قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




٨٩ ٨٩

ﭿ

٩٠ ٩٠



٩١ ٩١

٩٢ ٩٢




٩٣ ٩٣
14
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 89

فَلَمَّا جَآءَهُم مَّا عَرَفُواْ كَفَرُواْ بِهِۦۚ فَلَعۡنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ ٨٩

كوفر وبێباوەڕی ئەوان تەنها لەئینكاری وسەركەشییەوە سەرچاوەی گرتبوو، كەئەوەش بەرهەمی ئێرەیی بوو نەك نەزانی! كەواتە ئەمە زیاتر شیاوی سەركۆنە وسزادانە، چونكە نەزان جار جار بەخشراوە ونازانێت. ئالوسى: ١/ ٣٢٢.
پرسيار: چى بووە هۆكارى كوفرى جوولەكەكان؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 90

بِئۡسَمَا ٱشۡتَرَوۡاْ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمۡ أَن يَكۡفُرُواْ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بَغۡيًا أَن يُنَزِّلَ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۖ فَبَآءُو بِغَضَبٍ عَلَىٰ غَضَبٖۚ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٞ مُّهِينٞ ٩٠

لەو ڕووەی كەهۆكاری بێباوەڕی جوولەكەكان سەركەشی وئێرەیی بوو، سەرچاوەی سەركەشی وئێرەییش خۆبەگەورە زانینە، بۆیە لەدونیا وقیامەتیشدا ڕیسوا وسەرشۆڕ وهیچ وپووچ دەبن. ابن كثير: ١/ ١٢٠.
پرسيار: سزا هاووێنەى تاوانە، ئەم قسەيە بەئايەتى قورئان ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 90

فَبَآءُو بِغَضَبٍ عَلَىٰ غَضَبٖۚ

بەهۆی بێباوەڕی زۆرەوە وبەهۆی دڕدۆنگی وشیرك وهاوەڵدانانى ئەوانەوە، خوای گەورە نەفرەتی لێكردن وجار لەدوای جار خەشم وتوڕەیی خۆی بەسەردا ڕژاندن. سەعدى: ٥٩.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە جار لەدواى جار خەشم وتوڕەيى خۆى بەسەر جوولەكەكاندا دەڕێژێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 91

وَهُوَ ٱلۡحَقُّ مُصَدِّقٗا لِّمَا مَعَهُمۡۗ

بۆچی باوەڕ بەو شتە دەهێنن كەبۆ ئێوە دابەزیوە، بەڵام باوەڕ بەوە ناهێنن كەبۆ پێغەمبەر(ﷺ) هاتووەتە خوارەوە؟ مەگەر ئەمە جگە لەدەمارگیری وكەللەشەقی هیچیتری پێ دەگوترێت؟ سەعدى: ٥٩.
پرسيار: قورئانى پيرۆز ئەوەى ڕوون كردووەتەوە كەهۆكارى باوەڕنەهێنانى جوولەكەكان بەقورئانى پيرۆز تەنها دەمارگيرى وشوێنكەوتنى هەواو ئارەزووى خۆيانە، كام ئايەت باسى ئەمە دەكات؟ ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 91

قُلۡ فَلِمَ تَقۡتُلُونَ أَنۢبِيَآءَ ٱللَّهِ مِن قَبۡلُ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ ٩١

خوای گەورە فەرمووی: پێغەمبەرانی خوا. واتە: ناوی پێغەمبەرانی دایە پاڵ ناوی خۆی، ئەمەش بۆ زێدە ڕێز لێگرتنە، ئەوەشی داوە بەگوێی هەموواندا كەهەر كەسێك لەلایەن خوداوە نێردرابێت دەبێت ڕێزی زۆری لێ بگیرێت وپارێزگاریشی لێ بكرێت، نەك دژایەتی بكرێت وشەهید بكرێت!. ئالوسى: ١/ ٣٢٤.
پرسيار: ئەگەر خواى گەورە ناوى شتێكى دايە پاڵ ناوى خۆى، ئەوە چ مانايەك دەگەينێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 93

وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَكُمۡ وَرَفَعۡنَا فَوۡقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُواْ مَآ ءَاتَيۡنَٰكُم بِقُوَّةٖ وَٱسۡمَعُواْۖ

(ورفعنا فوقكم الطور): ئەو كێوە گەورەیە! بۆیە بەرزمان كردەوە تا ئێوە چیتر ڕازی نەبن لەناو زۆنگاوی نەفامیدا بمێننەوە وبەرەو لوتكەی زانست وەڕێ بكەون.. ئەو كەسەی كەدەبیسێ ووەری نەگرێت وەك ئەو كەسە وایە كەنابیسێت، بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (واسمعوا): دەی ئیتر ببیستن! ئەگینا ئێوە لەژێر كێوەكەدا دەشارینەوە، ئەمە لەكاتێكدایە كەخەڵكی تر بەهۆی لێدانی قامچییەوە تەمبێ دەبن!. بیقاعى: ١/ ١٩٨.
پرسيار: دوژمن بەئەندازەى دوژمنيەكەى تەمبێ دەبێت، تەمبێ بوونى جوولەكە گەيشتە چ ئاستێك؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 93

خُذُواْ مَآ ءَاتَيۡنَٰكُم بِقُوَّةٖ وَٱسۡمَعُواْۖ

مەبەست بیستنێكە كەقبووڵكردن وگوێڕایەڵی ووەڵامدانەوەی لەگەڵدا بێت. سەعدى: ٥٩.
پرسيار: ئەو بيستنەى كەخواى گەورە باسى كردووە چ تايبەتمەنديەكى هەيە؟