قورئان
ﮒ
ﱀ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ١٤٣ ١٤٣
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ
ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ
ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ١٤٤ ١٤٤ ﮙ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ١٤٥ ١٤٥ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ
ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ١٤٦ ١٤٦
أَمۡ كُنتُمۡ شُهَدَآءَ إِذۡ وَصَّىٰكُمُ ٱللَّهُ بِهَٰذَاۚ فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا لِّيُضِلَّ ٱلنَّاسَ بِغَيۡرِ عِلۡمٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ١٤٤
(أم كنتم شهداء) واتە: ئایا ئێوە ئامادەی ئەوە بوون كەخوای گەورە ئەو شتەی حەرام كردووە؟ جا كاتێك داوای بەڵگەیان لێ كرا دەستیان كرد بەدرۆ وبوختان كردن وگوتیان: فەرمانی خودا ئاوا وئاوایە، بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (فمن أظلم ممن افترى على الله كذبًا ليضل الناس بغير علم)؛ ئەوەی ڕوون كردەوە كەئەوانە ئەو كاتەی بەبێ بەڵگە قسەیان دەكرد، درۆیان دەكرد. قورتوبى: ٩/ ٧٩.
پرسیار: هەر كەسێك بيەوێت لەبارەى بڕيارێك يان ڕووداوێك قسە بكات، چ ئەركێكى لەسەر شانە؟
فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا لِّيُضِلَّ ٱلنَّاسَ بِغَيۡرِ عِلۡمٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ١٤٤
خوای گەورە نییەت ومەبەستی خراپی ئەوانی باسكرد كەلەو درۆكردن وبوختانە مەبەستێكی خراپیان هەیە، چونكە هەر كەسێك بەبێ زانیاری ولەخۆوە درۆ بەناوی خوداوە بكات ئەوە توشی ستەمێكی زۆر گەورە بووە، جا ئەگەر بەو كارەی مەبەستی ئەوەبێت كەخەڵكی گومڕا بكات، دەبێت چ سزا وبڕیارێكی بۆ دیاری بكرێت؟ ابن عەتيە: ٢/ ٣٥٥.
پرسیار: درۆ هەڵواسينيش جۆرى هەيە، كام جۆرەيان لەهەمووان خراپترە وسزاى زياتر لەسەرە؟
فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا لِّيُضِلَّ ٱلنَّاسَ بِغَيۡرِ عِلۡمٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ١٤٤
یەكێك لەجۆرەكانی ستەم ئەوەیە كەكەسێك لەبارەی پرسێكی ئایینیەوە فەتوا بدات وگومانیشی بەهێز نەبێت لەسەر ئەوەی كەبەو فەتوایە خوای لەخۆی ڕازی كردووە، مرۆڤ ئەگەر موجتەهیدە، ئەوە دەبێت بەپشت بەستن بەچەند بەڵگەیەك فەتوا بدات كەخۆیشی پێی وابێت كەخوای گەورە لەو فەتوایەی ئەو ڕازیە وئەمیش بەو كارەی خوای لەخۆی ڕازی كردووە، ئەگەریش موجتەهید نییە وشوێن زانایەك كەوتووە وموقەلیدە، ئەوە دەبێت كار بەو ڕا وبەڵگانە بكات كەپێی وایە لەگەڵ ڕای سەرمەزهەبەكەی یەك دەگرێتەوە. ابن عاشور: ٨/ ١٣٥.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەفەتوادان بەبێ زانيارى حەرام وناڕەوايە.
أَوۡ دَمٗا مَّسۡفُوحًا
مەبەست لە ( دَمٗا مَّسۡفُوحًا ) ئەو خوێنەیە كەلەكاتی ئاژەڵ سەربڕیندا لەئاژەڵەكە دەردەچێت، چونكە ئەو خوێنە ئەگەر لەلاشەی ئاژەڵەكەدا بمێنێتەوە زیانی بۆ ئەوانە دەبێت كەگۆشتەكە دەخۆن، بەڵام ئەگەر ئەو خوێنە (بەهۆی سەربڕینەوە. و) دەربچێت، ئەوا خواردنی گۆشتەكە زیانی نابێت، مانای ئەم ئایەتە ئەوەش دەگەینێت كەئەو خوێنەی دوای سەربڕینی ئاژەڵ، لەناو ڕەگەكاندا دەمێنێتەوە زیانی نابێت وحەڵاڵ وپاكە. سەعدى: ٢٧٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى كردووە كەلەكاتى ئاژەڵ سەربڕيندا ئەو خوێنە دەربچێت وبڕژێت؟
أَوۡ دَمٗا مَّسۡفُوحًا
مەبەستی ئەو خوێنەیە كەدەڕوات، ابن عباس دەفەرمووێت: مەبەست ئەو خوێنەیە كەلەئاژەڵی زیندوو دەردەچێت، یان ئەو خوێنەی كەلەكاتی سەربڕیندا لەڕەگەكان دەردەچن، كەواتە جگەر وفاتەڕەش (تاڵگ) ناگرێتەوە، چونكە جگەر وتاڵگ خوێنی بەستوون وڕەوان نابن، شەرعیش بڕیاری ئەوەی داوە كەخواردنی ئەو دووانە ڕەوایە، ئەو خوێنەش ناگرێتەوە كەتێكەڵی گۆشتە، چونكە ئەو خوێنەش ڕەوان نییە. عیمرانی كوڕی حودەیریش دەفەرمووێت: لەئەبو میجلەزم پرسی: ئایا ئەو خوێنەی كەتێكەڵی گۆشت دەبێت یان ئەو سوراییەی كەلەناو قابلەمەدایە لەكاتی گۆشت كوڵاندندا، ئەوانە حەڵاڵن یان حەرام؟ فەرمووی: قەیناكات ئەوانە حەرام نین، خوای گەورە نەهی لەو خوێنە كردووە كەڕەوان دەبێت. بەغەوى: ٢/ ٧٤.
پرسیار: مەبەست لە ( دَمٗا مَّسۡفُوحًا ) كام خوێنەيە وكام خوێنە ناگرێتەوە؟
وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُواْ حَرَّمۡنَا كُلَّ ذِي ظُفُرٖۖ وَمِنَ ٱلۡبَقَرِ وَٱلۡغَنَمِ حَرَّمۡنَا عَلَيۡهِمۡ شُحُومَهُمَآ إِلَّا مَا حَمَلَتۡ ظُهُورُهُمَآ أَوِ ٱلۡحَوَايَآ أَوۡ مَا ٱخۡتَلَطَ بِعَظۡمٖۚ ذَٰلِكَ جَزَيۡنَٰهُم بِبَغۡيِهِمۡۖ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ ١٤٦
واتە: ئەو حەرام كردنە بۆ تۆڵەسەندنەوە بووە لەوان. (ببغيهم) بەهۆی ئەو ستەمانەی كەكردیان، وەك: شەهید كردنی پێغەمبەران، ڕێگری كردن لەوانەی كەخوداپەرستییان دەكرد، ڕیبا خواردن، بەحەڵاڵ زانینی سەروەت وسامانی خەڵكی لەڕێگەی ناڕەوا. بەغەوى: ٢/ ٧٥.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەتاوان بۆ تاوانبار بەڵاو موسيبەتە.
وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُواْ حَرَّمۡنَا كُلَّ ذِي ظُفُرٖۖ وَمِنَ ٱلۡبَقَرِ وَٱلۡغَنَمِ حَرَّمۡنَا عَلَيۡهِمۡ شُحُومَهُمَآ إِلَّا مَا حَمَلَتۡ ظُهُورُهُمَآ أَوِ ٱلۡحَوَايَآ أَوۡ مَا ٱخۡتَلَطَ بِعَظۡمٖۚ ذَٰلِكَ جَزَيۡنَٰهُم بِبَغۡيِهِمۡۖ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ ١٤٦
(وعلى الذين هادوا) واتە: تەنها لەسەر جوولەكەكان (ببغيهم) بەهۆی ئەو ستەمانەی كەكردیان، وەك: شەهید كردنی پێغەمبەران، ڕێگری كردن لەوانەی كەخوداپەرستییان دەكرد، ڕیبا خواردن، بەحەڵاڵ زانینی سەروەت وسامانی خەڵكی لەڕێگەی ناڕەوا، جا هەر كاتێك تاوانێكیان دەكرد، خوای گەورە بەحەرام كردنی شتێكی حەڵاڵ سزای دەدان. ئالوسى: ٨/ ٤٠٥.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەكوشتن وئازاردانى پياوچاكان دەبێتە هۆى دابارينى سزا لەلايەن خواى گەورەوە.