپێشی دوژمنیان پێ ناگیرێت ودوا دەكەون ولەئەنجامدا دوژمن زاڵ دەبێت بەسەریاندا. ابن عاشور: ١٠/ ٣١.
پرسیار: سێ خاڵ لەزيانەكانى دژايەتى وناكۆكى ناوخۆيى باس بكە.

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 47

وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ خَرَجُواْ مِن دِيَٰرِهِم بَطَرٗا وَرِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ

دەبێت ئامانجتان لەبەشداری كردن لەجیهاد وتێكۆشاندا ئەمانە بێت: ڕەزامەندی خودا، سەركەوتنی ئایینەكەی خودا، هەروەها ڕێگە گرتن لەخەڵكی لەوەی بچنە سەر ئەو ڕێگایانەی كەدەبنە مایەی خەشم وتوڕەیی خودا. هەروەها دەبێت ئامانجتان ڕاكێشانی خەڵك بێت بۆ سەر ڕێگای ڕاست وڕاوەستاوی خودای مەزن، ئەو ڕێگایەی كەمرۆڤ بەرەو بەهەشت دەبات. سەعدى: ٣٢٣.
پرسیار: جياوازى چییە لەنێوان ئەو ڕێگايەى خەڵك لەپەرستنى خودا لادەدات لەگەڵ ئەو ڕێگايەى خەڵك بەرەو پەرستنى خودا دەبات؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 47

وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ خَرَجُواْ مِن دِيَٰرِهِم بَطَرٗا وَرِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ بِمَا يَعۡمَلُونَ مُحِيطٞ ٤٧

بطر) لەزمانی عەرەبیدا واتە: بەكارهێنانی ئەو ناز ونیعمەتانەی خوا پێی بەخشیویت لەگەڵ ئەو هێز ودەسەڵاتەی خوا پێی بەخشیویت بەمەبەستی كردنی تاوان وخراپە. قورتوبى: ١٠/ ٤٢.
پرسیار: مەبەست لەوشەى (بطر) چییە كەخواى گەورە نەهيى لێكردووین؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 48

إِنِّيٓ أَخَافُ ٱللَّهَۚ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ ٤٨

خوای گەورە لەبارەی شەیتانەوە فەرموودەی فەرمووە، باسی ئەوە دەكات كەشەیتان لێی دەترسێت، هەروەها لەبارەی ئەوەوە دەدوێت كەسزا تەنها بەهۆی ئەنجام نەدانی فەرمانەكانی خوای گەورەوە دادەبەزێت. الجامع الكلام: ٣/ ٢١٨.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەترسان لەخوا بەتەنها هيچ سوودێكى ئەوتۆى نیيە، مەگەر ئەوەى كەجێبەجێ كردنى فەرمان ووازهێنان لەنەهييشى لەگەڵدا بێت.

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 49

وَمَن يَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ ٤٩

(ومن يتوكل على الله)واتە: هەر كەسێك كارەكانی خۆی هەواڵەی خودا بكات وبەوی بسپێرێت ومتمانەی بەخودا هەبێت (فإن الله عزيز حكيم):ئەوا خودا بەهێزە وبەرامبەر دوژمنەكانی هەر كارێكی بوێت دەیكات و(كەس ناتوانێت لەبەرامبەر كارەكانی ببێت بەلەمپەر. و). بەغەوى: ٢/ ٢٣١.
پرسیار: باسى ئاخرخێرى كەسێك كەپشت بەخوا ببەستێ وكارەكانى بەو بسپێرێت ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 50

وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذۡ يَتَوَفَّى ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يَضۡرِبُونَ وُجُوهَهُمۡ وَأَدۡبَٰرَهُمۡ وَذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡحَرِيقِ ٥٠

لە كاتی مردندا (مردنی كافرەكان. و) فریشتەكانی خودا بەقامچییەكانی دۆزەخ لەدەموچاو وپشتیان دەدەن. هەندێكیش دەڵێن: مەبەست كافرە سەكەت كراوەكانی جەنگی بەدرە، فریشتەكان لەسەر ودەموچاو وپشتیان دەدان. ابن عباس دەفەرمووێت: كاتێك كافرەكان ڕوویان لەسوپای ئیسلام دەكرد فریشتەكان لەسەر وچاویان دەدان، كاتێكیش هەڵدەهاتن وپشتیان لەسوپای ئیسلام دەكرد، فریشتەكان لەدواوە تێیانهەڵدەدان. بەغەوى: ٢/ ٢٣١.
پرسیار: كافرەكان لەكاتى سەكەت بوونا چ سزايەك دەبينن؟