قورئان
ﮒ
ﰿ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ٧٤ ٧٤ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ
٧٥ ٧٥ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ٧٦ ٧٦ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ
ﮏ ٧٧ ٧٧ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
٧٨ ٧٨ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ٧٩ ٧٩ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ٨٠ ٨٠ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ
ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ
ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ٨١ ٨١
وَإِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ ءَازَرَ أَتَتَّخِذُ أَصۡنَامًا ءَالِهَةً إِنِّيٓ أَرَىٰكَ وَقَوۡمَكَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ ٧٤
ئەم فەرمودەیەی حەزرەتی ئیبراهیم (كە بەباوكی گوت: من وا دەزانم كەتۆ وخزم وناسراوەكانت لەناو گومڕاییەكی ڕوون وئاشكرادان. و) هیچ دژایەتیەكی لەگەڵ ئەوەدا نییە كەلەگەڵ باوكیدا چاك بێت، چونكە باسكردنی هەق ئەگەر جوێن وسنووربەزاندنی لەگەڵدا نەبێت، هیچ دژایەتیەكی لەگەڵ چاكەكاریدا نییە. ابن عاشور: ٧/ ٣١٤.
پرسیار: ئايا ئەو فەرموودەيەى حەزرەتى ئيبرايهم كەبە باوكى خۆى گوت: من وا دەزانم... هيچ دژايەتيەكى لەگەڵ چاكەكاريدا هەيە؟
فَلَمَّا جَنَّ عَلَيۡهِ ٱلَّيۡلُ رَءَا كَوۡكَبٗاۖ قَالَ هَٰذَا رَبِّيۖ فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَآ أُحِبُّ ٱلۡأٓفِلِينَ ٧٦
بنەمای خواپەرستی خۆشەویستییە، هاوبەشدانان لەخۆشەویستیدا بنەمای هاوەڵپەرستییە، وەك خوای گەورە لەچیرۆكی سەركردەی مرۆڤە پاكەكان، حەزرەتی ئیبراهیم لەمبارەوە فەرموویەتی: كاتێك شەوی بەسەرداهات وتاریك داهات، ئەستێرەیەكی بەدی كرد، گوتی: ئەمە پەروەرێنمە، هەركە لەبەرچاو ئاوا بوو، گوتی: هەرچی ئاوا ببێت خۆشم ناوێت. الجامع الكلام: ٣/ ٤٣.
پرسیار: خۆشەويسى بنەماى خواپەرستيە كەنەفامەكان كردوويانە بەبنەماى هاوەڵپەرستى، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.
قَالَ هَٰذَا رَبِّيۖ
واتە: (حەزرەتی ئیبراهیم چاك دەیزانی ئەو ئەستێرە وخۆر ومانگە خودا نین. و) بەڵام بۆ دەمكوتكردنی ئەوان فەرمووی: با وای دانێین كەئەم ئەستێرەیە خودایە!. واتە: فەرموویەتی: با وای دانێین كەئەم ئەستێرە خودای منە، دەی بێن با سەیری بكەین، بزانین شیاوی ئەوەیە ببێت بەخودا یان نا؟ ئایا بەڵگەیەك هەیە كەبەم ئەستێرەیە بڵێین خودا یان نا؟ چونكە ناگونجێت مرۆڤی ژیر شوێن هەوای نەفسی خۆی بكەوێت ونەفسی خۆی بكات بەخودای خۆی. سەعدى: ٢٦٢.
پرسیار: حەزرەتى ئيبراهيم بۆچى بەئەستێرەكەى دەگوت: ئەوە خودامە؟
فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَآ أُحِبُّ ٱلۡأٓفِلِينَ ٧٦
واتە: من ئەو پەرستراوەم خۆش ناوێت كە(سات ساتە، ساتێك دیار بێت وساتێك . و) لەبەرچاوی بەندەكەی دیار نەمێنێت، چونكە پەرستراو دەبێت ڕەچاوی هەموو بەرژەوەندییەكانی بەندەكانی خۆی بكات وتەواوی كاروبارەكەیان بەڕێوە ببات، دەی ئەو پەرستراوەی كەزۆربەی كاتەكان نادیارە وكەس نازانێت بۆ كوێ چووە، چۆن شیاوی ئەوەیە كەبپەرسترێت؟ ئایا هەڵبژاردنی شتێكی وا كەبكرێت بەخودا ئەوپەڕی نەزانی ونەفامی وكەودەنی نییە؟ كارێكی تەواو پووچەڵ نییە؟ سەعدى: ٢٦٢.
پرسیار: بۆچى ئەو شتەى كەسات ساتە وساتێ هەيە وساتێك نیيە، بۆ ئەوە ناشێت كەبكرێت بەخودا وپەرستشى بۆ بكرێت؟
قَالَ لَئِن لَّمۡ يَهۡدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلضَّآلِّينَ ٧٧
پێغەمبەران بەردەوام داوایان لەخودا كردووە كەلەسەر ئایین پایەدار بن وبمێننەوە، حەزرەتی ئیبراهیم بەردەوام دەیفەرموو: ﴿وَٱجۡنُبۡنِي وَبَنِيَّ أَن نَّعۡبُدَ ٱلۡأَصۡنَامَ﴾ [إبراهيم: 35]. واته: خۆم ونەوەكانم بپارێزیت لەوەی كەبتپەرست بین. بەغەوى: ٢/ ٤١.
پرسیار: بۆچى پێغەمبەران زۆر بەتاسە بوون بۆ ئەوەى بەردەوام لەسەر ئايين بمێننەوە؟
إِنِّي وَجَّهۡتُ وَجۡهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ حَنِيفٗاۖ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ٧٩
لە كاتی پەرستشەكانی خۆمدا ڕووم بەرەو لای زاتێك چەرخاندووە كەئاسمانەكان وزەوی بەدیهێناوە، زاتێكی وەها كەهەر بووە وهەر دەمێنێـتەوە وتیاچوون وفەنای نییە، زیندووكردنەوە ومراندن بەدەست ئەوە، ئەو كەسەی كەتیادەچێت وفەنا دەبێت ولەناو دەچێت، هیچ سوود وزیانێكی بەدەست نییە. تەبەرى: ١١/ ٤٨٧.
پرسيار: هۆكارى پەرستنى خوداو نەپەرستنى غەيرى خودا؛ چییە؟
وَكَيۡفَ أَخَافُ مَآ أَشۡرَكۡتُمۡ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمۡ أَشۡرَكۡتُم بِٱللَّهِ مَا لَمۡ يُنَزِّلۡ بِهِۦ عَلَيۡكُمۡ سُلۡطَٰنٗاۚ فَأَيُّ ٱلۡفَرِيقَيۡنِ أَحَقُّ بِٱلۡأَمۡنِۖ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ٨١ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَمۡ يَلۡبِسُوٓاْ إِيمَٰنَهُم بِظُلۡمٍ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلۡأَمۡنُ وَهُم مُّهۡتَدُونَ ٨٢
واتە: من چۆن لەو شتانە بترسم كەمردوون، كەچی ئێوە لەو كەسە ناترسن كەزیندووە وتوانای بەسەر هەموو شتێكدا هەیە؟ (فأي الفريقين أحق بالأمن) واتە: لەمن ولەئێوە كامە لامان پتر شیاوی نەترسانە؟ یەكخواپەرست یان هاوەڵپەرست؟ جا دواتر خوای گەورە بەمەبەستی دادوەری كردن لەنێوانیاندا دەفەرمووێت: (الذين آمنوا ولم يلبسوا إيمانهم بظلم) واتە: ئەوانەی كەباوەریان هێناوە وباوەڕی خۆیان تێكەڵ بەشیرك وهاوەڵپەرستی نەكردووە. قورتوبى: ٨/ ٤٤٤.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەمرۆڤ ئەگەر ئەوەندەى لەخوا دەترسێت، لەوە زياتر لەشتى مردوو وبێگيان بترسێت، ئەوە لەوپەڕى نەفاميدايە؟