قورئان
ﮓ
ﱀ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ٣١ ٣١ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ٣٢ ٣٢ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ٣٣ ٣٣ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
٣٤ ٣٤ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ٣٥ ٣٥ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ٣٦ ٣٦ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ
ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ
ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ
ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ٣٧ ٣٧
يَٰبَنِيٓ ءَادَمَ خُذُواْ زِينَتَكُمۡ عِندَ كُلِّ مَسۡجِدٖ وَكُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ وَلَا تُسۡرِفُوٓاْۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُسۡرِفِينَ ٣١
گوتراوە مەبەست لەوشەی جوانی وزینە (زِينَتَكُمۡ) شتێكە زیاد لەپۆشاك، وەك خۆڕازاندنەوە بۆ نوێژی هەینی بەجوانترین پۆشاك وسوود وەرگرتن لەسیواك وبۆنی خۆش (وكلوا واشربوا ولا تسرفوا إنه لا يحب المسرفين) واتە: زۆر وزیاد لەپێویست مەخۆن، پزیشكەكان دەڵێن: هەموو زانستی پزیشكی لەم ئایەتەدا كۆ بووەتەوە. ابن جزى: ١/ ٣٠٠.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە چۆن ئەم ئايەتە هەم ئەو شتانەى باس كردووە كەدەبێتە هۆى چاكسازى دڵ وهەم ئەوانەش كەدەبنە هۆى چاكسازى لاشە؟
قُلۡ مَنۡ حَرَّمَ زِينَةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِيٓ أَخۡرَجَ لِعِبَادِهِۦ وَٱلطَّيِّبَٰتِ مِنَ ٱلرِّزۡقِۚ قُلۡ هِيَ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا خَالِصَةٗ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ ٣٢
خوای گەورە بۆیە ئەم ڕزق وڕۆزیە پاك وفراوان وخۆشانەی بەبەندەگانی بەخشیوە، بۆ ئەوەی لەكاتی خواپەرستیدا یارمەتییان لێ وەربگرن، واتە: ڕزق وڕۆزیە پاكەكانی تەنها بۆ ئەو بەندانەی حەڵاڵ كردووە كەباوەڕدارن، بۆیە فەرموویەتی:(قل هي للذين آمنوا في الحياة الدنيا خالصة يوم القيامة) واتە: ئەم ڕزق وڕۆزیانە هیچ زیانێكی نییە بۆیان، مانا ومەبەستی ئایەتەكە بەم جۆرەیە كەڕزق وڕۆزی پاك بۆ ئەو كەسانەی كەباوەڕیان بەخوا نەهێناوە وبۆ تاوان بەكاریان دەهێنن، حەرام وناڕەوایە وبۆیان حەڵاڵ نییە وبەهۆی بەكارهێنانی ئەو ڕزق وڕۆزیانەش لەپەسڵاندا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت ودەبێت وەڵام بدەنەوە. سەعدى: ٢٨٧.
پرسیار: حەڵاڵ كردنى ڕزق وڕۆزى پاك بۆ باوەڕداران چ حيكمەت وداناييەكى تێدايە؟
قُلۡ مَنۡ حَرَّمَ زِينَةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِيٓ أَخۡرَجَ لِعِبَادِهِۦ وَٱلطَّيِّبَٰتِ مِنَ ٱلرِّزۡقِۚ قُلۡ هِيَ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا خَالِصَةٗ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ ٣٢
ئەم ئایەتە بەڵگەیە بۆ لەبەر كردنی پۆشاكی جوان لەكاتی كۆبوونەوە وجەژنەكان وكاتی سەردان ودیدار لەگەڵ خەڵك وبۆنە گرنگەكان. قورتوبى: ٩/ ٢٠٣.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەخواى گەورە جوانە وجوانيى خۆش دەوێت.
قُلۡ هِيَ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا خَالِصَةٗ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ
ئەم جوانیانە وئەم ڕزق وڕۆزیە پاكانە، بەبێ خەم وبەبێ زیان، تایبەتە بەباوەڕداران، چونكە لەدونیادا خەم وخەفەتیان لەگەڵدا بوو. بەغەوى: ٢/ ١٠٠.
پرسیار: كەلوپەلى چاك لەپەسڵاندا چۆن تايبەتە بەمرۆڤى باوەڕدار؟
كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ ٣٢ قُلۡ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ ٱلۡفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنۡهَا وَمَا بَطَنَ
(كذلك نفصل الآيات) واتە: ڕوون وڕۆشنی دەكەینەوە (لقوم يعلمون): بۆ ئەوانەی كەخاوەن زانیاری وزانستن، چونكە ئەمانەن كەسوود لەو نیشانانە وەردەگرن كەخوای گەورە بۆی ڕوون كردونەتەوە ودەزانن كەئەم نیشانانە لەلایەن خوداوە هاتوون، بۆیە بیریان لێ دەكەنەوە ولێیان تێدەگەن. دواتر خوای گەورە دێتە سەر باسی ئەو حەرامكراوانەی كەلەهەموو ئایینەكانی تردا حەرام بووە ودەفەرمووێت: (قل إنَّما حرم ربي الفواحش ما ظهر منها وما بطن) واتە: ئەو تاوانە گەورانەی كەبەهۆی ناشیرینییانەوە بەناشیرین وناپەسەند هەژمار كراون، وەك: زینا، نێربازی وئەو تاوانانەی كەوەك ئەم دووانەن. سەعدى: ٢٨٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە نيشانەكان بۆ ئەوانە ڕوون وڕۆشن دەكاتەوە كەخاوەن زانيارى وزانستن؟
قُلۡ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ ٱلۡفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنۡهَا وَمَا بَطَنَ وَٱلۡإِثۡمَ وَٱلۡبَغۡيَ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَأَن تُشۡرِكُواْ بِٱللَّهِ مَا لَمۡ يُنَزِّلۡ بِهِۦ سُلۡطَٰنٗا وَأَن تَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ ٣٣
ئەو حەرام وناڕەوایانەی كەلەم ئایەتەدا باسكراون، ئەوانەن كەلەهەموو ئایینەكاندا حەرام وقەدەغە بوون. الجامع الكلام: ٣/ ١٥٧.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ناوى بنەماكانى حەرام ببە.
قُلۡ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ ٱلۡفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنۡهَا وَمَا بَطَنَ
جوانی وناشیرینی (الحسن والقبح) لەمانا وهەروەها خراپە وفاحیشە، تەنها لەلایەن شەرعەوە دیاری دەكرێن، كەواتە: زاراوەی (الفواحش) لێرەدا تەنها ئەو شتانە دەگرێتەوە كەدەقێكی شەرعی لەمەڕ حەرامبوونیان هاتووە، واتە: ئەوانەی كەشەریعەت حەرامی كردوون فاحیشەن، جا هەرچەندە ژیریی وئاوەز پێی ناشیرین نەبێت، وەك: پۆشاكی ئاورێشم وبەكار هێنانی زێڕ بۆ پیاوان. ابن عەتيە: ٢/ ٣٩٥.
پرسیار: پێوەرى جوانى وناشيرينى كەكاريگەر بێت وحەڵاڵ وحەرام ديارى بكات، چ شتێكە؟