قورئان
ﮓ
ﱁ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ١٥٦ ١٥٦ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ١٥٧ ١٥٧
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ١٥٨ ١٥٨ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ١٥٩ ١٥٩
وَرَحۡمَتِي وَسِعَتۡ كُلَّ شَيۡءٖۚ
سۆز ومیهرەبانیم هەموو شتێكی گرتووەتەوە. حەسەن وقەتادە دەفەرموون: سۆز ومیهرەبانی خودا لەدونیادا بەدكار وچاكەكار دەگرێتەوە، بەڵام لەپەسڵاندا تەنها چاكەكاران دەگرێتەوە. بەغەوى: ٢/ ١٥٧.
پرسیار: سۆز وميهرەبانى خواى گەورە لەدونيا چ كەسانێك دەگرێتەوە؟
فَسَأَكۡتُبُهَا لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَٰتِنَا يُؤۡمِنُونَ ١٥٦
واتە: باوەڕ بەتەواوی كتێبەكان وپێغەمبەران دەهێنن، كەتەنها گەلی ئیسلام ئەم سیفەتانەیان هەیە. ابن جزى: ١/ ٣١٩.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە تەنها بۆ گەلى ئيسلام مزگێنييە؟
وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَٰتِنَا يُؤۡمِنُونَ ١٥٦
یەكێك لەمەرجەكانی باوەڕی تەواو بەئایەتەكانی خودا، ناسینی ئەو ئایەتانە وكار كردنە بەمانا ومەبەستی ئەو ئایەتانە، لەوانە: پەیڕەوی كردن بەنهێنی وئاشكرا لەپێغەمبەری خوا(ﷺ) چ لەبنەماكانی ئاییندا بێت، یان لەلق وپۆپەكاندا. سەعدى: ٣٠٥.
پرسیار: بڕوابوون بەئايەتەكانى خودا چ نيشانەيەكى هەيە؟
ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلرَّسُولَ ٱلنَّبِيَّ ٱلۡأُمِّيَّ ٱلَّذِي يَجِدُونَهُۥ مَكۡتُوبًا عِندَهُمۡ فِي ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَٱلۡإِنجِيلِ
پێغەمبەری خوا(ﷺ) لەڕووی نەبوونی زانیاری وزانست ونەبوونی بیر وهۆش ئۆمی ونەخوێنەوار نەبوو، نەكە تەنانەت ئۆمی نەبوو، بەڵكو پێشەوا وسەركردەش بوو، بەڵكو تەنها لەڕووی نووسین وخوێندنەوە ئۆمی ونەخوێنەوار بوو. الجامع الكلام: ٣/ ٢١٠.
پرسیار: پێغەمبەر(ﷺ) لەچ ڕوويەكەوە ئۆمى ونەخوێنەوار بووە؟
وَيَضَعُ عَنۡهُمۡ إِصۡرَهُمۡ وَٱلۡأَغۡلَٰلَ ٱلَّتِي كَانَتۡ عَلَيۡهِمۡۚ
(إصر) واتە: قورسی وسەنگینی.. چونكە پەیمان لەنەوەی ئیسرائیل سەنرابوو كەكاری قورس وگران بكەن، بەڵام ئەو كارە قورس وسەنگینانە لەسەر پێغەمبەر(ﷺ) وئوممەتەكەی هەڵگیرا وپێغەمبەر(ﷺ) كاری ئاسانی بۆ ئوممەتەكەی هێنا، وەك شۆردنی ئەو شتانەی كەبەهۆی میزەوە پیس بووە، حەڵاڵ بوونی تاڵانی وغەنیمە لەكاتی جەنگدا، نان خوادرن لەگەڵ ژنێكدا كەلەسوڕی مانگانەدا بێت و.... قورتوبى: ٩/ ٣٥٦.
پرسیار: باسى ئەو سۆز وميهرەبانيەى خواى گەورە بكە كەبارگرانى لەسەر ئوممەتى ئيسلام هەڵگرتووە.
فَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِهِۦ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَٱتَّبَعُواْ ٱلنُّورَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ مَعَهُۥٓ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ١٥٧
(فالذين آمنوا به) واتە: ئەو كەسانەی كەباوەریان بەحەزرەتی موحەممەد(ﷺ) هێناوە (وعزروه ونصروه)وبەگەورەیان زانیوە ویاریدەیان كردووە وبەسەر دوژمندا سەریان خستووە (واتبعوا النور الذي أنزل معه)وپەیڕەوییان لەقورئان كردووە (أولئك هم المفلحون). ئا ئەوانە ئەوانەن كەڕزگار (ی دونیا وقیامەت. و) بوون. بەغەوى: ٢/ ١٥٩.
پرسیار: لەقورئانى پيرۆزا چ سيفاتێك بۆ ئەوانەى كەڕزگارى دونيا وقيامەتن، باس كراوە؟
وَمِن قَوۡمِ مُوسَىٰٓ أُمَّةٞ يَهۡدُونَ بِٱلۡحَقِّ وَبِهِۦ يَعۡدِلُونَ ١٥٩
دەڵێی بەهێنانی ئەم ئایەتە جۆرە خۆپارێزیەك كراوە لەو شتانەی پێشەوە، لەئایەتەكانی پێشوودا خوای گەورە هەندێك لەكەمایەتی ونەنگییەكانی بەنی ئیسرائیلی باس كردووە كەدژی كەماڵی مرۆڤ وهیدایەتن، جا بەو بۆنەوە لەوانەیە كەسی وا هەبێت وا گومان ببات كەبەنی ئیسرائیل هەر هەموویان وابوون ، بۆیە خوای گەورە (بۆ لابردنی ئەو گومانە. و) باسی ئەوەی كرد كەلەناو بەنی ئیسرائیلدا هەندێك كەسیش هەبوون كەڕێگای ڕاستیان گرتبوویە بەر وشوێن ڕاستەقینە كەوتبوون. سەعدى: ٣٠٦.
پرسیار: بۆچى دواى ئەوەى خواى گەورە خوسپى بەنى ئيسرائيلى كرد، دواتر باسى لەچاكەى هەندێك لەوانى كرد؟