قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١
٢ ٢


٣ ٣

٤ ٤
ﭿ
٥ ٥

٦ ٦
٧ ٧

٨ ٨

٩ ٩


١٠ ١٠

١١ ١١
151
سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 1 - 2

الٓمٓصٓ ١ كِتَٰبٌ أُنزِلَ إِلَيۡكَ فَلَا يَكُن فِي صَدۡرِكَ حَرَجٞ مِّنۡهُ لِتُنذِرَ بِهِۦ وَذِكۡرَىٰ لِلۡمُؤۡمِنِينَ ٢

دوای باسكردنی پیتە پچڕ پچڕەكان (الحروف المقطعة) كەلەسەرەتای سورەتەكاندا باسدەكرێن، قورئان ڕاستەوخۆ دێتە سەر باسی قورئان یان سروش یان ئەو شتەی كەمانای قورئان وسروشی تێدایە، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كەمەبەست لەم پیتانە (الفبێتكە) ئەوەیە كەڕابگەیەنێت عەرەبەكان (و هەموو دونیاش. و) لەبەرامبەر قورئان دەستەوسانن وناتوان چەند پیتێك وەك ئەم پیتانە لەیەك بدەن وئایەتێكی وەك ئایەتەكانی قورئانی پێ پێكبهێنن. ابن عاشور: ٨/ ١٠.
پرسیار: بۆچى بەزۆرى دواى باسكردنى پيتە پچڕ پچڕەكانى سەرەتاى هەندێك لەسورەتەكان، يەكسەر باسى قورئان دێتە پێشەوە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 3

ٱتَّبِعُواْ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُم مِّن رَّبِّكُمۡ وَلَا تَتَّبِعُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَۗ قَلِيلٗا مَّا تَذَكَّرُونَ ٣

ئەم ئایەتە بەڵگەیە بۆ ئەوەی كەبەهەبوونی دەقێكی ڕاشكاو، نابێت پەیڕەوی لەڕا وبیروبۆچوونی كەسی تر بكرێت. قورتوبى: ٩/ ١٥١.
پرسیار: قورئان چ پەيامێكى بۆ ئەو كەسانە هەيە كەلەبەر خاترى ڕاوبۆچوونى خۆيان يان ڕابۆچونى ئەم وئەو پەيڕەوى لەقورئان ناكەن؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 4

وَكَم مِّن قَرۡيَةٍ أَهۡلَكۡنَٰهَا فَجَآءَهَا بَأۡسُنَا بَيَٰتًا أَوۡ هُمۡ قَآئِلُونَ ٤

واتە: فەرمان وسزا وخەشم وتوڕەیی خودا بۆ سەر هەندێك لەوانە لەكاتی شەوا هات، بۆ هەندێكی تریان لەكاتی گورگە خەو (قەیلولە)دا هات، واتە لەكاتی پشوودانی دەمە ونیوەڕۆدا، ئەو دوو كاتەى كەباسكران كاتی بێ ئاگایی وسەرگەرمییە. ابن كثير: ٢/ ١٩٢.
پرسیار: بۆچى ئەو دوو كاتە بۆ كاتى دابەزينى سزا وتوڕەيى خودا ديارى كراوە؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 5

فَمَا كَانَ دَعۡوَىٰهُمۡ إِذۡ جَآءَهُم بَأۡسُنَآ إِلَّآ أَن قَالُوٓاْ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ ٥

بۆیە ئەو بەدرۆ زانینە كەلەلایەن ئەوانەوە ڕوویداوە، بەستەم ناوبراوە، چونكە كارێكیان بەدرۆ هەژمار كردووە كەچەندین بەڵگەی لەسەر بووە، هەر بۆیە ئەو بەدرۆ زانینە وەك ئەوە وایە بەڵگە ڕاستەكانیشیان بەدرۆ زانیبێت. ابن عاشور: ٨/ ٣٢.
پرسیار: بەدرۆ زانينى ئەو شتانەى كەبەڵگەى ڕاستييان لەسەرە، جۆرێكە لەستەم، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 6

فَلَنَسۡـَٔلَنَّ ٱلَّذِينَ أُرۡسِلَ إِلَيۡهِمۡ وَلَنَسۡـَٔلَنَّ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٦

زانایانی ئەهلی سوننەت وجەماعەت هاوڕان لەسەر ئەوەی كەدەتوانیت قسەی هەموو كەسێك -جگە لەپێغەمبەری خوادا(ﷺ)- واز لێ بهێنیت وكاری پێ نەكەیت، بەڵام گوێگرتن بۆ پێغەمبەری خودا وكاركردن بەفەرمودەكانی ئەوە نابێت وازی لێ بهێنرێن وئەركی سەرشانی هەمووانە، چونكە پێغەمبەر(ﷺ) مرۆڤێكی بێتاوان بووە وهەرگیز لەخۆوە هیچی نەفەرمووە، بەڵكو فەرموودەكانی هەر هەمووی سرووش بووە ولەڕۆژی پەسڵاندا (لەبارەی گوێڕایەڵی یان سەرپێچی لەفەرمودەكانی) لێپرسینەوە لەگەڵ هەموواندا دەكرێت، وەك خوای گەورە فەرموویەتی: (فلنسألن الذين أُرسِل إليهم ولنسألن المرسلين). الجامع الكلام: ٣/ ١٣٧.
پرسیار: يەكێك لەدەرمانەكانى مرۆڤى دەمارپەرست ئەوەيە كەبزانێت دەكرێت قسەى هەموو كەسێك واز لێ بهێنرێت جگە لەفەرموودەى پێغەمبەرى خودا(ﷺ)، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 8

وَٱلۡوَزۡنُ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡحَقُّۚ فَمَن ثَقُلَتۡ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ٨

ئەگەر پرسیار بكرێت وبگوترێت: مەگەر خوای گەورە ئەندازەی كار وكردەوەی بەندەكانی نازانێت؟ ئیتر بۆچی كێشانەیان دەكات ودانایی وحیكمەت لەكێشانەیدا چییە؟ لەوەڵامدا دەگوترێت: ئەم كارە پڕیەتی لەدانایی، یەكێك لەوانە: دەرخستنی دادگەری خودا وئەوەی كەخودا ستەم لەبەندەكانی ناكات، هەروەها ئاگادار كردنەوەی خەڵكی لەورد ودرشتی ئەو كارە چاك وخراپانەی كەلەدونیادا كردوونی. قاسمى: ١/ ٢٩٧.
پرسیار: باوجودى ئەوەى كەخواى گەورە ئاگاى لەهەموو شتێكە وئەندازەى هەموو شتێك دەزانێت، ئيتر چ دانايى وحيكمەتێك لەوەدايە كەكار وكردەكانمان كێشانە دەكات؟

سووڕەتی أعراف ئایەتەکان 0 - 11

وَلَقَدۡ خَلَقۡنَٰكُمۡ ثُمَّ صَوَّرۡنَٰكُمۡ ثُمَّ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ لَمۡ يَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ ١١

خوای گەورە لێرەدا ڕێزی بابە ئادەم بۆ مرۆڤەكان دەردەخات، هەروەها دوژمنایەتی ئیبلیسی دوژمنمان بۆ دەردەخات، هەروەها باسی ئێرەیی ئیبلیس بەبابە ئادەم وبەنەوەكانی بابە ئادەم دەكات، بۆ ئەوەی هەمووان خۆیان لەشەیتان بپارێزن وشوێن ڕێگاكانی شەیتان نەكەون. ابن كثير: ٢/ ١٩٣.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار لەوەى كەئيبليس سەجدەى ڕێزى بۆ بابە ئادەم نەبردووە، چ وانەيەك فێر دەبێت؟