قورئان
ﮓ
ﱁ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ١٧٩ ١٧٩ ﭳ
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ١٨٠ ١٨٠ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ١٨١ ١٨١ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ١٨٢ ١٨٢ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ١٨٣ ١٨٣ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ١٨٤ ١٨٤
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ١٨٥ ١٨٥ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ١٨٦ ١٨٦ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ
ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ
ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ
ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ﰙ ١٨٧ ١٨٧
لَهُمۡ قُلُوبٞ لَّا يَفۡقَهُونَ بِهَا وَلَهُمۡ أَعۡيُنٞ لَّا يُبۡصِرُونَ بِهَا وَلَهُمۡ ءَاذَانٞ لَّا يَسۡمَعُونَ بِهَآۚ أُوْلَٰٓئِكَ كَٱلۡأَنۡعَٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡغَٰفِلُونَ ١٧٩
ئەم ئایەتە بەشێوەی گشتی بیستن وبینین نەفی ناكات، بەڵكو مانای ئەوەیە كەبڕیارە سوودمەندەكانی شەرعیان نەدەبینی ونەدەبیست. ابن جزى: ١/ ٣٣٠.
پرسیار: لەچ ڕوويەكەوە سوودت لەچاو وگوێ وەرگرتووە بۆ دواڕۆژت؟
لَهُمۡ قُلُوبٞ لَّا يَفۡقَهُونَ بِهَا وَلَهُمۡ أَعۡيُنٞ لَّا يُبۡصِرُونَ بِهَا وَلَهُمۡ ءَاذَانٞ لَّا يَسۡمَعُونَ بِهَآۚ أُوْلَٰٓئِكَ كَٱلۡأَنۡعَٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡغَٰفِلُونَ ١٧٩
چونكە ئەوانە ڕێنوێنیی نەكراون بۆ شتێك كەپاداشتی لەسەر بێت، واتە: وەك چوارپێ كەجگە لەخواردن وخواردنەوە هیچی تر نازانێت وهیچی تری مەبەست نییە، ئەوانیش بەو جۆرەن، بەڵكو لەچوارپێش كەمترن، چونكە چوارپێ سوود وزیانی خۆیان دەزانن وگوێڕایەڵی لەخاوەنەكەی خۆیان دەكەن، بەپێچەوانەی ئەم جۆرە مرۆڤانە. قورتوبى: ٩/ ٣٩٠.
پرسیار: بۆچى هەندێك لەمرۆڤەكان لەچوارپێش كەمترن؟
وَلِلَّهِ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ فَٱدۡعُوهُ بِهَاۖ
بۆیە خوای گەورە ناوەكانی خۆی بەناوە چاك وجوانەكان (الاسماء الحسنی) ناو هێنا، چونكە بۆ گوێچكە وبۆ دڵەكان چاكن، چونكە ئەو ناوانە بەڵگەن لەسەر یەكخواپەرستی، هەروەها بەڵگەن لەسەر ڕێز، بەخشش، سۆز، میهرەبانی، دڵاوایی وسەخاوەتی خوای گەورە. قورتوبى: ٩/ ٣٩٢.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ناوەكانى خۆى بە(الاسماء الحسنى) ناو هێنا؟
وَلِلَّهِ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ فَٱدۡعُوهُ بِهَاۖ
واتە: داواكارییەكانتان بەناوهێنانی ناوە جوانەكانی خوای گەورە لەخوا داوا بكەن، هەر كارێك پەیوەندی بەهەر ناوێكەوە هەبوو، ناوی ئەو ناوە بهێنن وبەهۆی ئەو ناوە داوا لەخوا بكەن (بۆنموونە كەسێك بیەوێت داوای لێخۆشبوون لەخوا بكات بەناوەكانی یا عفو، یا غفار، یا غفور لەخوا بپاڕێتەوە، كەسێك بیەوێت داوای بەخششێك لەخوا بكات بەناوی الوهاب لەخوا بپاڕێتەوە، كەسێك بیەوێت داوای ئاشتەوایی وسەلامەتی لەخوا بكات بەناوی السلام وكەسێك داوای ڕێنوێنی لێ بكات بەناوی الهادی لێی بپاڕێتەوە. و) بۆنموونە بڵێت: یا رحیم ارحمني یا حكیم احكمني. قورتوبى: ٩/ ٣٩٣.
پرسیار: مرۆڤى موسڵمان چۆن بەهۆی ناوەكانى خواى گەورە لەخواى گەورە دەپاڕێتەوە؟
وَذَرُواْ ٱلَّذِينَ يُلۡحِدُونَ فِيٓ أَسۡمَٰٓئِهِۦۚ سَيُجۡزَوۡنَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ١٨٠
بەرەڵا كردن وگوێ نەدان بەو كەسانەی كەناوەكانی خوا بەلاڕێدا دەبەن، بریتییە لەوەی كە: مرۆڤ چەلەحانێیان لەگەڵدا نەكات، چونكە ڕوون وئاشكرایە ئەوانە بەدوای ناسینی ڕاستەقینەدا ناگەڕێن. یان بەمانای گوێ نەگرتنە لەقسەی ئەوانە، بۆ ئەوەی موسڵمانی ساویلكە ونەخوێنەوار بەهۆی قسەی ئەوانە وە فریو نەخوا وتوشی دڕدۆنگی نەبێت. ابن عاشور: ٩/ ١٨٩.
پرسیار: مەبەست لەوازهێنان وگوێ نەدان بەو كەسانە كەناوەكانى خواى گەورە بەلاڕێدا دەبەن، چییە؟
وَمِمَّنۡ خَلَقۡنَآ أُمَّةٞ يَهۡدُونَ بِٱلۡحَقِّ وَبِهِۦ يَعۡدِلُونَ ١٨١
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەخوای گەورە لەهیچ سەردەمێكدا دونیای لەپێغەمبەرێك یان بانگخوازێكی چاك خاڵی نەكردووە. قورتوبى: ٩/ ٣٩٧.
پرسیار: ئايا كاتێك بووە كەخواى گەورە دونياى لەپێغەمبەرێك يان بانگخوازێكى باوەڕدار خاڵى كردبێت؟
وَٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا سَنَسۡتَدۡرِجُهُم مِّنۡ حَيۡثُ لَا يَعۡلَمُونَ ١٨٢ وَأُمۡلِي لَهُمۡۚ إِنَّ كَيۡدِي مَتِينٌ ١٨٣
كەلبی دەفەرمووێت: كار وكردەوەكانیان بۆ دەڕازێنێـتەوە ودواتر لەناویان دەبات. زەححاك دەفەرمووێت: هەر كاتێك تاوانێكی تازە ئەنجام دەدەن، ناز ونیعمەتێكی تازەیان بەسەردا دەڕژێت. سوفیانی سەوری دەفەرمووێت: هەموو ناز ونیعمەتێكمان پێدان، بەڵام سوپاسگوزاریمان لەبیر بردنەوە. بەغەوى: ٢/ ١٧٦.
پرسیار: چۆن خەڵكى لەكاتێكدا لەسزاى خواى گەورە نزيك دەبنەوە، بەخۆيان نازانن؟