قورئان
ﮓ
ﱀ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ٥٨ ٥٨
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ٥٩ ٥٩
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ٦٠ ٦٠ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ٦١ ٦١
ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ٦٢ ٦٢ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
٦٣ ٦٣ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ٦٤ ٦٤ ﯚ ﯛ
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ٦٥ ٦٥ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ٦٦ ٦٦
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ٦٧ ٦٧
وَٱلۡبَلَدُ ٱلطَّيِّبُ يَخۡرُجُ نَبَاتُهُۥ بِإِذۡنِ رَبِّهِۦۖ وَٱلَّذِي خَبُثَ لَا يَخۡرُجُ إِلَّا نَكِدٗاۚ كَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَشۡكُرُونَ ٥٨
ئەم ئایەتە نموونە ونەزیلەیەك بۆ ئەو دڵانە باس دەكات كەسرووشیان بۆ دێت.. هەر كاتێك سرووش بۆ سەر دڵە پاكەكان هاتە خوارەوە وەری دەگرن ولەسەر بنەمای پاكێتی بناخەكە وچاكێتی بناغەكەیان گەشە دەكەن، بەڵام ئەو دڵە ناپاكانەی كەهیچ خێرێكیان تێدا نییە، ئەوە شوێنێكی باش نین بۆ سرووش، بەڵكو لەكاتی هاتنەخوارەوەی سرووش غافڵن، ڕوو وەردەگێڕن، تەنانەت دژن، وەك ئەو بارانەی كەبەسەر بەردی لووس وچەودا دەبارێت ودەڕوات وهیچ شوێنەوارێكی لێ بەجێ نامێنێت. سەعدى: ٢٩٢.
پرسیار: دڵەكان لەمەڕ وەرگرتنى سرووش چەند جۆرن؟
قَالَ ٱلۡمَلَأُ مِن قَوۡمِهِۦٓ إِنَّا لَنَرَىٰكَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ ٦٠
(قال الملأ من قومه) واتە: ئاپۆاری خەڵك، گرەگرەكان، ڕێبەرەكانیان وڕیش سپی وماقوڵەكانیان (گوتیان. و) (إنا لنراك في ضلال مبين) واتە: (بەڕاستی ئێمە وا تۆ دەبینین كەلەناو گومڕاییەكی ئاشكرادا بیت. و) چونكە تۆ دەتەوێت ئێمە واز لەپەرستنی ئەو بتانە بهێنین كەباب وباپیرانی ئێمە پەرستویانن. بەدكاران هەمیشە پێیان وایە چاكەكاران لەناو گومڕاییدان، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَقَال ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَوۡ كَانَ خَيۡرٗا مَّا سَبَقُونَآ إِلَيۡهِ﴾ [الأحقاف: 11]. واتە: ئەوانەی كەخوا نەناسن بەخاوەن باوەڕان ئێژن: ئەگەر هیچ شتێكی باشی تێدا هەبا بەر ئێمە بۆی نەدەچوون. هەروەها دەفەرمووێت: ﴿وَإِذَا رَأَوۡهُمۡ قَالُوٓاْ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَضَآلُّونَ﴾ [المطففين: 32]، واتە: كەچاویشیان پێ دەكەوتن دەیانگوت ئەمانە گومڕان. ابن كثير: ٢/ ٢١٤.
پرسیار: لەژێر ڕۆشنايى ئەم ئايەتەدا هەندێك لەتوشبوونى چاكەكاران بەبەڵا وتاقيكردنەوە باس بكە.
قَالَ يَٰقَوۡمِ لَيۡسَ بِي ضَلَٰلَةٞ وَلَٰكِنِّي رَسُولٞ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٦١
(ليس بي ضلالة) ئەم قسانەی حەزرەتی نوح لەوەڵامی گەلەكەی، ئەوپەڕی ئەدەب وئاكاری جوانی حەزرەتی نوح دەردەخات، هەروەها پشت كردنە لەتۆسنی وتوندوتیژی، دەست گرتنە بەمیهرەبانی وسینگ فراوانی ومودارا كردن، كەئەمە یەكێكە لەپێویستییەكانی ئاكار وڕەفتاری پێغەمبەران. ابن عەتيە: ٢/ ٤١٥.
پرسیار: لەوەڵامدانەوەى حەزرەتى نوح بۆ گەلەكەى ڕێكارێك بۆ بانگەواز هەيە، ئەو ڕێكارە چییە؟
قَالَ يَٰقَوۡمِ لَيۡسَ بِي ضَلَٰلَةٞ وَلَٰكِنِّي رَسُولٞ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٦١
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەپێغەمبەران دەبێت: ڕاگەیەنەر، زمان پاراو، خێرخواز وخوداناس بن. ابن كثير: ٢/ ٢١٤.
پرسیار: ئەوانەى بانگەشە بۆ ئايينى خودا دەكەن، دەبێت چ سيفەتێكيان تێدا هەبێت؟
أُبَلِّغُكُمۡ رِسَٰلَٰتِ رَبِّي وَأَنصَحُ لَكُمۡ وَأَعۡلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ ٦٢
واتە: كار وئەركی من ئەوەیە كەفەرمانەكانی خودا بەئێوە ڕابگەیەنم، كەبریتین لەیەكخواپەرستی وفەرمان بەچاكە ونەهی لەخراپە. مەبەستیشم خێرخوازی بێت ولەگەڵتاندا میهرەبان بم، ئەمەش ئەوە لەسەر ئێوە فەرز دەكات كەگوێڕایەڵیم لێ بكەن وفەرمانەكانم جێبەجێ بكەن. سەعدى: ٢٩٣.
پرسیار: ئەوەى كەپێغەمبەر زۆر شت لەلايەن خودا فێر كراوە ودەيزانێت وخەڵكى نايزانن، چ شتێك لەسەر خەڵكى فەرز دەكات؟
فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيۡنَٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ فِي ٱلۡفُلۡكِ وَأَغۡرَقۡنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمًا عَمِينَ ٦٤
سەرەتا باسی ئەوەی كرد كەباوەڕدارانی ڕزگار كردووە، چونكە گرنگی بەڕزگاربوونی باوەڕداران دابوو، هەروەها بۆ ئەوەی بەخێرایی ئەوە بدا بەگوێی باوەڕداراندا كەعادەت وداب ونەریتی خوای گەورە وایە هەر كاتێك موشریكەكانی لەناو برد، پێغەمبەران ڕزگار دەكات. ابن عاشور: ٨/ ١٩٧.
پرسیار: لەم ئايەتەدا بۆچى سەرەتا باسى ڕزگاربونى باوەڕداران كراوە ودواتر باسى ئەوە كراوە كەكافرەكان خنكاون؟
فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيۡنَٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ فِي ٱلۡفُلۡكِ وَأَغۡرَقۡنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآۚ
ئەمە سوننەتی خودایە سەبارەت بەبەندەكانی لەدونیا وپەسڵاندا، سەرەنجام چاكە وسەركەوتن وزاڵبوون بۆ ئەوانەیە كەپارێزكارن، وەك چۆن گەلەكەی حەزرەتی نوح خنكان وخودی حەزرەتی نوح وهاوەڵە باوەڕدارەكانی ڕزگاریان بوو. ابن كثير: ٢/ ٢١٤.
پرسیار: باوەڕدارە ستەملێكراوەكان چ سوودێك لەچيرۆكى حەزرەتى نوح دەبينن؟