قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




١١٣ ١١٣

ﭿ

١١٤ ١١٤

١١٥ ١١٥


١١٦ ١١٦

١١٧ ١١٧



١١٨ ١١٨
ﯿ
١١٩ ١١٩
18
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 113

وَقَالَتِ ٱلۡيَهُودُ لَيۡسَتِ ٱلنَّصَٰرَىٰ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَقَالَتِ ٱلنَّصَٰرَىٰ لَيۡسَتِ ٱلۡيَهُودُ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَهُمۡ يَتۡلُونَ ٱلۡكِتَٰبَۗ

وەك پێشەوا ئەحمەد فەرموویەتی: ئەوانە لەمەڕ كتێبە ئاسمانییەكانەوە دژایەتی وناكۆكییان لەنێواندایە، تەنانەت دوژمنی كتێبە ئاسمانییەكانن، كاتێكیش لەكتێبی ئاسمانی دوور دەكەونەوە ویەكگرتون. لەڕاستیدا هەردوو جۆرە ناكۆكییەكەیان تێدایە كەخوای گەورە بەخراپە باسی كردوون، خوای گەورە سەركۆنەی ئەوانەی كردووە كەدژایەتی پێغەمبەران دەكەن وسەركۆنەی ئەوانەشی كردووە كەلەبارەی پێغەمبەرانەوە لەناو خۆیاندا دژ بەیەك بوون. الجامع الكلام: ١/ ٣١١.
پرسيار: جوولەكە وگاورەكان هەردوو جۆرە ناكۆكيیەكەيان تێدايە، ئەو دوو جۆرە ناكۆكيیە چى وچين ناويان ببە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 114

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ أَن يُذۡكَرَ فِيهَا ٱسۡمُهُۥ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَآۚ

هیچ كەسێك لەو كەسانە خراپتر نین كەناهێڵن لەناو مزگەوتەكاندا یادی خودا بكرێتەوە، هیچ كەسێكیش بیروباوەڕی لەوانە بەهێزتر نییە كەلەهەوڵ وتێكۆشاندایە مزگەوتەكانی خوا ئاوەدان بكاتەوە، وەك خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿إِنَّمَا يَعۡمُرُ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ﴾ [التوبة: 18]. واتە: تەنها ئەو كەسانە مزگەوتەكانی خودا ئاوەدان دەكەنەوە كەبڕوایان بەخودا وڕۆژی دوایی هەیە. سەعدى: ٦٣.
پرسيار: چ ئاوەدان كردنەوەى مزگەوت وچ وێران كردنى مزگەوت، هەردوكى لاى خواى گەورە زۆر گەورە وگرانن، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 114

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ أَن يُذۡكَرَ فِيهَا ٱسۡمُهُۥ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَآۚ

یەكێك لەنیشانەكانی هاتنی قیامەت وێران بوونی مزگەوتەكانە، كەواتە: هەر گەل وهۆز وخێڵ وكەسانێك تاوانێكی وا ئەنجام بدەن كەببێتە هۆی چۆڵ بوونی مزگەوتەكان، خوای گەورە هەر لەدونیادا سزای دەدات، سزاكەش ئەوەیە كەتووشی ترس وتۆقینیان دەكات. بیقاعى: ١/ ٢٢٥.
پرسيار: يەكێك لەنيشانەكانى هاتنى قيامەت وێران بوونى مزگەوتەكانە، مزگەوتەكان بەچ شێوەيەك وێران دەبن؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 114

وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَآۚ

(وسعى)؛ واتە: هەوڵ دەدات وتێدەكۆشێ (في خرابها):مەبەست وێران كردنە هەم بەڕواڵەت، هەم لەناخدا. وێران كردن بەڕواڵەت بریتییە لەڕووخاندن وتێكدانی مزگەوت، وێران كردن لەناخیشدا بریتییە لەڕێگری كردن لەو كەسانەی كەیادی خودا دەكەن كەبچنە مزگەوتەوە، ئەم بڕیارەش بڕیارێكی گشتیە وهەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كەبەجۆرێك لەجۆرەكان ئەم كارە دەكەن. سەعدى: ٦٣.
پرسيار: جۆرەكانى وێران كردنى مزگەوت ناو ببە، لەناو گەلانى موسڵماندا ئەمڕۆ كام جۆرەيان باوەو هەيە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 118

وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَ لَوۡلَا يُكَلِّمُنَا ٱللَّهُ أَوۡ تَأۡتِينَآ ءَايَةٞۗ

ئەوانە نیشانە وئایەتیان بۆ تانەلێدان وئازارگەیاندن دەویست، نەك بۆ ڕێنوێنی وەرگرتن ونیازی ئاشكرا كردنی ڕاستەقینەیان نەبوو، چونكە پێغەمبەران ئایەتگەل ونیشانەگەلێكی وایان هێنابوو كەمرۆڤ باوەڕیان پێ بهێنێت. سەعدى: ٦٤.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە ئەو نيشانەناى نەناردە خوارەوە كەكافرەكان داوايان دەكرد؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 118

وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَ لَوۡلَا يُكَلِّمُنَا ٱللَّهُ أَوۡ تَأۡتِينَآ ءَايَةٞۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِم مِّثۡلَ قَوۡلِهِمۡۘ تَشَٰبَهَتۡ قُلُوبُهُمۡۗ

( قُلُوبُهُم): دڵەكانیان! دڵی كێ؟ دڵی ئەو كەسانەی كەنازانن، هەروەها ئەو كەسانەی كەپێش ئەمان بوون ودڵەكانیان لەلێدان بۆ كوفر یان بۆ ئەو شتەی كەداواكردنی ڕەوا نییە، هاوشێوەی یەكتر بوون. ابن جزى: ٨١.
پرسيار: ئەو دڵانەى كەنەزانن لەچ ڕوويەكەوە هاوشێوەى دڵى پێشينەكانن؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 119

إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗاۖ وَلَا تُسۡٔلُ عَنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡجَحِيمِ ١١٩

مەبەست ئەمەیە كە: ئێمە تۆمان ناردووە تا مزگێنی بدەی بەوانەی كەگوێڕایەڵن وئەوانەش بترسێنیت كەیاخین، نەك بۆ ئەو مەبەستەی كەبەناچاری وبەزۆر وتۆپزی باوەڕیان پێ بهێنین، جا ئەگەر ئەوان ئینكارییان كرد یان سووربوون لەسەر كاری ناوڕەوای خۆیان، ئەوا تۆ هیچت لەسەر نییە (بێتاوانی وسەركۆنە ناكرێیت. و). ئالوسى: ١/ ٣٧٠.
پرسيار: بانگخوزا چ سوودێك لەم ئايەتە وەردەگرێت؟