قورئان
ﮒ
ﱀ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ١١١ ١١١ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ١١٢ ١١٢ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ١١٣ ١١٣ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ١١٤ ١١٤ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
١١٥ ١١٥ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ١١٦ ١١٦ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ١١٧ ١١٧ ﯺ
ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ١١٨ ١١٨
وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوّٗا شَيَٰطِينَ ٱلۡإِنسِ وَٱلۡجِنِّ يُوحِي بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٖ زُخۡرُفَ ٱلۡقَوۡلِ غُرُورٗاۚ
قەتادە وموجاهید وحەسەن دەفەرموون: چۆن جنۆكە هەیە شەیتانە، ئاواش مرۆڤ هەیە شەیتانە. مالیكی كوڕی دینار دەفەرمووێت: مرۆڤی شەیتان لەجنۆكەی شەیتان سەرسەختتر ونالەبارترە، چونكە هەر كاتێك پەنا دەبەمە بەر خودا جنۆكە شەیتانەكانم لێ دوور دەكەونەوە، بەڵام مرۆڤە شەیتانەكان دێن وبەئاشكرا داوای تاوانم لێ دەكەن. بەغەوى: ٢/ ٥٦.
پرسیار: ئايا وەك چۆن جنۆكە هەيە شەيتانە، مرۆڤيش هەيە شەيتان بێت؟ كاميان زياتر جێگەى مەترسين؟
يُوحِي بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٖ زُخۡرُفَ ٱلۡقَوۡلِ غُرُورٗاۚ
ئەو شتە پووچ وبەتاڵانەی كەیەكتری بۆ بانگ دەكەن، بۆ یەكتری دەڕازێننەوە، تێكەڵ بەقسەی درۆ وناڕاستی دەكەن تا لەبەرچاوی یەكتر بەجوانترین وباشترین شێوە دەیڕازێننەوە، بەو ئامانجەی كەخەڵكی نەفام ونەزانی پێ بخاپێنن وگێل وگەواڵی لەدەور خڕ بكەنەوە، گێل گەواڵ ئەوانەن كەدرك بەهەق وڕاستەقینە ناكەن ولەشتەكان تێناگەن، لەئەنجامدا هەقیان لێ دەبێت بەناهەق وناهەقیان لێ دەبێت بەهەق. سەعدى: ٢٦٩و ٢٧٠.
پرسیار: بۆچى ئەوانەى شوێن ناهەق كەوتوون هەوڵ دەدەن قسەكانيان بڕازێننەوە وكارە ناڕەواكان لەبەرچاوى يەكتر جوان بكەن؟
وَلِتَصۡغَىٰٓ إِلَيۡهِ أَفۡـِٔدَةُ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ وَلِيَرۡضَوۡهُ
هەواڵی ئەوەی داوە كەئەو كەسانەی كەبڕوایان بەپەسڵان نییە، دڵیان بەقسەی دوژمنانی پێغەمبەر(ﷺ) خۆشە، كەواتە: دژایەتی كردنی پێغەمبەران وباوەڕنەهێنان بەپەسڵان لەیەكتر جیا نین، واتە: هەر كەسێك بڕوای بەڕۆژی پەسڵان نەهێنابێت، دڵی لای قسەی ئەو كەسانەیە كەدرۆ ودەلەسەكانیان دەڕازێننەوە ودژایەتی پێغەمبەرانیش دەكەن، وەك چۆن دووڕووەكانی ناو ئیسلام وهەموو گەلانی تر بەو جۆرەن. الجامع الكلام: ٣/ ٨٩و ٩٠.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەدژايەتى كردن لەگەڵ پێغەمبەراندا لەگەڵ باوەڕنەهێنان بەپەسڵان، تەواوكەرى يەكترن.
وَتَمَّتۡ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدۡقٗا وَعَدۡلٗاۚ لَّا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِهِۦۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ١١٥
(وتمت كلمة ربك صدقًا وعدلًا): خوای گەورە پێغەمبەرانی بەزانست ودادگەریەوە ناردووە، بۆیە هەر كەسێك هەتا زیاتر زانا وزیاتر دادگەربێت، لەپێغەمبەرانەوە نزیكترە. الجامع الكلام: ٣/ ٩٣.
پرسیار: چ شتێك پێوەرى نزيك بوونەوەى مرۆڤەكانە لەپێغەمبەران؟
وَإِن تُطِعۡ أَكۡثَرَ مَن فِي ٱلۡأَرۡضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنۡ هُمۡ إِلَّا يَخۡرُصُونَ ١١٦
هۆكاری ئەو زۆربوونە (زۆربوونی ئەوكەسانەی كەمرۆڤ گومڕا دەكەن. و) ئەوەیە كەڕێنوێنیی پێویستی بەچەند شتێكە: ئاوەزی تێر وتەواو، نەفسێكی بەڕێز، بیركردنەوە ولێكڕانانی سوود وزیان، پێش خستنی حەقیقەت وڕاستەقینە بەسەر حەز وئارەزووی نەفسدا، پێش خستنی ڕێنوێنی بەسەر شەهوەت وئارەزوودا، خێرخوزای وچاكە ویستن، جا هەر كاتێك یەكێك لەم سیفەتانە لەناوچوو بەئەندازەی لەناوچونی ئەو سیفەتە ئەو مرۆڤە لەڕێنوێنی دوور دەكەوێتـەوە. ابن عاشور: ٨/ ٢٥.
پرسیار: هۆكارى گومڕابوونى گومڕايان چییە؟
وَإِن تُطِعۡ أَكۡثَرَ مَن فِي ٱلۡأَرۡضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ١١٦
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەمیشە هەق لای زۆرینە نییە، بەپێچەوانەوە كەمی وبچووكی دەستەیەك بەڵگە نییە لەسەر ناهەقی ئەو دەستەیە، بەڵكو ئەوەی كەواقیعە وڕوویداوە پێچەوانەكەیەتی، چونكە هەمیشە ئەوانەی كەشوێن هەق كەوتوون كەمترن لەوانەی كەلەسەر ناهەقن، بەڵام لەڕووی پلە وپایە وڕێزەوە ئەوا پلە وپایە وڕێزی ئەوانە زیاترە كەلەسەر هەقن، جا با بەژمارەش كەم بن. سەعدى: ٢٧٠.
پرسیار: ئەمرۆ وا باوە دەڵێن: ئەو كەسانەى كەشوێنكەوتەيان زياترە، ئەوانە لەسەر هەقن وئيماندارن، ئەم قسەيە بەپێى ئەم ئايەتەى قورئان چەندێ ڕاستە؟
فَكُلُواْ مِمَّا ذُكِرَ ٱسۡمُ ٱللَّهِ عَلَيۡهِ إِن كُنتُم بِـَٔايَٰتِهِۦ مُؤۡمِنِينَ ١١٨
(إن كنتم بآياته مؤمنين) واتە: ئەگەر كار بەبڕیارەكان وفەرمانەكانی دەكەن، چونكە باوەڕ بەنیشانەكانی خودا ئەوە دەخوازێت كەكاریشیان پێ بكرێت وباوەڕدار ملكەچی ئەو بڕیارانە بێت. ابن عەتيە: ٢/ ٣٣٨.
پرسیار: بۆچى فەرمان بەخواردنى ئەو شتەى كەناوى خواى لەسەر براوە، بەڕستەى (ئەگەر باوەڕتان بەنيشانەكانى خودا هەيە) كۆتايى پێهاتووە؟