قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٩٦ ٩٦

٩٧ ٩٧

٩٨ ٩٨

ﭿ ٩٩ ٩٩



١٠٠ ١٠٠


١٠١ ١٠١

١٠٢ ١٠٢


١٠٣ ١٠٣

١٠٤ ١٠٤
163
سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 96

وَلَوۡ أَنَّ أَهۡلَ ٱلۡقُرَىٰٓ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَفَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَرَكَٰتٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَٰكِن كَذَّبُواْ فَأَخَذۡنَٰهُم بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ ٩٦

مانای ڕاستەقینە وحەقیقی (بركات من السماء والأرض) مەبەستە، چونكە ئەو ناز ونیعمەتانەی دونیا كەخەڵكی بەدەستی دەهێنن، یان لەزەوییەوە سەرچاوەی گرتووە، كەگەورەترین سوود وناز ونیعمەتی تێدایە (وەك: ئاو، كانزاكان بەهەموو جۆرەكانییەوە، سوتەمەنی بەهەموو جۆرەكانییەوە و... و) یان لەئاسمانەوە دێت، وەك ئاوی باران وتیشكی خۆر وڕۆشنایی مانگ وئەستێرەكان وبای بەسوود و... . ابن عاشور: ٩/ ٢٢.
پرسیار: ئەو ناز ونيعمەتانەى كەدەست خەڵكى دەكەون، يان لەزەوييەوە سەرچاوەیان گرتووە، يان لەئاسمانەوە، ئەوە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 96

وَلَوۡ أَنَّ أَهۡلَ ٱلۡقُرَىٰٓ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَفَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَرَكَٰتٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ

ئەگەر خەڵكی شارەكان ئەگەر لەتای دڵەوە باوەڕێكی ڕاستەقینە بهێنن وكار وكردەوەی چاكیشی لەگەڵدا بێت ونزیكی هیچ حەرامێك نەكەونەوە وهەم بەڕواڵەت وهەم لەناخدا تەقوای خوای گەورەیان هەبێت، بێگومان پیت وبەرەكەتی ئاسمانیان بەسەردا دەڕژێت وپیت وبەرەكەتی زەویشیان بۆ هەڵدەقوڵێت. سەعدى: ٢٩٨.
پرسیار: حاڵى دانيشتوانى شار وئاواييەكان چۆن چاك دەبێت؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 99

أَفَأَمِنُواْ مَكۡرَ ٱللَّهِۚ فَلَا يَأۡمَنُ مَكۡرَ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ ٩٩

(فێڵی خودا وەك فێڵی مرۆڤ نییە، بەڵكو جیاوازە. و) فێڵی خودا وئیستیدراجی خودا بۆ ئەوانە، بەهۆی ئەو ناز ونیعمەتە زۆرانەیە كەلەدونیادا پێی داون. (ئیستیدراج واتە: بەرزەوە كردن، نەك بۆ ڕێز گرتن، بۆ مل شكاندن. م. عەبدولكەریمی مودەڕیس. و). بەغەوى: ٢/ ١٣٢.
پرسیار: لەم ئايەتەدا مەبەست لەفێڵى خودا چییە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 99

فَلَا يَأۡمَنُ مَكۡرَ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ ٩٩

لەم ئایەتەدا هەڕەشەیەكی ڕوون وئاشكرا بوونی هەیە بۆ ئەوەی كەمرۆڤ نابێت هەر لەبەر ئەوەی كەباوەڕی هێناوە ئیتر وابزانێت هەموو شتێك تەواوە وهەموو كارێكی بۆ ڕەوایە! بەڵكو دەبێت بەردەوام ترسی ئەوەی لەدڵدا بێت نەك خوانەخواستە توشی كارێكی خراپ بێت وئەو كارە خراپە وای لێ بكات كەبیروباوەڕەكەی بداتە كزی ولەئەنجامدا سەری لەسفرەوە دەربچێت. سەعدى: ٢٩٨.
پرسیار: ئەو كەسەى كەلەم ئايەتە ڕادەمێنێت، دەبێت چ كارێك بكات؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 99

فَلَا يَأۡمَنُ مَكۡرَ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ ٩٩

حەسەنی بەصری دەفەرمووێت: كاتێك موسڵمان فەرمانی خوا بەجێ دەهێنێت نیگەرانە ودڵی پڕە لەترس ولاشەی لەترسا دەلەرزێت، كەچی مرۆڤی بەدفەڕ وخراپ، لەگەڵ ئەوەیشدا كەسواری پشتی تاوان بووە وخەریكی تاوانە، كەچی خۆیشی بەئەمین دەزانێت وهەرگیز پێی وانییە كەڕۆژێك لەڕۆژان خوای لێ تووڕە دەبێت. ابن كثير: ٢/ ٢٢٤.
پرسیار: چ جياوازيیەك لەنێوان مرۆڤى باوەڕدارى ڕاستەقينە وباوەڕدارێكى كرچ وكاڵ وبەدكردارا هەيە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 100

أَوَ لَمۡ يَهۡدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلۡأَرۡضَ مِنۢ بَعۡدِ أَهۡلِهَآ أَن لَّوۡ نَشَآءُ أَصَبۡنَٰهُم بِذُنُوبِهِمۡۚ وَنَطۡبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ فَهُمۡ لَا يَسۡمَعُونَ ١٠٠

(ونطبع على قلوبهم فهم لا يسمعون)واتە: كاتێك كەخوای گەورە هۆشداری پێدان، هەگەریان نەكرد، كاتێك كەئامۆژگاری كردن گوێیان بۆ نەگرت، بەئایەت ونیشانە ولەڕێگەی پێغەمبەرانەوە ڕێنوێنی كردن، كەچی ڕێگای ڕاستیان نەگرتەبەر، بۆیە خوای گەورە سزایان دەدات ومۆر دەنێت بەدڵیاندا، لەگەڵ ئەوەشدا چەپەڵی وپیس وپۆخڵی لەگەڵ مۆرەكەدا تێكەڵاو دەبێت ودەڕژێنە سەر دڵی، لەئەنجامدا هیچ دەلاقە وكون وكەلەبەرێك بۆ ئەوە نامێنێتەوە كەلێیەوە هەق وڕاستی بڕواتە ژورەوە وهیچ خێرێكی پێ ناگات، هەرگیز قسەی باش نابیسێت، تەنها ئەو قسانە دەبیستن كەخۆیان پێیان خۆشە ودەیكەنە بەڵگە بۆ كارە گەندەكانیان. سەعدى: ٢٩٨.
پرسیار: سەختترين سزاى دونيا بۆ ئەو كەسانەى كەڕو لەئايينى خوا وەردەگێڕن چییە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 103

فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُفۡسِدِينَ ١٠٣

واتە: ئەی پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ)! تۆ تەماشا بكە بزانە چۆن تۆڵەمان لێ سەندنەوە! هەموویانمان بەدیارچاوی موسا وگەلەكەیەوە لەناو دەریادا خنكاند، ئەمە سەخترین سزا بوو بۆ فیرعەون ودارودەستەكەی، شیفابەخشترین دەرمانیش بو بۆ دڵی دۆستەكانی خودا، واتە: موسا وئەوانەی باوەڕیان بەخودا وبەپێغەمبەرایەتی موسا هێنابوو. ابن كثير: ٢٢٥، ٢٢٦.
پرسیار: چ حيكمەت وداناييەك هەيە لەفەرمان كردن بەبيركردنەوە لەسەرنجامى خراپەكاران؟