قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



١٧ ١٧

١٨ ١٨

ﭿ
١٩ ١٩


٢٠ ٢٠

٢١ ٢١

٢٢ ٢٢

٢٣ ٢٣



٢٤ ٢٤

٢٥ ٢٥
179
سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 17

فَلَمۡ تَقۡتُلُوهُمۡ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ قَتَلَهُمۡۚ

واتە: ئەوان هەرچەندە زۆر بوون وچەك وتفاقیشیان زۆر بوو، ئێوەش هەم لەڕووی ژمارەوە كەم بوون وهەم چەك وتفاقتان زۆر بوو، بەڵام ئێوە ئەوانتان كوشت وزاڵبوون بەسەریاندا، جا ئەوە بەهۆی هێز ولێهاتویی ئێوەوە نەبوو، بەڵكو خوای گەورە ئێوەی سەرخست بەسەر ئەواندا. ابن كثير: ٢/ ٢٨٣.
پرسیار: كوژرانى كافران وسەركەوتنى باوەڕداران لەڕاستيدا كارى چ كەسێك بووە وكێ كردوويەتى؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 19

إِن تَسۡتَفۡتِحُواْ فَقَدۡ جَآءَكُمُ ٱلۡفَتۡحُۖ وَإِن تَنتَهُواْ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ وَإِن تَعُودُواْ نَعُدۡ وَلَن تُغۡنِيَ عَنكُمۡ فِئَتُكُمۡ

ئەگەر دەتانەوێت سەركەوتن بەدەست بهێنن، ئەوا سەركەوتن خۆی هاتووە بۆ لای ئێوە. ئەبو جەهل (نەفرەتی خوای لێبێت) لەجەنگی بەدردا كاتێك هەردوو سوپاكە ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە گوتی: یا الله! ئەو كەسەی كەزیاتر پەیوەندی خزمایەتیی تێكداوە وئایینێكی هێناوە كەئێمە هەرگیز نەمانناسیوە، سبەی كاری تەواو بكە (واتە: لەناوی بدە. و.) كەواتە: ئەبو جەهل خۆی بەزاری خۆی داوای سەركەوتنی بۆ باوەڕداران كرد. بەغەوى: ٢/ ٢٠٦.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەخواى گەورە بەردەوام بەسەبر وخۆڕاگرە تا ئەو كاتە مرۆڤ نزاى شەڕ لەخۆى دەكات.

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 19

وَلَن تُغۡنِيَ عَنكُمۡ فِئَتُكُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَوۡ كَثُرَتۡ وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٩

ئەو لەگەڵبوونە -كە خوای گەورە فەرمووی: یارمەتی باوەڕدارانی پێ دەدەم- لەسەر بنەمای كار وكردەوەی باوەڕدارانە، كەواتە ئەگەر جارێك دوژمن زاڵ بوو بەسەر باوەڕدارا ئەوە بەهۆی كەمتەرخەمی باوەڕدار خۆیەتی، بەهۆی ئەوەیە كەبەپێی داخوازی بیروباوەڕەكەی كاری نەكردووە، ئەگینا ئەگەر فەرمانەكانی خوای گەورە بەتەواوی جێبەجێ بكات لەهیچ سەرزەمینێكدا توشی شكان ودۆڕان نابێت ودوژمن هەرگیز بەسەریدا زاڵ نابێت. سەعدى: ٣١٧و ٣١٨.
پرسیار: بۆچى لەگەڵ ئەوەى كەخودا لەگەڵ باوەڕدارانە، كەچى جارى وا هەيە كافرەكان سەركەوتن بەدەست دەهێنن؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 22

إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلصُّمُّ ٱلۡبُكۡمُ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡقِلُونَ ٢٢

ئەو بیستنەی كەخوای گەورە نەفی كرد، بیستنێكە كەبەتێگەیشتنەوە بێت وكار بكاتە سەر دڵ، بەڵام خوای گەورە بیستنی ئاسایی كردووە بەبەڵگە لەسەر ئەوان، چونكە هەموویان ئایەتەكانی خوای گەورەیان بیستووە، بەڵام بەجۆرێك نا كەكار بكاتە سەر دڵ ودەروونیان. سەعدى: ٣١٨.
پرسیار: خواى گەورە چ جۆرێك بيستنى لەكافرەكان نەفى كردووە؟ چ سوودێك لەماناى ئەم ئايەتە وەردەگریت؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 23

وَلَوۡ عَلِمَ ٱللَّهُ فِيهِمۡ خَيۡرٗا لَّأَسۡمَعَهُمۡۖ وَلَوۡ أَسۡمَعَهُمۡ لَتَوَلَّواْ وَّهُم مُّعۡرِضُونَ ٢٣

مانای ئەم ئایەتە وایە كەوەنەبێت هەر كەسێك ببیستێت وبفامێت ئیتر خێر وچاكەی تێدابێت، بەڵكو هەندێك كەس هەن دەبیستن وتێدەگەن، بەڵام كار بەزانستەكەیان ناكەن، واتە: هیچ سوودێك لەزانستەكەیان وەرناگرن وهیچ خێرێكیان تێدا نییە. هەروەها ئەم ئایەتە ئەوەش دەگەیەنێت كە: بیستاندن وفاماندن بۆ كەسێك داوا دەكرێت كەخێری تێدابێت، چونكە ئەو جۆرە كەسانە لەبیستن وتێگەیشتن سوود وەردەگرن. الجامع الكلام: ٣/ ٢٦٥.
پرسیار: ئايا هەموو ئەو كەسانەى كەدەبيستن وتێدەگەن، چاكەيان تێدايە؟ ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 24

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱسۡتَجِيبُواْ لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمۡ لِمَا يُحۡيِيكُمۡۖ

ئەو شتەی كەخوای گەورە وپێغەمبەری خوا(ﷺ) خەڵكی بۆ بانگ دەكەن ئەم قورئانەیە، چونكە ژیان، متمانە، ڕزگاری وپارێزراوی لەدونیا وقیامەتی تێدایە. هەندێكیش دەڵێن: واتە: ئەگەر خوا وپێغەمبەری خوا(ﷺ) بانگیان كردن بۆ جیهاد وجەنگان لەدژی دوژمن، ئەوا بەدەم بانگەوازەكەیانەوە بچن. تەبەرى: ١٣/ ٤٦٣.
پرسیار: خواى گەورە وپێغەمبەرى خوا(ﷺ) خەڵكى بۆ چ شتێك بانگ دەكەن؟ بۆچى؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 24

وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَحُولُ بَيۡنَ ٱلۡمَرۡءِ وَقَلۡبِهِۦ

خوای گەورە دەبێتە لەمپەر لەنێوان مرۆڤ ودڵی مرۆڤ، ئەو كاتە ئەو مرۆڤە ناتوانێت بەبێ ئیزنی خودا باوەڕ بهێنێت یان كوفر بكات. لەئەنەسی كوڕی مالیكەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا(ﷺ) ئەم نزایەی زۆر دەخوێند: یا مقلب القلوب ثبت قلبي علی دینك. رواه الترمذی: ٢١٤٠و ٣٥٢٢. واتە: ئەی خودا! ئەی هەڵسوڕێنەری دڵەكان! دڵی من لەسەر ئایینەكەی خۆت ڕاوەستاو بكەیت. ئێمەش گوتمان: ئەی پێغەمبەری خوا(ﷺ)! ئێمە بڕوامان بەتۆ وبەئەوەی كەتۆ هێناوتە، هێناوە، ئایا لەئێمە دەترسی ( واتە: دەترسی ئێمە لەئایین هەڵگەڕێینەوە؟ و) فەرمووی: نعم! إن القلوب بین أصبعین من أصابع الله یقلبها كیف یشاء. واتە: بەڵێ! بەڕاستی هەموو دڵەكان لەنێوان دوو پەنجە لەپەنجەكانی خوای گەورەدان هەرچۆنێك بیەوێت ئاوا هەڵیاندەچەرخێنێت. ابن كثير: ٢/ ٢٨٥.
پرسیار: كاتێك كەمرۆڤ دەزانێت دڵى بەدەست خوايە نەك بەدەست خۆى، دەبێت چ كارێك بكات؟