قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﰿ


٨٢ ٨٢

٨٣ ٨٣


ﭿ
٨٤ ٨٤


٨٥ ٨٥

٨٦ ٨٦

٨٧ ٨٧


٨٨ ٨٨


٨٩ ٨٩

٩٠ ٩٠
138
سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 83

وَتِلۡكَ حُجَّتُنَآ ءَاتَيۡنَٰهَآ إِبۡرَٰهِيمَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦۚ نَرۡفَعُ دَرَجَٰتٖ مَّن نَّشَآءُۗ

لە پاداشتی ئەوەی كەئیبراهیم ئێمەی پەرستی ولەیەكخواپەرستیدا ئیخلاسی هەبوو، دووركەوتەوە لەبیروباوەڕی خزمە هاوەڵپەرستەكانی، پلە وپایەی ئەومان بردە سەرەوە، لەدونیادا پاداشتمان پێدایەوە، كارێكمان كرد كەپێغەمبەرایەتی تەنها لەناو نەوەكانی ئەودا هەبێت، نەوەی وەهامان پێ بەخشی لای خۆمان ڕێزمان لێگرتن وفەزڵی ئەوانمان دا بەسەر خەڵكی تردا. تەبەرى: ١١/ ٥٠٧.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەهەر كەسێك لەبەر ڕەزامەندى خودا دەست لەشتێك هەڵبگرێت، خودا لەو شتە باشترى پێ دەبەخشێت.

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 83

وَتِلۡكَ حُجَّتُنَآ ءَاتَيۡنَٰهَآ إِبۡرَٰهِيمَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦۚ نَرۡفَعُ دَرَجَٰتٖ مَّن نَّشَآءُۗ

چونكە خوای گەورە مرۆڤی بەهۆی زانستەوە بەچەند پلە لەدروستكراوەكانی تر لەسەرو داناوە، بەتایبەت ئەو زانایانەی كەهەم زانا وهەم مامۆستان، خوای گەورە ئەو جۆرە كەسانە دەكات بەپێشەوا بۆ خەڵكی، واتە: لەلایەن خەڵكی ترەوە ستایشی كارەكانیان دەكرێت، خەڵكی چاو لەكارەكانیان دەكەن، خەڵكی داوای ئامۆژگارییان لێ دەكەن، خەڵكی بەهۆی ئەوانەوە ڕێگای ڕاست دەبیننەوە. سەعدى: ٢٦٣.
پرسیار: بەچ هۆيەكەوە حەزرەتى ئيبراهيم بەچەند پلەيەك لەسەروى هەمووانەوە بوو؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 83

نَرۡفَعُ دَرَجَٰتٖ مَّن نَّشَآءُۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٞ ٨٣

واتە: پلەی هەر كەسێكمان بوێت بەزانست وتێگەیشتن وفەزیلەتەوە دەیبەینە سەر، وەك ئەوەی كەپلە وپایەی ئیبراهیممان بردە سەرەوە وڕێنوێنی وەرگرت، لەمەڕ یەكخواپەرستیشەوە گفتوگۆی لەگەڵ خزم وكەسوكاری كرد. بەغەوى: ٢/ ٤١.
پرسیار: چۆن پلە وپايەى مرۆڤ دەچـێتە سەرەوە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 84

وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَۚ كُلًّا هَدَيۡنَاۚ وَنُوحًا هَدَيۡنَا مِن قَبۡلُۖ وَمِن ذُرِّيَّتِهِۦ دَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَىٰ وَهَٰرُونَۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ٨٤

ئەمە پاداشتێك بوو بۆ ئیبراهیم، بەهۆی ئەوەی كەلەگەل وناسیاو وخزمەكانی دووركەوتەوە وكۆچی كرد بۆ ئەوەی بڕوا بۆ شوێنێك خوداپەرستی تێدا بكات، جا خودای گەورە لەبری خزم وكەسوكاری، منداڵی چاك وگوێڕایەڵ وباشی بەئیبراهیم بەخشی بۆ ئەوەی بەهۆی بینینیت ئەوانەوە چاوی بگەشێتەوە. ابن كثير: ٢/ ١٤٧.
پرسیار: منداڵەكانى حەزرەتى ئيبراهيم چۆن پاداشتێك بوون بۆى؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 88

وَلَوۡ أَشۡرَكُواْ لَحَبِطَ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٨٨

(ولو أشركوا) وای دانێین كەتوشی شیرك دەبوون، ئەو كاتە (لحبط عنهم ما كانوا يعملون)؛ هەموو ئەو كارانەی كەكردبوویان پووچەڵ دەبوویەوە، چونكە هاوەڵپەرستی سەری هەموو كارێكی چاكە دەخوات ولەناوی دەبات ودەبێتە هۆكاری چوونە دۆزەخ. جا ئەگەر ئەم هەڵبژێراو ودڵپاكانە ببنە موشریك -كە شتی وا ڕوو نادات- ئەوە بێگومان هەموو كارە چاكەكانیان پووچ دەبێتەوە، جا ئەگەر غەیری ئەوان ببێتە موشریك، ئەوە بێگومان هیچ كار وكردەوەیەكیان بۆ نامێنێتەوە وهەمووی پووچەڵ دەبێتەوە. سەعدى: ٢٦٤.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەشيرك سەرى كارە چاكەكان دەخوات وپووچەڵيان دەكاتەوە، تەنانەت ئەگەر لەپياوى گەورە ومەزن وچاكەكارەوە ڕوو بدات.

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 88

وَلَوۡ أَشۡرَكُواْ لَحَبِطَ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٨٨

واتە: ئەگەر جگە لەمن كەسی تر بپەرستن بێگومان كار وكردەوە چاكەكانیان لەناو دەبەم، بەڵام ئەوانمان لەوە پاراستووە كەببنە موشریك. قورتوبى: ٨/ ٤٥١.
پرسیار: كەسێك كەكارى چاكەى هەيە، ئەگەر ـ خوانەخواست ـ بوو بەموشريك، خواى گەورە چ سزايەكى دەدات؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 90

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُۖ فَبِهُدَىٰهُمُ ٱقۡتَدِهۡۗ

واتە: ئەی پێغەمبەری بەڕێز! بەڕێگەی ئەم پێغەمبەرە هەڵبژێردراوانەی مندا بڕۆ وپەیڕەوی لەئایینی ئەوان بكە!.. پێغەمبەری خوداش ئەو فەرمانەی خوای گەورەی جێبەجێ كرد، واتە: بەڕێگەی پێغەمبەرانی پێش خۆی ڕۆیی، هەموو چاكەكانی ئەوانی لەخۆیدا خڕ كردەوە، واتە: هەموو ئەو چاكە ومەزنایەتی وگەورەییەی هەموو جیهانی دەست كەوت كەئەوان هەیانبوو، بۆیە بوو بەگەورە وسەروەری هەموو پێغەمبەران وخۆپارێزەكان، سڵاو وڕەحمەتی خوای گەورە لەهەموویان بێت. سەعدى: ٢٦٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كەپێغەمبەرى ئيسلام(ﷺ) لەهەموو پێغەمبەران مەزنترە؟