قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




٤١ ٤١


ﭿ


٤٢ ٤٢


٤٣ ٤٣



٤٤ ٤٤

٤٥ ٤٥
182
سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 41

وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا غَنِمۡتُم مِّن شَيۡءٖ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُۥ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِ

بۆیە تاڵانی ودەسكەوت نیسبەت درا بۆ لای پێغەمبەر(ﷺ) چونكە بەیەكسانی دابەشی دەكات، تاڵانی ودەسكەوت موڵكی هیچ كەسێك نییە، فەرموودەی پێغەمبەری خوداش(ﷺ) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەخودی ئەویش خاوەنی دەسكەوتەكان نییە، بەڵكو ئەو فەرمانی خوای گەورە جێبەجێ دەكات، ئەوەتا دەفەرمووێت: «مَا أُعْطِيكُمْ وَلَا أَمْنَعُكُمْ، إِنَّمَا أَنَا قَاسِمٌ أَضَعُ حَيْثُ أُمِرْتُ» رواه البخارى/ ٣١١٧. واتە: من بەهیچ كەسێك نابەخشم وكەسیش بێبەش ناكەم -بە فەرمانی خودا نەبێت- من تەنها دابەشكەرم ولەو جێگەدا كەفەرمانم پێكراوە دایدەنێم -واتە: خوای گەورە چۆن فەرمانی دابەشكردن بدات ئاوا دابەشی دەكەم. و-. الجامع الكلام: ٣/ ٢٧٨.
پرسیار: بۆچى نيسبەتى دەسكەوت درايە لاى پێغەمبەرى خوا(ﷺ)؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 41

وَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَىٰ عَبۡدِنَا يَوۡمَ ٱلۡفُرۡقَانِ يَوۡمَ ٱلۡتَقَى ٱلۡجَمۡعَانِۗ

واتە: (یوم الفرقان واتە:. و) ئەو ڕۆژەی كەهەق وناهەقەم لەیەك جوێ كردەوە. مەبەست ڕۆژی جەنگی بەدرە. قورتوبى: ١٠/ ٣٥.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ڕۆژى جەنگى بەدرى بە(يوم الفرقان) ناو بردووە؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 42

إِذۡ أَنتُم بِٱلۡعُدۡوَةِ ٱلدُّنۡيَا وَهُم بِٱلۡعُدۡوَةِ ٱلۡقُصۡوَىٰ وَٱلرَّكۡبُ أَسۡفَلَ مِنكُمۡۚ

ئامانج لەو چۆنیەتیە وئەوەی كەنیسبەت دراوە بۆ لای، ئەوەیە كەئەو حاڵەتە سەختە وەبیر باوەڕداران بهێنێتەوە كەئەوێ ڕۆژێك تێیدا بوون وموسڵمانان لەو سۆز وبەزەییە گەورەی خوای گەورە ئاگادار بكاتەوە كەتێیدا بوون، واتە: ئەو ساتەی كەلەشكری باوەڕداران لەبەرامبەر لەشكری بێباوەڕان وەستان، هەروەها ئەوەی كەچۆن بەبێ وادە ودیاری كردنی كات ئەو دوو لەشكرە ڕووبەڕووی یەكتری بوونەوە، جا لەو كاتەدا باوەڕداران خۆیان لەبەرامبەر لەشكرێكی گەورە وپڕ چەك بینیەوە، ئەگەر ئەو ئامانجە نەبووایە پێویست بەدرێژ كردنەوەی قسەش نەبوو، چونكە قورئان باسی ئەو شوێنانە ناكات كەپەند وئامۆژگارییان تێدا نەبێت ولێیان وەرنەگیرێت. ابن عاشور: ١٠/ ١٥و ١٦.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە باسى ڕووبەڕووبوونەوەى لەشكرى كافران وباوەڕدارانى لەكاتى جەنگى بەدرا كرد؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 42

وَلَوۡ تَوَاعَدتُّمۡ لَٱخۡتَلَفۡتُمۡ فِي ٱلۡمِيعَٰدِ وَلَٰكِن لِّيَقۡضِيَ ٱللَّهُ أَمۡرٗا كَانَ مَفۡعُولٗا لِّيَهۡلِكَ مَنۡ هَلَكَ عَنۢ بَيِّنَةٖ وَيَحۡيَىٰ مَنۡ حَيَّ عَنۢ بَيِّنَةٖۗ

(ولو تواعدتم لاختلفتم في الميعاد) واتە: ئەگەر لەگەڵ قوڕەیشییەكاندا وادە وبەڵێنتان دانابا، دواتر ئاگاداربوونایە كەئەوان چەندە زۆرن وئێوە چەندە كەمن، بێگومان لەناو خۆتاندا دەبوو بەكێشەتان وبۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوان یەكگرتوو نەدەبوون. یان: ئەگەر وادە وبەڵێنتان لەگەڵ ئەواندا دانابا ئەوا ئەو پێك گەیشتنانەتان ڕێك نەدەكەوت وبەلوتف وئاسانكاری خوای گەورە ئەم ڕووداوەیە ڕوویدا. (ليهلك من هلك عن بينة)واتە: هەر كەسێك لەبەدرا بمرێت بەبەڵگەی ئاشكراوە دەمرێت، هەر كەسێكیش زیندوو بمێنێت بەبەڵگەی ئاشكراوە زیندوو دەمێنێت. ابن جزى: ١/ ٣٤٥.
پرسیار: هەر كاتێك خواى گەورە بيەوێت كارێك بكات، هۆكارەكانى بۆ ئاسان دەكات، بەپێى ئايەتەكە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 43

إِذۡ يُرِيكَهُمُ ٱللَّهُ فِي مَنَامِكَ قَلِيلٗاۖ وَلَوۡ أَرَىٰكَهُمۡ كَثِيرٗا لَّفَشِلۡتُمۡ وَلَتَنَٰزَعۡتُمۡ فِي ٱلۡأَمۡرِ

خوای گەورە لەخەوی پێغەمبەردا(ﷺ) وای بەپێغەمبەر(ﷺ) پیشاندا كەلەشكری كافران كەمن، ئەویش ئەو مزگێنیەی بەهاوەڵانی خۆی گەیاند، ئەو كاتە دڵەكانیان سرەوت وهێمن بوونەوە، دڵیان خۆڕاگر وپڕ لەورە بوو، ئەگەر خوای گەورە ئەوانی زۆر پیشان بدایە وپێغەمبەریش(ﷺ) بەوانی ڕاگەیاندبا كەژمارەیان زۆرە، ئەوە بێگومان سست ولاواز دەبوون ولەناو خۆیان دەبوو بەكێشەیان (كە جەنگ بكەن یان پاشەكشێ بكەن وبەرەو مەدینە هەڵبێن. و) ئەو كاتە هەندێك لەموجاهیدەكان قسەیەكیان دەكرد وهەندێكی تر بەپێچەوانەی ئەوانەوە ڕای خۆیان دەردەبڕی، ئەو كاتە كار دەگەیشتە كێشە وئاڵۆزی وسەرەنجام دەبووە مایەی شكست وتیاچوون. سەعدى: ٣٢٢.
پرسیار: ئەو خەونەى كەپێغەمبەر(ﷺ) بينيى چۆن بوو بەهۆی ڕاوەستاوى وورەى نێو دڵى هاوەڵان؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 45

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا لَقِيتُمۡ فِئَةٗ فَٱثۡبُتُواْ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا لَّعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ ٤٥

مەبەست زیكری خودایە بەزمان وبەدڵیش پێكەوە. محەممەدی كوڕی كەعب دەفەرمووێت: ئەگەر خوای گەورە مۆڵەتی بەكەسێك بدایە واز لەزیكری خوا بهێنێت، ئەوا مۆڵەتی بەحەزرەتی زەكەریا دەدا، خوای گەورە سەبارەت بەحەزرەتی زەكەریا فەرموویەتی: (ألَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثلاثة أيام إلا رمزًا ) آل عمران: ٤١. هەروەها مۆڵەتی بەسەربازان دەدا لەكاتی جەنگدا واز لەزیكر بهێنن، بەڵام مۆڵەتی ئەوانیشی نەداوە وفەرموویەتی: ( إِذَا لَقِيتُمۡ فِئَةٗ فَٱثۡبُتُواْ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا ) قەتادەش دەفەرمووێت: خوای گەورە لەكاتێكدا كەمرۆڤ تێیدا زۆر سەرقاڵە فەرمانی كردووە كەزیكری ئەو بكەن، واتە لەكاتی شەڕە شمشێردا خوا فەرمانی كردووە لەو كاتەشدا یاد وزیكری بكرێت. جا حوكمی ئەم زیكرە ئەوەیە كەبەنهێنی بكرێت، چونكە دەنگ بەرز كردنەوە لەكاتی جەنگدا ناپەسەندە، ئەگەر هاتوو ئەو كەسەی كەزیكری خوا دەكات خۆی بەتەنها بوو، بەڵام ئەگەر كۆمەڵێكی زۆربوون وهێرشیان دەبرد ئەوە وا باشترە بەدەنگی بەرز زیكری خوا بكەن؛ چونكە بەوە دڵی دوژمن دەهێننە لەرزە. قورتوبى: ١٠/ ٣٦.
پرسیار: ئايا مرۆڤ مۆڵەتى پێ دراوە واز لەزيكرى خوا بهێنێت؟ لەژێر تيشكى ئەم ئايەتەدا ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 45

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا لَقِيتُمۡ فِئَةٗ فَٱثۡبُتُواْ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا

لەبارەی ئەم ئایەتەوە پرسیار لەقەتادە كرا، فەرمووی: خوای گەورە زیكری خۆی لەسەختترین كاتەكانیشدا لەسەر مرۆڤ فەرز كردووە كەكاتی جەنگ وتێكچڕژانە. ابن كثير: ٢/ ٢٠٢.
پرسیار: ئايا دروستە مرۆڤ لەسەختترين كاتەكاندا زيكرى خودا فەرامۆش بكات؟