قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﰿ




ﭿ
٩١ ٩١


٩٢ ٩٢





٩٣ ٩٣


ﯿ
٩٤ ٩٤
139
سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 91

وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦٓ إِذۡ قَالُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ بَشَرٖ مِّن شَيۡءٖۗ قُلۡ مَنۡ أَنزَلَ ٱلۡكِتَٰبَ ٱلَّذِي جَآءَ بِهِۦ مُوسَىٰ

(وما قدروا الله حق قدره) واتە: بەو شێوەیەی كەشیاوە خودایان نەناسیوە كەچ سۆز ومیهرەبانییەكی بۆ بەندەكانی هەیە، ئەوەتا ئینكاری ئەوە دەكەن كەخوای گەورە پێغەمبەرانی ناردبێت وكتێبی ناردبێتە خوارەوە. لەدرێژەی ئایەتەكەدا دەردەكەوێت كەجوولەكەكان گوتوویانە: خودا پێغەمبەری نەناردووە، ئەو قسەیەشیان تەنها لەبەر ئەوە دەكرد كەئینكاری لەپێغەمبەرایەتی پێغەمبەری ئیسلام بكەن (ئەگینا خۆیان باش دەیانزانی خودا پێغەمبەرانی ناردووە وتەنانەت دڵنیاش بوون كەپێغەمبەری ئیسلام پێغەمبەرە، بەڵام هەر ئینكارییان كرد ودانیان بەپێغەمبەرایەتی پێغەمبەردا(ﷺ) نەنا. و). ابن جزى: ١/ ٢٧٨.
پرسیار: نيشانەى ئەوەى كەمرۆڤ وەك ئەوەى كەشياوە خوداى ناسيوە، چییە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 91

وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦٓ

بە پێی گێڕانەوەی (الوالبی) ابن عباس فەرموویەتی: ئەم قسەیە لەبارەی كافرانەوە هاتووە، بەڵام ئەو كەسانەی كەبڕوایان بەخودا هێناوە كەتوانای بەسەر هەموو شتێكدا هەیە، ئەوا وەك شیاوە ڕێزی خودایان گرتووە وخودایان ناسیوە. الجامع الكلام: ٣/ ٥٣.
پرسیار: چ كەسێك وەك ئەوەى كەشياوە خوداى ناسيوە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 93

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوۡ قَالَ أُوحِيَ إِلَيَّ وَلَمۡ يُوحَ إِلَيۡهِ شَيۡءٞ

ئەوانەش كەپشت لەسوننەتی پێغەمبەر(ﷺ) وفیقهی ئیسلام وئاداب وڕەوشتی پێشینە باشەكان دەكەن، هەر وەك ئەوانەن كەبەدرۆوە بەناوی خوداوە قسە دەكەن، جا ئەوانە دەڵێن: وا دێتە خەیاڵم، یان دڵم وام پێ دەڵێت! واتە: بەو جۆرەی كەبەدڵیاندا گوزەر دەكات یان بەخەیاڵیاندا دێت قسە دەكەن وبڕیار دەدەن.. لەئەنجامدا وا خۆیان دێتە بەرچاو كەپێویستیان بەبڕیارەكانی شەرع نییە ودەڵێن: ئەم بڕیارانە بۆ ئاپۆرای خەڵكە وبۆ ئەوانەیە كەنەزانن وئەوانەی كەدۆستی خودان وئەوانەی كەتایبەتن پێویستیان بەم شەرعە نییە!. قورتوبى: ٨/ ٤٥٨.
پرسیار: ئايا كار كردن بەخەياڵ وختورەى ناودڵ وەك يەكێك لەسەرچاوەكانى شەريعەتى ئيسلامى، وەك درۆ كردن وايە بەناوى خوداوە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 93

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوۡ قَالَ أُوحِيَ إِلَيَّ وَلَمۡ يُوحَ إِلَيۡهِ شَيۡءٞ وَمَن قَالَ سَأُنزِلُ مِثۡلَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُۗ

كەسێك كەئەو كارە بكات وئەو قسەیە بكات ستەمكارترین كەسە، چونكە لەبنەما ولەلق وپۆپی ئایینا گۆڕانكاری دروست دەكات وبەناوی خودا بڕیارەكەش دەردەكات، كەئەم جۆرە كارەش گەورەترین فەساد وخراپەكارییە. سەعدى: ٢٦٥.
پرسیار: بۆچى ئەو كەسەى بەدرۆ بەناوى خوداوە قسان دەكات بەستەمكارترين مرۆڤ هەژمار دەكرێت؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 93

وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِي غَمَرَٰتِ ٱلۡمَوۡتِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ بَاسِطُوٓاْ أَيۡدِيهِمۡ أَخۡرِجُوٓاْ أَنفُسَكُمُۖ ٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَوۡنَ عَذَابَ ٱلۡهُونِ بِمَا كُنتُمۡ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ غَيۡرَ ٱلۡحَقِّ وَكُنتُمۡ عَنۡ ءَايَٰتِهِۦ تَسۡتَكۡبِرُونَ ٩٣

(والملائكة باسطوا أيديهم): واتە: ئەو فریشتانەی كەكاربەدەستی ڕۆح كێشانن، بەسزا وبەلێدان دەستەكانیان بەرەو ڕووی ئەوانەدا كراوەیە، (شەپازلە. و) لەدەموچاو وپشتیان دەدەن. هەندێكیش دەڵێن: بەگرتنی ڕۆح وگیان (أخرجوا) واتە: دەڵێن: بیبەنە دەرەوە ودەری بكەن (أنفسكم) ڕۆح وگیانی خۆتان بەناخۆشی، چونكە گیانی مرۆڤی باوەڕدار بەتاسەیە بۆ دیتنی پەروەردگار، بەڵام گیانی كافر وخوانەناس ئەوەی لەلا گرانە وپێی ناخۆشە. وەڵامەكە لەم ئایەتەدا لابراوە (حەزف كراوە)، ماناكەی ئاوای لێ دێتەوە: ئەگەر ئەوان لەو حاڵەتەدا ببینی ئەوە شتێكی سەرسوڕهێنەرت دیوە. بەغەوى: ٢/ ٤٧.
پرسیار: جياوازى چییە لەنێوان گيان دەرچوونى كافر وگيان دەرچوونى باوەڕدار؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 94

وَلَقَدۡ جِئۡتُمُونَا فُرَٰدَىٰ كَمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٖ وَتَرَكۡتُم مَّا خَوَّلۡنَٰكُمۡ وَرَآءَ ظُهُورِكُمۡۖ

واتە: دانەدانە دێنە خزمەتمان، هەریەكێك لەئێوە بەتەنها وبەبێ كەسوكار وخانەوادە، بەبێ ماڵ وڕۆڵە ودۆست وهاوڕێ، تەنانەت بەبێ ئەو كەسانەش كەلەكاتی گومڕاییدا لەگەڵتاندا بوون. قورتوبى: ٨/ ٤٦١.
پرسیار: بۆچى سەروەت وسامان وخانەوادە ومنداڵى مرۆڤ بەشێكن لەجوانيەكانى دونياى فانى؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 94

وَلَقَدۡ جِئۡتُمُونَا فُرَٰدَىٰ كَمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةٖ وَتَرَكۡتُم مَّا خَوَّلۡنَٰكُمۡ وَرَآءَ ظُهُورِكُمۡۖ وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمۡ شُفَعَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُمۡ أَنَّهُمۡ فِيكُمۡ شُرَكَٰٓؤُاْۚ

هەمووان بەندەی خودان، خودا خاوەنی هەمووانە وشیاوی ئەوەیە هەمووان بیپەرستن، كەواتە هاوەڵدانان لەلایەن ئەوانەوە لەكاتی پەرستشدا وئەنجامدانی خواپەرستی لەبەر ڕیا وچاوی خەڵكی، ئەوە وەك ئەوەیە كەكەسێكی تریان جگە لەخودا كردبێت بەپەرستراوی خۆیان، بۆیە لەپەسڵاندا سەركۆنە دەكرێن (و ڕیسوا دەبن. و). سەعدى: ٢٦٥.
پرسیار: لەژێر رۆشنايى ئەم ئايەتە باسى ئەوانە بكە كەهاوبەش وهاوڕێ وشەريك بۆ خودا بڕيار دەدەن.